ئاماده‌كردنی/ به‌شه ئه‌ده‌بیی ده‌نگه‌كان
www.dengekan.com
کامیرا : چرا تیڤی
ماوه‌ی مانگێكه هونه‌رمه‌ند( سیروان جه‌مال) به‌شداری له شانۆیه‌كی گرنگ‌و دیاری وڵاتی هۆڵندا ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت بۆ یه‌كه‌م جاره كه كورد له ئێستای منایشكردنی شانۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا وه‌ها ڕۆڵێكی گرنگ ببینێ،و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌لیقه‌یی‌و به توانایی سیروان جه‌مال له بواره‌كه‌ی خۆیدا‌و ڕاكێشانی سه‌رنجی شانۆكارانی هۆڵندا به لای خۆیدا‌و دواتر داواكاریی كردنی ئه‌وه‌ی كه بۆ هه‌ر منایشێكی شانۆیی بێت، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگ ڕۆڵیان له‌گه‌ڵدا ببینێ ، هه‌ر بۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا تیپی شانۆیی (دره‌نگ) كه یه‌كێكه له تیپه هه‌ره چالاك‌و ناسراوه‌كانی هۆڵندا، ئه‌و تیپه به‌وه ناسراوه كه زۆربه‌ی شانۆگه‌رییه‌كانی له هۆڵی شانۆ ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌و بۆ نموونه ده‌چنه نێو مۆزه‌خانه‌و گۆڕه‌پان‌و ئه‌و جێگایانه‌ی كه له خزمه‌تی زیاتری ده‌قه شانۆییه‌كاندایه.
جێگای باسكردنه، كه تۆن ته‌یۆ سمیس ئه‌وه بۆ دووه‌م به‌رهه‌می شانۆگه‌ریه، كورد ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ده‌قه‌كانیدا، بۆنمونه، ساڵی ڕابوردو له‌و به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتوه‌یدا كه به‌ناوی ” ئاهه‌نگێكی كارمه‌ندان ” له‌به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی هۆڵه‌نده‌دا نمایش كرا، هونه‌رمه‌ند سیروان جه‌مال ڕۆڵی مامۆستایه‌كی زانكۆی ده‌بینی كه له كوردستان مامۆستا بووه..
ئه‌مساڵیش له‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌دا كه ” نیو لوڤه‌ن ستاین ” یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كان كه‌سایه‌تیه‌كه فه‌یله‌سوفێكی كورده. كه شانۆكار “سیروان جه‌مال” ڕۆڵی ده‌بینێت، جێی باسكردنه ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌چوار جێگا نمایش ده‌كرێت كه یه‌كێكیان ” دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی “ه كه بۆ یه‌كه‌مینجاره باسی هه‌ڵه‌بجه و مه‌رگه‌ساتی تراجیدیای كوردی به‌زمانی هۆڵه‌ندی نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م ده‌قه شانۆییه‌ی كه هه‌نه‌رمه‌ند سیروان جه‌مال ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت، باس له فه‌یله‌سوفی داد “هیگۆ رۆبنسۆن” ده‌كات،كه خۆشیی له‌و خانه‌نشینه باشه‌ی كه به بابه‌یه‌خه‌وه پاشه‌كه‌وتی كردووه ده‌بینێت. به‌دوای هێوریدا له ئۆقیانوسی بێ سنووردا ده‌گه‌رێت، به‌سه‌ر به‌له‌مه په‌رۆداره‌كه‌یه‌وه تا بیر له بابه‌تی پسپۆرایه‌تی خۆی بكاته‌وه:بۆ نموونه مافی گه‌لان.
به‌له‌مه‌كه له‌لایه‌ن باندێكی دڕنده‌ی چه‌ته‌ی ده‌ریاوه زه‌وت ده‌كرێت و هیگۆ ده‌خه‌نه سه‌ر جانتا سامسۆناته قایمه‌كه‌ی وفرێی ده‌ده‌نه ئاوه‌كه‌وه. هه‌رچه‌نده كه‌ش و هه‌وا وبارودۆخه‌كه زۆر ناله‌باره به‌ڵام له دورگه‌یه‌كی به‌هه‌شت ئاسای چۆڵا ده‌گیرسێته‌وه.
هه‌ر بۆیه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه چه‌ندین پرسیار دێته ئاراوه كه گرنگترین پرسیاریان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌و:
ئایا پاش ئه‌و مانه‌وه سه‌رسورمانه وموعجیزه ئاسا له‌ژیاندا ده‌توانێت له‌و ته‌نیاییه ته‌واوه‌دا كوزه‌ران بكات؟ ئایا چاودێریكردن وبیرۆكه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ی له باكوره‌وه هاتوه شایانی باوه‌رپێكردن ومتمانه‌ن؟ یاخود هه‌رچی ئه‌و ده‌یبینێ و بیری لێده‌كاته‌وه كوزه‌ركردنێكی گه‌وره‌ی وه‌همیه؟ ئایا دورگه‌كه ئه‌وه‌نده چۆڵه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت؟
وه‌لامی ئه‌م هه‌موو پرسیارانه وه‌رده‌گریته‌وه له له كۆمیدیای ریالیستی جادوگه‌راوی له‌گه‌ڵا Nieuw Loevestein .
ئه‌م نمایشه له‌م شوێنانه‌و له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه‌دا پێشكه‌ش كراوه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت:
Mare Liberium 1609-2009
Hugo de Groot یاسا له‌سه‌ر ده‌ریا
ئه‌م به‌رهه‌مه شانۆییه پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌چوارچێوه‌ی ڤیستیڤڵێكی گه‌وره‌دا بۆ ساڵیادی Mare Liberium (ده‌ریای ئازاد).
400 ساڵا له‌مه‌و به‌ر Hugo de Groot له شاری لاهای Mare Liberium نوسیوه. ئه‌م نوسینه وه‌ك یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی بۆ مافی نێوده‌وله‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئه‌م كۆمیدیا ڕیالیستیه له نوسینی شانۆنووس و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی هۆڵه‌ندی ” تۆن ته‌یۆ سمیس ”
Ton Theo Simt .
له ده‌رهێنانی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌توانای هۆڵه‌ندی ” یاپ پۆستما ” Jaap Postma
نواندنی: ڤێم مێویسه ، سیروان جه‌مال، میشێل بله‌نك ڤارد و خێرتك ڤان لیرۆپ.
ڕۆژانی 25 و 26 و 27 ی سێپته‌مبه‌ر 2009 له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕۆژانی 29 و 30 سێپته‌مبه‌ر و 1 و 2 و 3 ی ئۆكتۆبه‌ر 2009 له بالوێزخانه‌ی عێراق له‌شاری لاهای.
ڕۆژانی 7 و 8 و 9 ی ئۆكتۆبه‌ر له Haags Historisch Museum
ڕۆژانی 13 و 14 و 15 و 16 ی ئۆكتۆبه‌ر 2009 له ستۆدیۆی دره‌نگ له شاری لاهای.
هه‌روه‌ها بڕیاره ئه‌م به‌رهه‌مه گروپێكی شانۆیی ئینگلیزی به‌زمانی ئینگلیزی نمایشی بكه‌ن.