دیــــدار نانەکەلی: لەوەتەی ئۆسکار وەکو گەورەترین ڤیستیڤاڵی پێشبڕکێی ھەڵبژاردنی باشترین فیلمی سینەمایی سازدەکرێت تاوەکو ئەمڕۆ ١٠ فیلم وەکو باشترین و نەمرترین بەرھەمی مێژوویی ئەو فیستیڤاڵە ناوزەند کراون.
خەڵاتە بە نرخەکەی بواری سینەما کە بریتیە لەپەیکەری مرۆڤێکی نیوە سەر لەگەڵ ھەموو ئەو بایەخ و پێزانینەی ئەو خەڵاتە لەنێو سینەماکاراندا ھەیەتی ، وا لێکدەدرێتەوە بە واتای مێشکێکی ناتەواو دروستکرابێت،
ھەروەکو ئەو گوزارشتەی ھونەرمەندی ناودار مارلین مۆنرۆ بۆ ئۆسکار کە بە ” قژ زەردی بێ ئەقڵ ” ناوی دەبات. ئەمەش بەو ئاراستەیەی کە سینەما دەتوانێت مێشکی ئینسانەکان لە کەموکوڕی پڕبکاتەوە و بیگەینێت بە رێگایەکی دروست. ئەو ڤیستیڤاڵە مەزنەی سینەمای جیھان لە ساڵی ١٩٢٩ بەشێوەیەکی سەرەتایی دەستی بە کارەکانی کردووە. ھەرچەند لە سەرەتادا مەرج و خاڵی بەشداربوون لەو کێبرکێیە زۆر سادە و سەرەتایی بوون بەڵام بەردەوامبوونی وایکرد ئەو خەڵاتە بە گەورەترین و پیرۆزترین دەسکەوتی سینەماکارانی جیھان ھەژماربکرێت. لەمێژووی کارکردنی ئۆسکارشدا ١٠ فیلم وەکو باشترین و بەھێزترین کاری سینەمایی ھەژمارکراون کە لە ریزی بەرھەمە نەمرەکاندا دانراون ، ئەوانیش..
١٩٢٧ Wings *
ئەو فیلمە کە لە ساڵی ١٩٢٧ بەرھەمھاتووە.یەکەم فیلم بووە کە گەشتۆتە ئۆسکار.رووداوی نێو بەرھەمەکە باس لە شەڕ و وێرانکاریەکانی جەنگی جیھانی یەکەم دەکات. کاتێک فرۆکەوانێک لە خۆشەویستەکی جودا دەبێتەوە و دواتر ھەواڵی مەرگی بۆ دێت.کلارا بو،ریتشارد ئارلین و گاری کۆپەر رۆڵی پاڵەوانانی فیلەکەکەیان بینیووە و دوور لە ھەموو کاریگەریە دەنگی و ئاگرینەکان و تەنھا بە راستەقینە بەرھەمھاتووە.
١٩٣٩ Gone With The Wind*
یەکێکە لە بەناوبانگترین فیلمە کلاسیکیەکانی مێژوو . کە چەندین کتێبی دەریارەی نوسراوە. فیلمەکە بە ھەموو پێوەرەکان قورسایی خۆی ھەیە.
کلارک گابێل و فیڤیان، لەنێو جەنگێکی ناوەخۆیی لە باشووری ئەمریکا خۆشەویستی دروست دەکەن. ئەو بەرھەمە بۆ ١٣ خەڵات ھەڵبژێردرابوو. کە توانی ھەشتیان بە شایستەیی بەدەست بێنێت. لەنێویدا، باشترین فیلم ، باشترین دەرھێنەر ، باشترین نوسینی سینەمایی، باشترین وێنەگرتن و باشترین ئەکتەری ئافرەت (فیڤیان لی)، لەگەڵ باشترین ئامادەکردن.
١٩٤٠ Rebecca *
تاکە فیلم بوو بۆ ئەلفرێد ھیتشکۆک کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا. بەڵام دوای مالئاوایی کردنی لە ژیان. چونکە ئەو کاتەی خەڵاتەکە بە فیلمەکە بەخشرا. ئەو دەرھێنەرە بلیمەتە لە ژیاندا نەمابوو. فیلمەکە باس لە ژیانی ئافرەتێکی جوان دەکات کە شوو بە پیاوێک دەکات و لەنێو کۆشکێکی گەورە ژیان بەسەر دەبەن…بەڵام پیاوەکە ناتوانێت یادگاریەکانی ھاوسەری پێشووی لەیاد بکات و بەردەوام لەگەڵی دەژیت.بەجۆرێک کە بەردەوام لەگەڵ رابردوو دایە و بەھیوای گەڕانەوەیە بۆ ئەو رۆژانەی کە پێی وایە لەدەست چوون.بۆیە بیر لەوەدەکاتەوە پەیکەرێکی بۆ دروست بکات. بیرۆکەی فیلمەکە لە چیرۆکێکی پۆلیسی بەناوبانگ وەرگیراوە کە لە نوسینی دەیڤید سەلزنیگە.
١٩٥٠ All About Eve*
ھەموو شتێک دەربارەی حەوا، ئەو درامایەبوو کە لە دەرھێنانی جۆزێف مانکۆفیتچ بەرھەمھات.ھەڵبژێردرا بۆ بەدەستھێنانی ١٣ خەڵاتی ئۆسکار ، بەڵام شەش خەڵاتی بە شایستەیی مسۆگەرکرد.لەوانە ، باشترین فیلم ، باشترین ئەکتەر (جۆرج ساندەرز)، باشترین دەرھێنەر و نوسینی سیناریۆ
(مانکۆفیتچ)، باشترین تۆمارکردنی دەنگی و باشترین ئەندازە و نەخشەسازی فیلمی رەش و سپی بەدەستھێنا. چیرۆکەکە باس لە جیھانی شانۆ و ھەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانە دەکات کە رووبەرووی ئەکتەرەکانی شانۆ لە نێوان
(بێت دیڤیز و ئان باکستەر) دەبێتەوە.کە تاوەکو ئیستا وەکو فیلمێکی کلاسیکی بایەخی خۆی ماوە لە ھۆلیۆد.
١٩٥٩ Ben Hur*
فیلمەکە لە ئەنجامی وێرانکاری و نەھامەتیەکانی جەنگ و بۆ لێکتر نزیک کردنەوەی نەتەوەکان بەرھەمھات.بەڵام نەیتووانی دەنگدانەوەیەکی بەھێز دروست بکات بەھۆی ئەوەی لەنێو رۆڵی ئەکتەرەکاندا یەھودیەکانی بەشێوەی راستەقینەی خۆی نیشان نەدابوو. لەگەڵ ئەوەش کە فیلمەکە بەشی زۆری بە بێدەنگی تۆمارکرابوو بەڵام توانی ١١ خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بێنێت.
١٩٦٢ Lawrence Of Arabia*
یەکێکە لە بەناوبانگترین فیلمەکانی مێژوو.لە بەرھەمھێنانی دەیڤید لین. کە توانی ناوبانگی ھونەرمەندی جیھانی عومەر شەریف دەربکات. چیرۆکەکە سیاسیە و باس لە گەشتیارێکی بەریتانی دەکات لۆرنس (پیتەر ئوتۆل) کە رووبەرووی سیاسەتی عەرەب دەبێتەوە و ئەنجامەکەی ماندوبوون و شەکەتی ئەو گەشتیارەیە بە تایبەت پاش ئەوەی داگیرکرە تورکەکان لە ووڵاتە عەرەبیەکان رووبەرووی دەبنەوە و ئازاری دەدەن.بە پێی لێکدانەوەکان فیلمەکە لە بەرژەوەندی ئینگلیزە و بۆ لێدانی مێژووی عەرەبە.
١٩٧٠ The Godfather *
ئەو فیلمە ٢ سەعات و ٣٠ خولەکیەی باس لە ژیانی خێزانێکی دەوڵەمەند دەکات کە سەرۆکایەتی گروپێکی مافیایی دەکەن.رۆژانە رووبەرووی مەترسی و نارەحەتی دەبنەوە و رکابەری بەرامبەرەکانیان دەکەن. فیلمەکە لە ٢ بەش پێک دێت و لە دەرھێنانی کۆبۆلا و لە نواندنی ئەکتەرە ناودارەکانی وەکو مارلۆن براند و باتشینۆ و جیمیس کین و رۆبۆرت دۆفۆل بوو.ئەوە یەکەمین بەرھەمی سینەمایی بوو کە توانی لە دەقدا ھاوشانی کارەکانی شکسپیر بێت و بیسەلمێنێت کە دەتوانرێت لە داھاتوودا تراژیدیا کاڵ بکرێتەوە و سینەما ببێتە مینبەرێک بۆ خۆ دۆزینەوەی تەواوی خەڵک لەنێو بەرھەمەکاندا. ئەو بەرھەمە توانی تەواوی خەڵاتەکان بۆخۆی قۆرخ بکات.
١٩٧٥ One Flew Over Cuckoo *
یەکێکە لە بەناوبانگترین فیلمە کۆمیدیەکانی ئۆسکار.کە لە دەرھێنانی مایکل مۆرمانە ، چیرۆکی فیلمەکە نمونەیەک سەبارەت بە پەیوەندی نێوان خەڵک و حکومەت دەخاتە روو.جاک نیکۆلسن کە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەدەست بێنێت ، رۆلی نەخۆشێکی دەبینی کە بەردەوام بیری لە یەکێک لە کارمەندە تەندروستیەکانی نەخۆشخانەکە دەکردەوە کە رۆلەکە لە لایەن بلویس فلیتشر دەگێڕدرا کە بەھەمان شێوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی پێ بەخشرا. فیلمەکە لەو سەردەمە توانی پەیامێکی زۆر گەورە بگەینێت بە شێوەیەکی تەنز ئامێز کە لێکدانەوە و دووبارەبوونەوەی گرفتەکان لە ئێستا و لە داھاتوشدا بە تازەگەری و نوێ بزانرێت.
١٩٨٦ Platoon *
فیلمی (فەیلەق) ھەمان شێوە و ئاراستەی فیلمی (ئەرک) ی ھەبوو،بەڵام ئەوەی فەیلەقی جیا دەکردەوە ھەموو ئەو وێنە راستەقینانەبوون کە باسی لە جەنگی خوێناوی ئەمریکا و ڤیتنام دەکرد.بەجۆرێک کە دیمەنەکان لەنێو جەرگەی شەڕ و لە نزیک جەنگاوەرەکان وێنەی گیرابوو. ئەو ئەزموونە نوێیەی ئۆلیڤەر ستون توانی بۆ یەکەمجار ئازارەکانی جەنگ نیشانی خەڵکی ووڵاتەکەی بدات.
وەکو فیلمێکی جەنگی شوێنێکی ھەمیشەیی لە ئۆسکاردا ھەیە .
بۆیە ئەو راستەقینەیەی ئۆلیڤەر نیشانی ئەمریکیەکانی دا بە برینێکی ھەمیشە خوێناوی و بە ئازار دەناسرێت.
١٩٩٢ Unforgiven *
فیلمە سەرکەوتووەکانی کلینت ئیستۆد لە نمونەی سەما لەگەڵ رێویەکان و کێڵگەی بەرازەکان. دەنگدانەوەکی بەھیزی کۆمەلایەتی ھەبوو. ھەربۆیە ھەنگاوەکانی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی ئۆسکاری ناچارکرد بەچاوخشاندنەوە بە ئەزموونی ئەو دەرھێنەرە کە نیازی پەیرەوکردنی ستایلێکی نوێی کارکردنی ھەبوو، بەردەوام فیلمەکانی بخریتە ریزی پێشەوەی ھەڵسەنگاندن.