گه‌ر ئاخاوتن هۆكاری لێككه‌یشتن و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كان بێت ئه‌وا خودی ئاخاوتن جۆرێكه له‌هونه‌ری گه‌یاندن ، جگه له‌وه‌ی له‌و هونه‌ره‌دا ( چاو ، لێو ، رووخسار ، ده‌ست و جووڵه‌ی له‌ش ) هاوكارن و ئه‌توانن بێده‌نگ په‌یامی ئاخاوتن بگه‌یه‌نن .
گه‌رچی ئاخاوتن وه‌سیله‌یه له هه‌مانكاتدا هونه‌رێكی ئاسان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی لای كه‌سانێك ئه‌بیسترێت و ئه‌بینرێت ، چۆنیان بوێت ئه‌دوێن و په‌یامێك ئه‌گه‌یه‌نن بێ‌مانا ، تێكه‌ڵو پێكه‌ڵ ، بێ ئامانج ، مرۆڤ ئه‌وكاته ژیره كه‌بتوانێت ئه‌وی پێیه‌تی بیگه‌یه‌نێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌یه‌وێت به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی پیوسته بگات .
ئه‌ته‌كێت له‌ئاخافتندا ئه‌و هونه‌ره جوانتر و باڵاتر ئه‌كات ، به‌واتای ئاخافتن وه‌ك وه‌سیله‌یه‌كی باڵا نه‌ك ته‌نها ریزكردنی ووشه ، گه‌رچی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شی له‌سه‌ربێت به‌وه ناسراون گوێگرتنمان كه‌مه و ئاخافتن زۆره ، یان له‌كاتێكدا دووكه‌س یان زیاتر پێكه‌وه ئه‌دوێن له نێو كۆمه‌ڵێكدا ، وێرای ئه‌وه‌ش له‌شێوازی قسه‌كردن و دایلۆگدا كه‌متر ڕه‌چاوی ئه‌ته‌كێت و هونه‌ركاری ئه‌كرێت ، ئه‌مه وایكردووه ئاخافتن لای ئێمه شته‌كان كه بۆ ووتنن بایه‌خیان كه‌متر بێت و گوێگر بێزار بكه‌ن .
په‌روه‌رده ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له چۆنێتی ڕاهێنانی تاك له‌سه‌ر شێوازی ئاخافتن ، سه‌ره‌تا خێزان ، حوكمكردن به‌سه‌ر تۆنه‌ی ده‌نگ و هه‌ڵبژاردنی ووشه‌ی شیاو و گونجاو ، خێرایی په‌یڤین یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، هه‌ڵبژاردنی كات و شوێنی گونجاو به‌بابه‌تی گونجاو ، جگه له‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا قسه‌ئه‌كرێت ، ته‌مه‌نی قسه‌كه‌رو گوێگر ، ئه‌مانه هه‌موو تاك له‌نێو خێزان به‌ئاسانی وه‌ریان ئه‌گرێت ، گه‌رچی ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت ، تاك له‌قۆناغی مناڵیدا فێری جنێو و به‌كارهێنانی ووشه و زاراوه‌ی نادروست ئه‌كرێت و هه‌ندێجار ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی لێئه‌كرێت ، ئاخر ئه‌مه راهاتنه له‌سه‌ر شته دژه‌باوه‌كان ، بۆیه زۆربه‌ی پیاو له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌روبه‌رماندا هه‌ر وه‌ك مناڵێك ئه‌په‌یڤن و به‌كوردی ( سه‌ری زمان و بنی زمانیان جنێو و زاراوه‌ی نادروسته .) گه‌رچی ڕه‌گه‌زی مێ به‌هه‌مانشێوه ئه‌و تاوانه‌ی به‌رابه‌ر ئه‌كرێت و زۆر ژن هه‌ن هیچ سنورێك بۆ قسه‌كردن دانانێن و چۆنیان بوێت ئه‌دوێن .
گه‌رچی ئه‌و حاڵه‌ته ته‌نها له‌قۆناغێكدا نییه و له نێو یه‌ك چیندا به‌كارنایه‌ت به‌ڵكو هه‌ندێجار تا سه‌رو ئه‌ڕوات و كه‌سانی ڕۆسنبیر ، خۆبه‌هۆشیار و خاوه‌نفیكریش ئه‌گرێته‌وه تاوه‌كو به‌رپرسێكی باڵا و سه‌رۆكی ووڵاتێكیش .
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنین ئاسانه و چ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان یان ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆرن كه هیچ سه‌لیقه‌یه‌كیان نییه له ئاخاوتندا و كۆنتڕۆڵی خۆیان پێناكرێت ، بێگوێدانه سنووری په‌یڤین ، كات‌و شوێن ، بابه‌ت و ناوه‌ڕۆك ، له‌سه‌نته‌ری ئاخافتن لائه‌ده‌ن و شتێك ئه‌ڵین هیچ له‌گه‌ڵ ئاستی كۆمه‌لایه‌تی و ڕۆشنبیری قسه‌كه‌رو گوێگردا نییه و زۆرجاریش ده‌وروبه‌ر به پێكه‌نین یان چه‌پڵه‌لێدان سه‌ره‌تا خۆیان دواتر كه‌سی نا شاره‌زا به‌هونه‌رو ئه‌تیكێتی ئاخافتن فریو ئه‌ده‌ن .
هه‌ندێجار ده‌قێكی شیعری ئه‌خوێنمه‌وه كه ووووشه‌ی زۆر ناشرین و ته‌نانه‌ت قێزه‌ونی تێدا به‌كارهاتووه و خوێنه‌ر بێ بیركردنه‌وه و هه‌ر بۆ مجامه‌له ده‌ستخۆسی بۆ نووسه‌ری ده‌قه‌كه ریز ئه‌كه‌ن ، ( ئاخر پیسایی چ جوانییه‌ك ئه‌به‌خشێته شیعر و ئیستاتیكای شیعرێك له‌كوێدایه له‌سه‌ر هه‌ر دێڕێكی چه‌ن جارێك دووباره بوبێته‌وه ؟ ) له‌وانه‌شه به‌هه‌ڵه‌م بزانم به‌لام من هیچكات نه‌جنێو ، نه‌سووكایه‌تی ، نه ووشه پیس و نادروسته‌كان به‌شیاوی به‌كارهێنان نازانم ، گه‌ر خودی ئاخاوتن هونه‌ر بێت ئیدی ئه‌ده‌ب ئه‌بێ چی بێت به‌و به‌رزییه‌وه !؟
ئاخر خودی ئه‌ده‌ب به‌سه‌ر ئاخافتندا ئه‌سه‌پێنرێت و وه‌ك پیویسته كه‌سێك ئه‌په‌یڤێت پیوسته ئه‌ده‌بی په‌یڤین ڕه‌چاوبكات ، له‌هه‌رشوێنێك بێت ، له‌سه‌رشه‌قام ، له‌نیو كۆمه‌ڵگه ، له‌نیو بازار، موئه‌سه‌سه‌یه‌كی حكومی یان هۆڵی په‌رله‌مان و له‌به‌رده‌م میمبه‌ری هه‌رشوێنێك بێت .له‌نیو هه‌ندێ كۆمه‌ڵگه‌دا یان بابڵێم زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه جیهانییه‌كاندا چه‌ن جۆرێك زمانی ئاخاوتن هه‌یه ، له‌موویان دیارتر زمانی ( شه‌قام ) ئه‌وی سه‌یره ئه‌و زمانه جۆره‌ها زاراوه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ری تێكه‌ڵ ئه‌بێت ، خودی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش به داهێنانێكی نامۆ‌و ناشیاوی داده‌نێن و ئه‌م زمانه زیاتر له‌نێو گه‌نجان و كاسبكاران به‌كاردێت ، جگه له زمانی دیالۆگ ) زمانی نووسین ، په‌یڤین له‌نێو كۆروكۆمه‌ڵه راقییه‌كاندا یان قسه‌كردن له فه‌رمانگه و شوێنه حكومی و ئیدارییه‌كاندا جگه له قوتابخانه و په‌یڤینی نێوان چینی ڕۆشنبیر .
ئه‌وی ماوه بڵێم خۆزگه په‌روه‌رده و كارمه‌نده‌كانی ( مامۆستا ) زیاتر بایه‌خیان ئه‌دا به و هونه‌ره باڵایه و وه‌ك بابه‌تێكی ئه‌كادیمی چاویلێئه‌كرا تاوه‌كو نه‌وه‌یه‌كی زمان پارا و پاك و پوخت ئاماده‌ئه‌كران و خودی تاكیش مه‌سه‌له‌ی ئاخافتنی وه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه‌ی سانا چاولێنه‌ئه‌كرد .