توانا ته‌ها : :
كه‌ژاڵ ئاده‌مى
– ساڵى 1983 له‌شارى سه‌قزى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایك بووه.
– خوێندن و نووسینى شیعر له مامۆستا قانع فێر بووه.
– ساڵى 1998 وڵاتى جێهێشتووه و ئێستا له سوید نیشته‌جێیه.
– له 15 ساڵیدا ده‌ستى كردووه به ژه‌نینى ئامێرى كه‌مان و به‌شێوه‌ى تیۆرى موزیكى خوێندووه.
– له‌پاڵ موزیكدا خه‌ریكى شیعر نووسینه.
كه‌ژاڵ ئاده‌مى- سترانبێژ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو پێیوایه موزیكى كوردی پێشكه‌وتنی باشی به خۆوه دیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و برِوایه دایه نه‌یتوانیوه جێگای خۆی له هونه‌ری جیهانیدا بكاته‌وه و خۆی بناسێنێت “كاتێك ده‌ڵێم موزیكى كوردی مه‌به‌ستم ئه‌و به‌رهه‌مه كاتیانه نییه، كه بۆ گه‌رم كردنی بازارِ به‌رهه‌م ده‌هێندرێن، به‌ڵكو مه‌به‌ستم به‌رهه‌مه رهسهنهكانن، به‌داخه‌وه كه‌م گرنگی دراوه به‌م به‌رهه‌مانه و هه‌ر بۆیه تا رادده‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ موزیكى جیهانیدا هاوهه‌نگاو بن”.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده هۆكارى پێشنه‌كه‌وتنى هونه‌رى كوردى بۆ ئه‌وه گێرِایهوه، كه موزیكى كوردی پۆتانسیێلێكی به‌رینی هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ئیشی كه‌می له‌سه‌ر كراوه و له چوارچێوه كۆنه‌كه‌یدا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه”. كه‌ژاڵ ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه كه هۆكاره‌كه‌ى گۆرانیبێژ و ژه‌نیاره‌كان و هۆنراوه نووسه‌كان بن، به‌ڵكو رووى پرسیار ده‌كاته ئه‌و ئاوازدانهرانهى كه كارى دابه‌شكردنى موزیك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت “ئه‌وان كه رۆڵێكى سه‌ره‌كییان هه‌یه له خوڵقاندنى ئه‌م ئاڵوگۆرِانهدا و هیواى ئێمه به ئه‌وانه”.
كه‌ژاڵ باس له‌وه‌ده‌كات كولتوری كۆنسێرت به شێوه‌ی ئه‌وتۆ له ناوماندا جێى نه‌كردۆته‌وه “كاتێك وڵاته‌كه‌مان شتێك به ناوی یاسای كۆپیرِایتی نییه، كاتێك ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌مان وه‌ك پێویست به‌هێز نییه، مێشك و ره‌وانی كۆمه‌ڵگه ئه‌و ئۆقره و ئاسایشه‌ی كه پێویسته نیه‌تی و ستانداردی ژیانی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له ئاستێكی به‌رزدا نییه، هونه‌رمه‌ند ناتوانىَ كاتی خۆى بۆ هونه‌ره‌كه‌ى ته‌رخان بكات و بتوانێت پێی بژیت”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ پێشخستنى هونه‌رى كوردى به‌باشى ده‌زانێت، كه‌ڵك وه‌ربگیرێت له خاڵه به‌هێزه‌كانى موزیكى كوردى و به‌كارهێنانى ئه‌زموونى موزیكى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه و ده‌ڵێت “ئه‌بێت بۆ سوود وه‌رگرتن لهموزیكى نه‌ته‌وه‌كانى دیكه له چوارچێوی موزیكى نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا هه‌نگاو هه‌ڵگرین و بۆ په‌ره‌پێدانی تێ‌بكۆشین، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌ك هێزێكی حكومی ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زنی له‌سه‌ر هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و مۆسیقای نه‌ته‌وه‌كه‌مان ببێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیوانی له هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه بكه‌ن”. سه‌باره‌ت به خوڵقاندنى هونه‌رێكى راسته‌قینه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى وه‌ك هێزێك ئه‌توانێت رۆڵى گه‌وره ببینێت له‌سه‌ر هونه‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى كرد ئه‌وكات بێگومان هونه‌ری رِاستهقینهیش ده‌خوڵقێت و گه‌شه ده‌كات “دروستترین كار ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی رِۆشنبیریدا تۆمار و بڵاوببنه‌وه. هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بیه‌وێت به‌رهه‌مێك بڵاوبكاته‌وه ده‌بێت ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی له‌سه‌ر بێت، به‌م شێوازه سانسۆرێك ساز ده‌كرێت كه پێش به به‌رهه‌می ناشیاو ده‌گرێت. ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانی به‌شی موزیك له وه‌زاره‌ت كه‌سانێك بن له بواری موزیكى كوردیدا مامۆستا و زانیار بن. ئه‌وه‌نده زانا و پسپۆر بن بزانن چ به‌رهه‌مێك خزمه‌ت به موزیكى گه‌لی كورد ده‌كات و چ به‌رهه‌مێك رِووخێنهره”.
گوتیشى “من دژی ئه‌وه‌م له بواره هونه‌رییه‌كاندا تاكه‌كه‌س برِیار ده‌ر بێت. ده‌بێت برِیارهكان له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى زانیار و شاره‌زا و بێ لایه‌نه‌وه بدرێت، خاڵێكی دیكه ته‌رخان كردنی بودجه‌یه‌كی دیاریكراوه له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان، كاتێك پاره‌ی باشمان له‌به‌رده‌ست بىَ و به چاودێری مامۆستایانی لێهاتووی موزیك كاره‌كان بكرێن، دڵنیایه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیش له ئاستێكی به‌رزتردا ده‌بن”.
سه‌باره‌ت به‌و سترانبێژه كچانه‌ى له‌نێو هونه‌رى كوردیدا ده‌ركه‌وتون و ئێستا به ستایلێكى جیاواز گۆرانى ده‌ڵێن ئه‌وا خانمه هونه‌رمه‌نده وتى ” برِوام به ئازادی مرۆڤه‌كان هه‌یه و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكیش ئازاده به‌و جۆره‌ى حه‌ز و ویستی خۆیه‌تی هونه‌ره‌كه‌ی بخولقێنێت، به‌ڵام گرنگه ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه له به‌رانبه‌ر داهاتووی موزیكى نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر شانمانه فه‌رامۆشی نه‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ش كه له كلیپهكانیاندا ئافره‌تى نیمچه‌رووت به‌كارده‌هێنن، كه‌ژاڵ ده‌ڵێت” هونه‌رمه‌ند وه‌ك كه‌سێك كه ئاڵای هونه‌ر ده‌گرێته ده‌ست و په‌یامی پیرۆزی هونه‌ر ده‌گه‌یێنێته خه‌ڵك ئه‌ركێكی قورسی له ئه‌ستۆیه و ده‌بێ زۆر وردبینانه مه‌ماڵه له‌گه‌ڵ هونه‌ر و جه‌ماوه‌ر بكات، شێوازی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ به سه‌ره‌كیترین مافی هه‌ر مرۆڤێك ده‌زانم، به‌و مه‌رجه‌ی كه بایه‌خ دان به له‌ش و جه‌سته نه‌بێته په‌یامی سه‌ره‌كی هونه‌رمه‌ند و ناوهرِۆك و مانای هونه‌ر فه‌رامۆش نه‌كرێت، ئه‌و مافه به هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك ئه‌ده‌م خۆی شێوازی جل‌و به‌رگی خۆی هه‌ڵبژێرێت”.
ئه‌و، باس له كاریگه‌رى غوربه‌ت له سه‌ر ژیانى ده‌كات و درووكهوتنهوهشى له نیشتمانى دایك به هۆكارێكى گرنگ ده‌زانێت بۆ قووڵبوونهوهى زیاتر له‌نێو هونه‌رو مۆسیقادا ساڵانێكه له غوربه‌تدا ده‌ژیم، وشه‌ی غوربه‌ت هه‌ڵگری زۆر هه‌ستی دیكه‌یه وه‌ك دووری، جودایی، فیراق و له هه‌مووی گرنگتر ته‌نیایى. بێگومان هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن خوڵقێنه‌ری سه‌دان شیعر و په‌خشانی رازاوه و هه‌ست بزوێن بن. من پێم وایه زۆر له مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه دووچاری ده‌ردی غوربهتن. من باس له دووری نیشتمان ناكه‌م، من باسی غوربه‌تی ده‌روونیی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌م. باسی من باسی نامۆ بوونی خۆم له‌گه‌ڵ خۆمه، شیعر و گۆرانی په‌نجه‌ره‌یه‌كه لێوه‌ی دهرِوانمه رابردوومء ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ده‌خوڵقێنێ ئاورِ بده‌مه‌وه له‌وه‌ی من كێم و له كوێوه هاتووم و به‌ره‌و كوێ ده‌چم”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌ژێر كاریگه‌رى غوربه‌ت قسه‌ى زیاترى هه‌یه “ژیان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نامۆدا په‌یوه‌ندی نێوان من و شیعره‌كانمی به‌هێزتر كردووه و ناوهرِۆكی شیعر و گۆرانییهكانمی به‌پێزتر كردووه، شیعر و گۆرانی شوێنێكه تێیدا ژیان ته‌فسیر ده‌كه‌م و لێكۆڵینه‌وه له دونیای ده‌وروپشتم ده‌كه‌م و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هێنمه ژێر چاویلكه‌ی رِهخنهوه”.
كه‌ژاڵ ئاده‌مى تێكه‌ڵییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌و شیعر نووسینیشدا هه‌یه، هۆكارى په‌نابردنیش بۆ شیعر نووسین بۆ ئه‌وه دهگهرِێنێتهوه “كاتێ دڵ قسه‌ی زۆرى پێ بێت، به هه‌موو شێوازێك ده‌یه‌وێ بیدركێنێت و به‌یانی بكات. ته‌مه‌نی منداڵی من رۆژانێك بوو پرِ له ته‌نیایی. له دنیای پاكی منداڵانه‌ی خۆمدا كۆشكێكم بینا نابوو پرِ له شیعر‌و گۆرانی. هه‌ر به‌م هه‌سته‌وه ته‌مه‌نم رۆیشت و دڵه‌كه‌م هه‌رده‌م تامه‌زرۆی فرِین به‌ره‌و ئاسمانێكی رووناكتر بوو”.
“شیعر ده‌ڵێم، وته‌ی دڵ بێ هیچ شه‌رمێك له خه‌ڵوه‌تی خۆمدا به‌یان ده‌كه‌م، گۆرانی ده‌چریكێنم، تا به‌م شێوه خۆشه‌ویستیم به گوێی بیسه‌ردا بچرپێنم و شیعره‌كانم به شێوازێكی نه‌رمء نیان له باوشی گۆرانیێكدا بخوێنمه‌وه” كه‌ژال ئه‌وه‌شى به كۆوار وت