ديمانە کارزان ڕه‌حمان : له‌دوای 2000ه‌وه، کۆمه‌ڵێک کتێبی شیعری بڵاوکراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌قیش له‌گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه، که‌نووسه‌ره‌کانیان به‌ته‌مه‌ن گه‌نجن. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به‌شاعیره باشه‌کانی ئه‌و نه‌وه‌یه بڵێین باش و بهخراپهکانیش هه‌روه‌تر، باشی و خراپیش به‌لێکدانه‌وه‌و دوور لهناوچێتی و هاوڕێتی و هه‌ر پێوه‌ندی و رقبهرایهتییهکی تری ناپێویست؟
یوسف عیزه‌دین: خۆی له‌ڕاسیتدا و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، هه‌وڵ ده‌ده‌م؛ سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی که‌پێویسته بگوترێت و په‌یوه‌سته به‌راسته‌وخۆیی پرسیاره‌کانتان سه‌باره‌ت به‌گه‌نجان، ئه‌گه‌ر توانیم بۆ دوا پرسیارتان بهێڵمه‌وه و تا ئه‌وێش گه‌ر توانیم هه‌وڵ ده‌ده‌م، له‌کون و که‌لێن و شوێنجێگه‌ی دیکه‌وه‌و شانبه‌شانی ئێوه، پرسیارگه‌لێکی دیکه بورووژێنم، به‌مه‌به‌ستی خوڵقاندنی بگره‌و به‌رده‌یه‌کی جوداو جیاواز لهتهقلیدییهتی ئه‌و چه‌شنه مامه‌ڵه‌یه‌ی که‌تا ئێستا له‌ته‌ک ته‌وه‌ر و دیدار و هاوچه‌شنه‌کانیدا کراوه، کهلهزۆربهیاندا یه‌قین و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی موتڵه‌ق و تهسهووراتی دۆگم ئامێز و دنیابینی مه‌حکه‌م، مه‌تره‌حه و له‌ودیو ئه‌وه‌شه‌وه، شتێکی دیکه‌مان ناکه‌وێته به‌رچاو.. به‌ڵام تۆ بڕوانه تازه‌ترین بابه‌ت که‌پێش ئه‌وه‌ی بکه‌ومه تایپکردنی ئه‌م وشانه، هه‌ر ئه‌م به‌یانییه به‌رچاوم که‌وت، ئه‌ویش که‌شفبوونی شتێکی زۆر گرنگه که‌ساڵانێکه له‌مۆزه‌خانه‌ی هۆڵه‌ندا، به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه هه‌ڵگیراوه‌و که‌پێشتر وه‌ک دیارییه‌کی به‌نرخ و له‌ساڵی1969 پێشکه‌ش به‌سه‌رۆک حکومه‌تی هۆڵه‌ندا”ولیام دریس”کراوه.. دیاره ئه‌و شته گرنگه‌ش پارچه به‌ردێکی سه‌ر مانگ بووه، یان ده‌توانین بڵێین تا پێش کهشفبوونیشی؛ نه‌زانراوه که‌به‌ردی سه‌ر مانگ نییه‌و ته‌نها پارچه ته‌خته‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی به‌به‌ردبوو بووه، ..جا ئه‌وه‌ی له‌م ئاماژه‌پێدان و خستنهڕووهماندا گرنگه، ئه‌و راستییه که‌ده‌رئه‌نجامی گومانی کارمه‌ندێکی نێو مۆزه‌خانه‌که به‌ناوی”کساندرا ڤان” له‌پارچه به‌رده‌که، ده‌بێته مایه‌ی پشکنینی و ده‌رکه‌وتنی راستییه‌کی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری سه‌یر، وه‌ک”کساندرا ڤان”یش ده‌ڵێت:(مه‌گه‌ر ته‌نها به‌زانینی ئه‌م راستییه پێبکه‌نین) .. نازانم سه‌یر نییه پاش ساڵانێکی دوور و درێژ، گومانی که‌س و که‌سانێک، دواجار بووبێته مایه‌ی ده‌ستدان له‌شتێکی زۆر گرنگ و یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی راستی موزهیهفبوونی؟! هه‌ر پاش ئه‌و کهشفبوونهش، زانییان ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌و به‌رده‌ی پێشکه‌ش به‌سه‌رۆک حکومه‌ته‌که‌یان کردووه، له‌ژێریدا نه‌ینوسیوه؛ به‌ردێکی سه‌ر مانگ و دواجاریش وا تازه تازه ده‌گه‌نه ئه‌و راستییه‌ی؛ که‌ئه‌گه‌ر به‌راستی به‌ردێکی سه‌ر مانگ بایه، ئه‌وه بێ‌شک پێشکه‌ش به‌شاژنی ئه‌وده‌می هۆڵه‌ندا”یولیانا” ده‌کرا، که‌واته ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و فێڵه‌ی لێ کردوون، شتێکی زۆر قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون.. که‌له‌ئێستادا بۆته ده‌یان پرسیار سه‌باره‌ت به‌رابردوو و ئێستا و داهاتووی خۆیان؟!.
کارزان ڕه‌حمان
: ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی هه‌رده‌م لاواز و راگوزه‌ر بووه، به‌ڵام ده‌بینین ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه له‌هه‌مبه‌ر ده‌قی شیعریی ئه‌و شاعیره گه‌نج و تازه‌یه‌دا لاوازترن، ده‌مه‌وێ به‌وردی تیشک بخه‌یته سه‌ر هۆکاره‌کان، بۆچی؟
یوسف عیزه‌دین: ره‌نگه له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، نه‌توانم شتێکی ئه‌وتۆ، سه‌باره‌ت بهپرسیارهکهتان بخه‌مه‌ڕوو، به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ بۆ هه‌ندێک له‌نووسه‌رانی بواری ره‌خنه‌ی کوردی، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک تێکستی جیددی فڵانه نه‌وه‌ی نه‌نووسیوه؟!.. یان بۆ به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دهسکهوتێکێ ماددی، هه‌ندێک به‌ناو ره‌خنه‌گر به‌پێی ته‌ڵه‌بی فڵان وفیساره رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌ده‌بی کار ده‌که‌ن و ئاماده‌ن، له‌سه‌ر هه‌ر تێکستێکی چرووک و خراپ بنووسن؛ که له‌سه‌ره‌وه بۆیان دیاری ده‌کرێت و خه‌ڵاته ماددییه‌که‌ی مسۆگه‌ره.. پێم وایه زۆر که‌من ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی، که‌ده‌توانن ته‌نها بۆ خستنه‌ڕووی دنیای جوانی ئه‌ده‌بیانه‌ی تێکستێک، بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی زاتی له‌سه‌ری بنووسن؟! له‌کاتێکدا چه‌ند زۆره ئه‌و به‌ناو دیراسانهی لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر هه‌ندێک له‌و تێکستانه نووسراوه، که‌خاوه‌نه‌کانیان له‌شوێنێکی دیاریکراو و به‌رچاوی ده‌زگایه‌کی رۆشنبیری یان شوێنێکی له‌و چه‌شنه‌دا ده‌ستبه‌کار و به‌رپرسن، که‌پێم وایه ئاسته‌مه هیچ له‌و جۆره نووسینه به‌ناو ره‌خنه‌ییانه چاوه‌ڕێ بکرێت، که‌به‌مه‌به‌ستی خۆ بردنه پێش و خۆ جێکردنه‌وه نووسراون و هیچ پێوه‌ندییه‌کی بهورووژاندنی پرسیار و خستنه‌ڕووی تهفکیکیانهی تێکست و بگره و به‌رده ئێسته‌تیکی و مه‌عریفییه‌کانه‌وه نییه..واته ره‌خنه‌یه‌ک نییه له‌و چه‌شنه‌ی “ته‌ها حسێن” سه‌باره‌ت به‌شیعری جاهیلی ورووژاندی و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت گفتوگۆی ده‌رحه‌ق ده‌کرێت..به‌هه‌رحاڵ پێم باش ده‌بوو، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ره‌خنه‌یه‌کی کوردی جدی هه‌بایه‌و هاتبایهو بۆ نموونه، هه‌ر هیچ نه‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی تهفکیکیانهی قووڵی بۆ تێکسته جوانه‌کانی “نالی” و “مه‌حوی” دةكرد..یاخود حه‌قمانه ببپرسین ئه‌گه‌ر شتێک به‌ناوی ره‌خنه‌ی جیدی کوردی هه‌بایه، به‌تایبه‌ت ده‌رحه‌ق به‌شیعر، ده‌با خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی بۆ دنیای شیعریی شاعیرانێکی به‌توانا، کهبهجدییهتهوه ده‌نووسن کردبا، جا سه‌رباری نه‌بوونی کایه‌یه‌کی جیدی ره‌خنه‌یی دیار و به‌رچاو..هه‌ندێک نووسه‌ر هه‌ن ئه‌و بۆشاییه ره‌خنه‌ییه به‌هێنانه ناوه‌وه‌ی که‌س و که‌سانی بێ‌توانا پڕ ده‌که‌نه‌وه، به‌مه‌رجێک قایل بن ناویان به‌کار بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی، ئه‌و نووسه‌ره‌ی که‌ئه‌و جۆره ره‌خنه‌گره دروست ده‌کات..خۆی له‌ڕاستیدا گهمهیهکهی سه‌یر و زیاتر تایبه‌ته به‌دنیای به‌ناو ئه‌ده‌بیی کوردییه‌وه، بۆ نموونه که‌سێکی گه‌وجی هیچ نه‌زانی بووده‌ڵه لێره‌و له‌وێ په‌یدا ده‌کرێت، سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک بابه‌تی ره‌خنه‌یی سه‌باره‌ت به‌کۆمه‌ڵێک تێکست به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه، باشتریشه له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لێکی جیهانی بێت، تا بزانرێت ئه‌م ره‌خنه‌گره تازه دروست بووه، زاده‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه گومانیشی لێ ناکرێت؟!.. دواتر هێدی هێدی ده‌که‌وێته به‌باش له‌سه‌ر نووسینی هه‌ندێک نووسه‌ری خراپی نێوه‌نده‌که، که‌ناو هێنان و به‌زکردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان نابێته مه‌ترسی و هیچ له‌شان و شه‌وکه‌تی نووسه‌ره‌که‌ی خاوه‌نی که‌م ناکاته‌وه، ئینجا پاش ئه‌وه ده‌که‌وێته لێدانێکی زیره‌کانه‌ی کۆمه‌ڵێک ناو جیدی، بۆ نموونه ره‌نگه تا کۆتایی وتارێکی به‌ناو ره‌خنه‌یی، به‌باش باسی دیوانه شیعرێک بکات، که‌چی له‌کۆتایدا، ده‌ڵێت به‌ڵام زمانه‌که‌یم به‌دڵ نه‌بوو، یان چێژم له‌خوێندنه‌وه‌ی نه‌بینی و شتی له‌و چه‌شنه، ئیدی ئه‌م ره‌خنه‌گره وه‌همییه‌ی، که‌خۆی که‌سێکی نه‌گبه‌تی بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌زیل وههزهلیی؛ له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه نه‌خۆشه؟!.. به‌م چه‌شنه ده‌کرێته ناو و له‌ڕۆژی خۆیدا به‌نموونه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ی کهلهخوارهوهڕا ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م، دێت و دیراسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌و گرنگه‌ی کهدروستیکردووه ده‌نووسێت، وا باشتریشه له‌پێشه‌کیدا بڵێت، که‌گوایه ئه‌م پێشتر تێکسته‌کانی ئه‌وی نه‌بینیوه‌و و به‌ئیراده‌ی خوا و له‌پڕ تێکستێکی ئه‌وی خوێندۆته‌وه، ئیتر حاڵی لێبڕاوه‌و تف له‌زاری وشک بووه‌و به‌چه‌شنی پێداهه‌ڵدانی گه‌وره پیاوێک؛ ده‌ستی کردووه به‌بالۆره گوتن و پێدا هه‌ڵدانی عه‌زه‌مه‌تی تێکسته‌که؟!.. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بوو”س” ناوێکی خراپ نووس، وه‌ک باشترین شاعیر باس بکرێت، ئه‌وه ئه‌و شاعیره‌ی که‌پێشتر رهخنهگرهکهی دروستکردووه، به‌ناوی ئه‌وه‌وه ده‌نووسێت:
( هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵێک شاعیری “بۆ نموونه هه‌شتاکان، یان نه‌وه‌ده‌کان “هه‌ن، به‌نه‌فه‌سێکی تر‌و به‌خه‌ون و خولیایه‌کی جیاوازه‌وه‌و له‌نێو دنیای شیعردا ده‌رکه‌وتن، که‌من ناوهێنانیان به‌پێویست نازانم و کاری من نییه…به‌ڵام له‌ناو هه‌موویاندا “س” ناوێک هه‌یه، که‌ویستی دنیایه‌کی بێ هاوتای زۆر گرنگی تایبه‌ت به‌خۆی بنیات بنێت، دنیایه‌ک که‌به‌ئاسانی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات و پشت تێکسته‌کانیشی پڕ بن له‌مه‌عریفه و تاد…)..
جا ئیدی ئه‌م ره‌خنه‌گره تازه دروستکراوه، له‌بیری چووه، یان بابڵێین ئه‌و نووسه‌ره‌ی که‌ئه‌وی دروستکردووه له‌یادی چووه، ئه‌م جۆر‌و چه‌شنه نووسینه ره‌خنه‌ییانه، به‌هه‌مان ئیقاعی پێداهه‌ڵدانی کلاسیکییاتی نووسینی؛ پێداههڵدانهکانی زه‌مه‌نێکی به‌سه‌رچووی سه‌ڵته‌نه‌تی نائه‌قڵ و رۆحییه‌تی ئه‌و ده‌م نووسراونه‌ته‌وه، وه‌ک نموونه که‌پێشتر شتگه‌لێکی له‌م چه‌شنه ده‌گوترا:
( ئه‌و نووسه‌ره قه‌له‌نده‌ره شۆڕه‌سواره‌ی، له‌مه‌یداندا بۆڕی هه‌مووانی دابۆوه‌و ئه‌سپی که‌حێلی نووسینی، جیاواز لهئهسپهکانی تر، بهغارغارێن و حیلاندنی جیاوازه‌وه، هاتبووه مه‌یدان و له‌هه‌مووان جیاوازتر شاره‌زای هه‌موو چه‌شن و شێوه‌کانی جلیت بازیی ئه‌ده‌بی و رم بازێنی به‌لاغی و چاوداگرتنی جه‌مالی بوو..ئه‌ڵڵا ،ئه‌ڵڵا.. لهعهزهمهت و شان و شه‌وکه‌تی ئه‌و شۆڕه سواره ئه‌دیبه سمێڵ قهیتانییهی، کهنهخۆیی و نهئهسپی قه‌ڵه‌می هاوشانیان نییه و مومکین نییه بهتوڵی عوسور و تائه‌به‌د ئهلدههریش نه‌زیریان بۆ په‌یدا ببێت ؟!!…).
به‌ڵام وه‌ک له‌گفتوگۆیه‌کی دیکه‌شدا ئاماژه‌م پێداوه، ئه‌گه‌ر تێکست له‌شوێنێکه‌وه په‌یوه‌ست بێت بهکهینونهوه، یان بوونمانه‌وه، ئه‌وه ته‌ئویلی ئێمه‌ی خوێنه‌ر، هه‌وڵدانێکه بۆ که‌شفکردنی ئه‌و چه‌شنه تهماسهی که‌له‌گه‌ڵ شته‌کاندا هه‌یه‌تی و کردوویه‌تی..هه‌موو ئه‌مه‌ش به‌بێ پرسیارکردنی به‌رده‌وام و گه‌ڕانی بێ پسانه‌وه‌مان مه‌یسه‌ر نابێت…تێکسته جدییه‌کان ئه‌و تێکستانه‌ن، که‌به‌رده‌وام قابیل به‌خوێندنه‌وه‌ی نوێ و جدیین..خوێندنه‌وه‌ش هه‌رده‌م له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌کات که‌دانه‌ره‌که‌ی به‌ئاگا یان بێ‌ئاگا، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نه‌شکاوه، یان لێی بێده‌نگ بووه.. یان له‌کاتێکدا ویستویه‌تی شتێک په‌رده‌پۆش بکات شتێکی دیکه‌ی له‌و ترسناکتر یان سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تری درکاندووه.. به‌بێ گومان و دڵه‌ڕاوکێ و بگره‌و به‌رده‌یه‌کی قووڵی ناوه‌کی مه‌حاڵه بتوانین بچینه قووڵایی تێکسته‌کانه‌وه…باشه ئه‌گه‌ر دنیای خوێندنه‌وه هێنده قووڵ بێت، ئه‌وه ده‌بێت نووسینێکی ره‌خنه‌ییانه چه‌ند ئاڵۆز قوورس بێت، له‌کاتێکدا به‌ڕای من کاری خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تێکست و که‌شفکردنی گهمهکانییهتی، حاڵی بوونه له‌و توانا و هێزه‌ی له‌کاتێدا ده‌یه‌وێت تا شوێنێکی دیاریکراو بمانبات یان وا خۆی دێنێته پێش چاو، که‌چی له‌ڕاستیدا مه‌به‌ستی بووه تا شوێنێکی له‌و جیاوازتر بمانبات… بۆ نموونه ئامۆژگارییه‌کی به‌رچاوی سه‌رانی هه‌ندێک له‌ئاینه‌کان بۆ باوه‌ڕدارانی خۆیان ئه‌وه‌یه، زۆر له‌ئاییندا قووڵنهبنهوه، واته به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی زۆر له‌تێکسته ئاینیی و رامانه فکرییه‌کاندا قووڵ نه‌بنه‌وه، یان بڵێین وا قووڵ نه‌بنه‌وه، کهقووڵبوونهوهیان ببێته مایه‌ی پرسیار، که‌چی نووسینی تێکسته ئاینییه‌کان، بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌و پێشم وایه تێکسته بنه‌ڕه‌تییه ئاینییه‌کان ئه‌و مانیفێستۆیهن، کهباوهڕداره خوێنده‌واره‌کانی پێ راده‌کێشرێت، بێگومان بوونی دوو داواکاری دژ به‌یه‌ک، شتێکی وا سه‌ر پێی نییه‌و هه‌ر له‌میانی ئه‌و نموونه‌یه‌وه گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قووڵی له‌مه‌ڕ بکه‌ین ده‌توانین، له‌زۆر شت وبهتایبهتیش خوێندنه‌وه و ناخوێندنه‌وه حاڵی ببین، به‌حاڵی بوونیشمان له‌وه؛ ده‌زانین چۆن زۆرترین ژماره‌ی خوێنه‌ری کورد، له‌جێی خوێندنه‌وه موماره‌سه‌ی ناخوێندنه‌وه ده‌کات و ئه‌مه‌ش کارێکی ترسناکه !؟.
کارزان ڕه‌حمان
: له‌زۆربه‌ی کاته‌کان و له‌زۆربه‌ی بڵاوکراوه‌کاندا، ده‌قه‌کانی ئه‌و نه‌وه تازه‌یه ره‌ت ده‌کرێنه‌وه، کهبڵاویش ده‌کرێنه‌وه مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌رنا هه‌رده‌م سه‌رنووسه‌ر، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌ی نووسه‌رانیش، وه‌کو کۆمه‌ک له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعره‌کانیان ده‌ڕوانن و وه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن..بۆچی؟ له‌نێو کورددا خودی ده‌ق ناخوێندرێته‌وه؟ داهێنان پێداویستی به‌پێدا هه‌ڵگوتن نییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌جوانییه‌کانی خۆی ناکه‌وێت، به‌ڵام بۆچی هه‌وڵی کوشتنی جوانییه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه؟
یوسف عیزه‌دین: به‌ڵام له‌دنیاشدا نموونه‌ی زۆر سه‌یری دژایه‌تی و په‌راوێزخستنی نووسه‌ران، گه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د به‌م شێوه‌یه‌ی لای خۆشمان نه‌بێت هه‌بووه‌و هه‌یه!؟… هه‌ر بۆ نموونه نووسه‌رێکی له‌ژیاندا نه‌ماوی وه‌ک “سیلین”ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک فه‌ڕه‌نسی، که‌له‌ساڵی 1961دا کۆچی دوایی کردووه، تا ئه‌م دواییه‌ش له‌وڵاتێکی به‌ناو دیموکراتی وه‌ک فه‌ڕه‌نسادا، چاپکردن وبڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی قه‌ده‌غه بوون.
ناوبراو، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر دژایه‌تی هه‌موو سامی نه‌ژادێکی کردووه‌و به‌تایبه‌تیش جوله‌که؛ هه‌ربۆیه پاش وه‌رگێڕان و بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانێکی ناوبراو له‌م دواییانه‌دا، به‌ناوی” سه‌فه‌رێک له‌دواییه‌کانی شه‌ودا”، به‌زمانی عیبری له‌ئیسرائیل؛ بووه مایه‌ی گفتوگۆگه‌لێکی توند له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا، سه‌باره‌ت به‌قه‌ده‌غه‌کردن و قه‌ده‌غه‌نه‌کردنی کتێبه‌که ، به‌ڵام دواجار کتێبه‌که قه‌ده‌غه نه‌کرا؟!
ئاشکراشه “سیلین” له‌رۆژگارێکدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر “سارتر”یش هه‌بووه، هه‌ر بۆ نموونه له‌رۆمانی “رشانه‌وه”ی‌دا، “سارتر” دێڕێکی ئه‌وی به‌کارهێناوه.. جا ئه‌م نووسه‌ره بیروڕای هه‌رچییه‌ک بێت، توانایه‌کی ئه‌ده‌بی باشی هه‌یه‌و ناکرێت نکووڵی لێبکرێت..که‌چی هه‌میشه باجی بیروبۆچوونه نامرۆڤانه‌کانی خۆی داوه، بۆ نموونه کاتێک لیژنه‌ی پێدانی خه‌ڵاتی گۆنکۆر، بڕیاری دابوو خه‌ڵاتی ساڵی 1932 بداته”سیلین”..به‌ڵام پێش یه‌ک هه‌فته،به‌ر له‌ڕاگه‌یاندنی پێدانی خه‌ڵاته‌که، ده‌رئه‌نجامی ده‌ست تێوه‌ردانێکی سیاسی و خیانه‌تی دوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی خه‌ڵاته‌که‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان، خه‌ڵاته‌که درایه نووسه‌رێکی فاشیلی وه‌ک”مازلین”و هه‌ر زووش خوێنه‌ران پاش خوێندنه‌وه‌ی نووسینه لاوازه‌کانی، بهفهرامۆشیان سپارد و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، شوهره‌تی خه‌ڵات وه‌رگرتنی نه‌بووه مایه‌ی به‌نج بوونی خوێنه‌رانی هوشیار و به‌ئاگا؟!
به‌ڵام تا ئێستاش تێکسته‌کانی “سیلین” هه‌ر ده‌خوێنرێنه‌وه، سه‌رباری راوبۆچوونه نهژادپهرستیهکانیشی، ئیدی ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک، تێکست وه‌ک خۆی توانای بانگهێشتکردنی خوێنه‌ری هه‌بێت و خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌گینا هه‌موو ره‌خنه‌گره باشه‌کانی دنیا، وه‌ک گریمانێک ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نووسینێکی لاواز‌و چرووک؛ به‌باش بنووسن، دڵنیام هیچ خوێنه‌رێکی جیدییان پێ ههڵناخهڵهتێنرێت؟!.
کارزان ڕه‌حمان
: زۆربه‌ی نووسه‌ره به‌ئه‌زموونه‌کان و ره‌خنه‌کار، شاعیر، لێکۆڵه‌ر، نووسه‌ر، تا ئێسته له‌باره‌ی ئه‌زموونی ئه‌م نه‌وه تازه‌یه، به‌جدی نانووسن و نه‌یانووسیوه، ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر چۆن، ئه‌گه‌ر نا ئاماژه بۆ ناوه‌کانیشیان ناکه‌ن، بۆچی و ده‌توانیت ناوی ئه‌و گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت، که‌خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن؟
یوسف عیزه‌دین: له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م، که‌من وه‌ک خۆم خوێنه‌رێکی ئاساییم و هێنده‌ی پێم کرابێت و ده‌رفه‌تم هه‌بووبێت، هه‌ندێک له‌تێکسته شیعرییه‌کانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌م خوێندۆته‌وه؛ که‌له‌ئێستادا به‌ته‌مه‌ن لاون.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم من ئاگاداری هه‌موویان نیم و بهدڵنایشهوه تێکستی زۆریانم هه‌ر به‌رچاو نه‌که‌وتووه… که‌واته من به‌ته‌نها ناتوانم سه‌رله‌به‌ری پانتاییه‌کی به‌رفراوانی شیعری گه‌نجانی کورد، ده‌ستنیشان و دیاری بکه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجه شاعیرانه‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، مه‌به‌ستم له‌وانه‌یه که‌به‌زمانی کوردی ده‌نووسن و که‌متر ئێمه لێیان به‌ئاگاین… به‌هه‌ر حاڵ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که‌زۆر جار ناوهێنانهکان ده‌بنه ناحهقیکردن ده‌رحه‌ق به‌که‌س و که‌سانێک، که‌باش ده‌نووسن و که‌چی من و تۆ نایانناسین، یان له‌کاتی ئاماژهپێدانێکی له‌م چه‌شنه‌دا ناوه‌کانیانمان له‌یادمان ده‌چێت، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی که‌ره‌نگه زۆر باش بنووسن و که‌چی له‌ئێستادا هیچ بڵاو نه‌که‌نه‌وه.. به‌ڵام وه‌ک پرسیوتانهو لهپرسیارهکهتاندا هاتووه:( ده‌توانیت ناوی ئه‌و گه‌نجانه‌مان بۆ بنووسیت، که‌خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن؟)..خۆی له‌ڕاستیدا وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی و جیاکردنه‌وه‌ی شوێنپه‌نجه‌ی شاعیرێک له‌یه‌کێکی تر‌و شتی له‌و چه‌شنه، یه‌که‌م کارێکی سه‌خته‌و دواتریش من وه‌ک خۆم ره‌خنه‌گر نیم و وه‌ک گوتم ته‌نها خوێنه‌رێکی ئاساییم؟!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆخۆیان واباشتره له‌یه‌کتر جیاواز بن و پێشم وایه که‌م تا زۆر وابن.. هه‌رچه‌ند لای من به‌راوردکردنی تێکسته ئه‌ده‌بییه‌کانی نه‌وه‌یه‌ک بهنهوهیهک، یان تێکسته‌کانی نووسه‌رێک به‌یه‌کێکی تر، کارێکی باش نییه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌دنیای خوێندنه‌وه‌و ته‌ئویلی تێکستی ئه‌ده‌بییه‌وه نییه؟!. ئاشکراشه که‌ته‌مه‌نی مرۆڤ تامردن سات له‌دوای سات له‌هه‌ڵکشاندایه به‌ره‌و سه‌ر، یان بابڵێین ژیانی مرۆڤ سه‌فه‌رێکه به‌نێو قۆناغه‌کانی ته‌مه‌ندا، له‌بوونه‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌م، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه ناو دنیای؛ به‌تایبه‌تیش هه‌ر له‌کاتی هه‌ستکردنی به‌نه‌رمی و ئاوداری رووکار و جه‌سته‌ی و ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و کاته‌وه که‌ده‌توانێت خۆی له‌ئاوێنه‌دا ببینێ و بناسێته‌وه، تا چرچبوون وشکبوونه‌وه‌ی ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێنی جه‌سته‌ی.. ئه‌گه‌ر چانسی ژیانی هه‌بێت؛ به‌ناچاری سه‌فه‌ره‌که‌ی درێژه‌ی ده‌بێت، تاده‌گاته عه‌ده‌م و مه‌رگ و شیبوونه‌وه‌ی ناو خاک؟! به‌ڵام ئه‌م یاسایه دنیای تێکسته زیندووه‌کان ناگرێته‌وه، واته سووڕێکی ئاوای هاتنه‌بوون و له‌ناوچوونی تێکستی زیندوو، به‌چه‌شنی ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌ران، تا ئێستا نه‌بووه‌و نه‌بینراوه، بۆیه ده‌بینین له‌ئێستا و داهاتووشدا، تێکسته‌کانی شه‌کسپیر و دیکنز و ئۆسکار وایڵد و پۆ و بۆدلێر و چه‌ندینی تر، وه‌ک چۆن خوێندراونه‌ته‌وه، هه‌ر ئاوا؛ یان به‌چه‌ندین چه‌شن و شێوه‌ی تر ده‌خوێنرێنه‌وه؟! جا ئه‌و نه‌وه گهنجهنووسهرانهی ئێستا و داهاتووی کورد و به‌به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر تێکستێکی جدی قابیل به‌خوێندنه‌وه بهێنهبوون، ئه‌وه بێگومان پاش خۆشیان هه‌ر به‌شه‌وقه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ئێمه له‌ئێستادا هه‌ندێک لهتێکستهکانی ” نالی” و”مه‌حوی”و”گۆران” زۆرێكی تر ده‌خوێنینه‌وه، که‌خاوه‌نه‌کانیان له‌ژیاندا نه‌ماوون.
به‌هه‌رحاڵ پێم وایه‌و هێنده‌ی له‌ئێستادا وه‌بیرم بێته‌وه، ره‌نگه من پێشتر له‌یه‌ک دوو شوێنی تردا ئاماژه‌م به‌کۆمه‌ڵێک له‌و ناوانه کردبێت، کهلهههوڵدانی به‌رده‌وامدان و دواجاریش ئه‌وه خۆیانن، ده‌توانن به‌رده‌وام بن و باشتر و باشتر بخوێنه‌وه‌و بنووسن، یان ده‌ستبه‌رداری نووسین ببن و به‌رده‌وام نه‌بن..بۆیه ناکرێت پێشبینی مه‌جهولێک بکه‌م، له‌دنیای نووسینی کۆمه‌ڵێک لاوی شاعیردا، که‌که‌م تا زۆر وه‌ک گوتم ئاگاداری هه‌وڵدانی باشی هه‌ندێکیانم له‌ئێستادا، ده‌شێت سه‌رجه‌می شیعرێکیان، یان ناونیشان، یان چه‌ند دێڕو کۆپله‌یه‌کی شیعری‌یان، سه‌رنجیان راکێشابێتم، یان رایانگرتبێتم..