ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى : به‌وپێیه‌ى گۆڵدروستكار له هه‌ستیارترین جێگاى یاریگادا یارى ده‌كات, پێویسته هه‌ڵگرى چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى بێت, بۆ ئه‌وه‌ى له‌توانایدا هه‌بێت كۆمه‌كى وپاڵپشتى تیپه‌كه‌ى بكات تاوه‌كو بتوانێت رێژه‌ى مه‌ترسى زێده‌تربكات له‌سه‌ر تیپى به‌رابه‌ر, له ڕێگاى یارمه‌تیداتى هێرشبه‌رانه‌وه. پێویسته گۆڵدروستكار به‌ژدارییه‌كى به‌رچاوى هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى بیناكردن و سه‌ر رێگاخستنى هێرشه‌كان, له هه‌مانكاتدا, پێویسته ده‌ستێكى باڵاى هه‌بێت له دووباره رێكخستنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌دا به‌تایبه‌تى له‌وساتانه‌دا كه فشارێكى زۆر بۆ سه‌ر گۆڵه‌كه‌یان چێ ده‌بێت. له وه‌ها دۆخێك‌دا پێویستیه‌كى له‌حه‌د به‌ده‌ره گۆڵ چێكه‌ر خۆى له‌به‌رگریكاران نزیكبكاته‌وه به‌ئامانجى وه‌رگرتنى تۆپ له به‌رگریكاران و یاریزانانى چه‌ق, چونكه گۆڵساز شاره‌زاییه‌كى ئه‌ندازه‌یى هه‌یه له چۆنیه‌تى پاشهكشهپێكردن به تیپى نه‌یار. له وه‌هادا دۆخێك‌دا ئیمكانیه‌تى هه‌یه تائهوكاتهى یاریزانانى هاوڕێى ده‌چنه‌وه جێگاكانى خۆیان تۆپ له‌لاى خۆى گلبداته‌وه, تاوه‌كو سه‌رله‌نوێ تیمه‌كه شكڵى ئاسایى خۆى وه‌ربگرێته‌وه, ئاخر به‌هۆى شاڵا و گوشارى زۆرى به‌رابه‌ره‌وه‌یه یاریزانان شوێن به‌خۆیان ناگرن و جێ له‌ق ده‌بن به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێزیك ده‌ریڤه‌كه‌یان, ته‌نها یاریزانێك له‌توانایداهه‌بێت و بتوانێت راده‌ى شپرزه‌یى, به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه (گۆڵساز)ه. هه‌ڵبه‌ته ئاشكرایه چه‌ندین شێوازى گۆڵدروستكار به‌هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى ته‌كتیكى تۆپى تپێوه هاتوونه‌ته ئاراوه چونكه یه‌كجۆر گۆڵ چێكه‌ر نیه له ته‌كتیكى تۆپى پێدا, چه‌ندین فۆڕمى جوداجودا په‌یدابووه, كه له رووى جه‌وهه‌رى و بوونیادیه‌وه جیاوازییه‌كى بنچینه‌یى له ئه‌ركه‌كانیاندا هه‌یه…
له ئێستادا دیارترینیان بریتین له. گۆڵدروستارى (كلاسیكى), گۆڵسازى( كارامه), گۆڵ چێكهرى( گۆڵزان) گۆڵدروستكارى( دواكه‌وته),.به‌هۆى ئه‌م جوداییه‌وه رۆڵ و كاریگه‌رى له گۆڵسازێكهوه بۆ یه‌كێكى دیكه ده‌گۆڕێت… تاهه‌نووكه چوار جۆر گۆڵدروستكار هه‌یه ئه‌مه‌یش خۆى له‌خۆیدا ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه كه یه‌كجۆر گۆڵساز نیه له تۆپى پێدا, هه‌ریه‌ك له (ریكێلمى, چاڤى, شنایده‌ر, مێسى, پێرلۆ) گۆڵدروستكارن, لێ هه‌ریه‌كه له‌م یاریزانانه, له‌نێو یاریگادا, رۆڵ و كاریگه‌رییان جیاوازه, چه‌نده لێكچوون به‌دى ده‌كرێت هێنده‌یش جیاوازى لهشێوهیاریكردنیاندا ههستپێدهكرێتئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م به‌شه‌دا تیشك بخه‌ینه سه‌ر دووان له‌م چوارلایه‌نه ئه‌وانیش بریتین له گۆڵسازى كلاسیكى و گۆڵسازى گۆڵزانه. گۆڵسازى كلاسیكى:له ئێستادا كه‌متر پشت به‌م شێوازه ده‌به‌سترێت به‌مانایه‌كى دى بڕێكى زۆرى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى گۆڵسازى كلاسیكى له بۆته‌قه‌ى سیانهكهى دیكه‌دا توێنراوه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ ناچارین له رابردوو یاریزان قهرزبكهین بۆ شرۆڤه‌كارى ئه‌م فۆڕمه له گۆڵساز, ساڵانى پێشوو (ریكێلمى, ئه‌رجه‌نتین, گۆتى, ریال مه‌درید)گۆڵدروستكارى كلاسیكى بوون… ئه‌ركى ته‌كتیكى بریتیه له جوڵه‌كردن به‌ئاراسته‌ى ستوونى.. له‌یه‌ك كاتدا هه‌م به‌ره‌و رووى گۆڵى دژبهرهكهى وه هه‌روه‌ها پاشهكشهكردنیشى به‌ئاراسته‌ى دهریڤهكهى. هه‌رده‌بێت به‌شێوه‌ى ستوونى بێت, گۆڵسازى كلاسیكى زۆر ووردو ژیرانه یاریزانى به‌رابه‌ر ده‌خوێنێته‌وه, لێزانانه به‌شێوه‌ى چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆپ ئاراسته‌ى هێرشبه‌ر ده‌كات, به‌و په‌ڕى ده‌قیقى و وردبینیه‌وه ده‌رگا ده‌خاته‌سه‌رپشت بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ى هاوڕێى كه چاوه‌نواڕى وه‌رگرتنى تۆپه له گۆڵسازى كلاسكیهوه, هه‌وه‌سا ڕۆڵكى مه‌زنى هه‌یه له‌ڕاگرتنى باڵانسدا, ئه‌م جۆره له گۆڵدروستكار زۆر به‌كه‌مى تووشى شه‌كه‌تى و ماندوێتى ده‌بێت كه‌متر وزه‌و تاقه به خه‌رج ده‌دات, گرنگى به‌كارامه‌یى و به‌رزى ئاستى هونه‌رى نادات, به‌رپرسیاریه‌تى سه‌ره‌كى دابه‌شكردنى تۆپه به‌ئاراسته‌ى پێشه‌وه و هاوكات لاته‌نیشته‌كان ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه له بیناكردنى هێرشه‌كاندا له‌ڕێگاى جۆڵه پێكردن و سه‌رخستنى ههردوولاتهنیشتهكهوه, تاوه‌كو بتوانن ژمارهزۆرى درووستبكه‌ن له دوو له‌سه‌رسێى نیوه‌یاریگاى به‌رابه‌ردا. گۆڵدروستكارى كلاسیكى زۆربه‌كه‌مى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنیوهیاریگاى خۆى.پێویستیه‌كى دى گۆڵدروستكارى كلاسیكى خۆى له هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى هێڵى پێشه‌وه چونكه ئه‌و تیپانه‌ى پشت به‌م جۆره گۆڵسازانه ده‌به‌ستن پێیان وایه كرۆك و نباغهى تیپه‌كه‌یه بۆ دهستیاركردنى هێلى پێشه‌وه, واتا به‌پله‌ى یه‌ك تاقه چاوگى هاریكاریكردنى هێڵى پێشه‌وه به‌ته‌نێ گۆڵسازى كلاسیكه.گۆڵسازى گۆڵزانئهركه بنچینهیهكهى پێكهاتووه له جوله به‌شێوه‌یه‌كى زۆر جێرا خولانه‌وه له زۆربه‌ى جیگاكانى یاریگا به‌تایبه‌تى نیوه‌یاریگاى تیپى به‌رابه‌ر, پاشان فشارى به‌رز له نزیك هه‌ژده یاردهى تیپى نه‌یار. به‌جۆرێك بتوانێك بهرگیكاران و یاریزانانى سێنتراڵ تووشى شڵه‌ژان بكات ده‌بێت توانایه‌كى هێنده به‌رزى هه‌بێت له تێكدانى شیرازه‌ى هێڵه‌كان به چه‌شنێك بتوانێت هێڵه‌كانى ناوهندو به‌رگرى له بهریهكیان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه, ئه‌ركێكى دیكه‌ى دروستكردنى فشارى خێرا و تیژ تێپه‌ڕه به‌كورتترین كات به‌ره‌و پێشه‌وه بێت. ده‌بێت گۆڵدروستكارى گۆڵكه‌ر له‌كاتێكدا هه‌ستیكرد ههموودهرگاكان به‌ڕووى هێرشبه‌ره‌كه‌ى هاوڕێیدا داخراوه پێویسته له‌سه‌رى ده‌لاقه‌ى نوێ بكاته یان زۆر كارامهبێت لههاویشتنى شووت به‌ئاراسته‌ى دهریڤهى ده‌روازه‌وان به‌وپه‌ڕى به‌وردبینییه‌وه. ئه‌ركێكى دیكه شوێنگۆڕكێیه له‌ناوه‌نده‌وه بۆلاتهنیشتهكان, هێڵى پێشه‌وه. زۆرجار ده‌بینین ویسلى شنایده‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنزیك هێڵى به‌رگرى تیپه‌كه‌ى به‌نیازى كۆمه‌كیكردن و دروستكردنى ژمارهزۆرى لهنیوهیاریگاى تیپه‌كه‌یدا, به‌كورتى ده‌بێت له‌یه‌ككاتدا گۆڵسازو گۆڵزانبێت كه ئه‌ركێكى فره سه‌خت و ئاسته‌م دژواره ئه‌و یاریزانه‌ى ئه‌م ئه‌ركه له‌ئه‌ستۆده‌گرێت ده‌بێت بزانێت چۆن وزه‌و تواناى به‌كار ده‌بات و توانایه‌كى چاكى هه‌بێت لهگۆڵتۆماركردندا به‌كورتى نیشانشكێنێكى بێوێنهبێت هه‌ركات تیمه‌كه‌ى ئیحتیاجیان به‌م هه‌بوو ئه‌م تاقه فریادڕهسبێت بۆتپهكهى.
_ گۆڵسازى كارامه:گۆڵدروستكارى كارامه و هونه‌رزان یه‌ك له كاراكته‌ره گرنگ و كاریگه‌ره‌كانى ئێستاى گۆڕه‌پانى تۆپى پێیه، ئه‌م كارامهییه كۆمه‌كى ده‌كات تاوه‌كو بتوانێت له ڕێگه‌ى ئه‌م هونهرزانییهوه هه‌رچى به‌ربه‌ستێك كه دێته پێشى تێپه‌ڕى بكات و یاریزانانى به‌رانبه‌ر تێ بپه‌ڕێنێت.یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى گۆڵسازى كارامه هێشتنه‌وه‌ى تۆپه له ناوچه ئاڵۆز و ته‌نگه‌به‌ره‌كاندا، ئه‌مه‌ش كارێك ده‌كات كه تیپه‌كه‌ى به‌هۆى فشارى ناوبراوه‌وه هه‌ناسه‌یه‌كى ئاسووده‌یى به‌ڕۆحی تیپه‌كه‌ى ده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ها ده‌توانێت له ڕێگاى فشارى به‌رزه‌وه بۆ سه‌ر دژبه‌ر، پلانى داڕێژراوى تیپى نه‌یار له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، ئه‌م جۆره له گۆڵچێكهر له تۆپى پێدا ئێجگار ده‌گمه‌نن، كه بتوانن كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت. له‌ساڵانى پێشوودا یاریزانێك توانیبێتى گۆڵسازى كارامه بووبێت (دێگۆ مارادۆنا)ى ئه‌رژه‌نتینى بووه له به‌رشه‌لۆنه و ناپۆلى. هه‌روه‌ها له چه‌ند ساڵى ڕابوردوودا یاریزانێك توانیبێتى له ڕێگاى به‌رزى ئاستى هونه‌ره‌كه‌یه‌وه خزمه‌تى تیپه‌كه‌ى كردبێت (زێدان)ى فه‌ڕه‌نسیه، كه ڕۆڵێكى فره باڵاى ده‌گێڕا له گۆرَینى ئه‌نجامى یارى، نائاماده‌گى ئه‌م ستاره شوێنه‌وارى خراپى له‌سه‌ر ئاستى تیپه‌كه جێده‌هێشت، لێ دوو یاریزانى ناوهێنراو له یه‌ككاتدا هه‌م كلاسیكى و هه‌م كارامه‌بوون. گه‌ر بمانه‌وێت باس له نموونه‌یه‌كى ئێستهیى و به‌رده‌ست بكه‌ین ئه‌وا (لیۆنێل مێسى) یاریزانێكه لایه‌ق به‌وه‌یه وه‌ك نموونه ئاماژه‌ى پێبكه‌ین، چونكه گۆڵسازى كارامه ده‌بێت هه‌ڵگرى زیاد له تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێت. بۆ دروستكردنى كاریگه‌رى ئه‌رێنى پێویسته گۆڵسازى كارامه(مهارى) خاوه‌ن خێرایى و تیژییهكى باش بێت بۆ تێپه‌ڕبوون به‌لاى به‌رگریكاراندا و نه‌توانن خێراییه‌كه‌ى ڕابگرن. هه‌روه‌ها شوێنى یاریكردنى نادیار بێت و به ئاسانى له‌لایه‌ن یاریزانانى ناوچه‌ى به‌رگرى دژبه‌ره‌وه چاودێرى نه‌كرێت. ئه‌م چه‌شنه له گۆڵسازى كارامه ده‌بێت هێنده ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى دروستكردى فشارى به‌رز و گه‌مارۆدانى تیپى به‌رابه‌ردا بكات له‌ناوچه‌ى به‌رته‌سكدا و بیر و هۆشى وه‌گه‌ڕ بخات بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌ى دیكه، له كاتێكدا بهرابهرهكهى به ژماره زۆرى پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت گۆڵسازى كارامه فریادڕه‌سى تیپه‌كه‌ی بێت بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى تیپى به‌رابه‌ر وه‌كو خورى ڕێسراو.ئه‌وه‌ى گۆڵسازى كارامه(مهارى) جودا ده‌كاته‌وه له سێ فۆرمه‌كه‌ى دیكه (كلاسیكى، گۆڵزان، جێگیر) ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره له گۆڵساز وه‌ك گۆڵدروستكارى ژماره یه‌ك پشتى پێنابه‌سترێت. زیاتر ئه‌و تیپانه به‌وه‌ها یاریزانێك یارى ده‌كه‌ن كه یاریزانه‌كانى دیكه‌یش تواناى گۆڵسازاندنیان هه‌یه له چه‌شنى (بارسیلۆنا) كه بڕێكى زۆرى یاریزانانى ئه‌م یانه‌یه له یه‌ككاتدا گۆڵساز و گۆڵزانن.
– گۆڵسازى جێگیر(ارتكازگۆڵسازى جێگیر جۆرێكى دیكه‌یه له جۆره‌كانى گۆڵساز و به درێژایى ماوه‌ى یاریه‌كه له‌پشته‌وه ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له نیوه‌یاریگاى تیپى خۆیدا جموجۆڵ ده‌كات. ئه‌م جۆره له گۆڵدرۆستكارى جێگیر له نزیك هێڵى به‌رگرى ڕۆڵێكى ئیجگار باڵا ده‌گێڕێت له گواستنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ى له دۆخى به‌رگرییه‌وه بۆ دۆخى هێرشبردن. هه‌روه‌ها ده‌توانێت هه‌یكه‌لى تیپه‌كه‌ى له دۆخى په‌رش و بڵاوییه‌وه بۆ دۆخى رێكخراوه‌یى ڕێكبخاته‌وه. ئه‌و یاریزانانه‌ى په‌یڕه‌وى له‌م ستایڵه له یاریكردن ده‌كه‌ن بریتین له (چابى ئه‌لۆنسۆى ئیسپانى و ئاندریا پێرلۆى ئیتاڵى…تاد)گۆڵسازى جێگیر ئیشى ئه‌وه‌یه نیوه‌یاریگاى تیپه‌كه‌ى له كاتى فشار بۆ هێنان ته‌نگه‌به‌ر بكاته‌وه، له‌م كاته‌دا ده‌توانێت ژماره زۆرى به‌رگرى بخۆڵقێنێت و له‌هه‌مانكاتدا و هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ى تۆپ له‌پێى یاریزانانى به‌رابه‌ر ده‌توانێت به‌شێوه‌ی كوت‌وپڕ تۆپ ئاراسته‌ى هێڵى هێرشبردن بكات، كه مه‌ترسى زۆر بۆ تیپى دژبه‌ر دروست ده‌كات..ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه گرنگه له‌م یاریزانه‌دا هه‌بێت، ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌وپه‌ڕى وردبینییه‌وه تۆپ ئاراسته‌ى هێڵى پێشه‌وه یان لاته‌نیشته‌كان بكات و بزانێت چۆن هێرشه‌كان بینا ده‌كات، چونكه ئه‌و جێگایهیى یارى تێدا ده‌كات له ته‌كتیكى تۆپى پێدا پێى ده‌گوترێت (شوێنى بیناكردنى هێرشه‌كان)، بۆیه ده‌بێت به وردى په‌یى به‌و ڕاستییه ببات كه له هه‌ردوو ڕووه‌كه‌وه ئه‌ركى له زۆربه‌ى یاریزانانى هاوه‌ڵى دژوارتره، له دۆخى بهرگریكاریدا ده‌بێت كۆمه‌كى به‌رگریكارن بكات و ڕێگر بێت له به‌رده‌م شاڵاوى هێرشبه‌ران. هه‌روه‌سا لێكتێگه‌یشتنێكى باش له مابه‌ینى خۆى و گۆڵسازى به‌رگریكاران و ناوه‌ند و هێرشبه‌ران بخوڵقێنێت. گرنگترین سیفه‌تێك ده‌بێت له‌م جۆره یاریزانه‌دا هه‌بێت، لێوردبوونه‌وه‌یه (تركیز) به هیچ كلۆجێك ناكرێت كۆنتڕۆل له‌ده‌ست بدات، چوون رۆڵێكى فره به‌رز و باڵا ده‌گێرێت له ڕاگرتنى هاوسه‌نگى و پاراستى تیپ له په‌رته‌وازه‌یى.