ھونەرمەند ئامانج غازی: لە نێو دونیاری ھونەر دا نووسین یەکێکە لە بوارە ھەرە گرنگەکان
ھونەرمەند د. ئامانج غازی شاکر ئاغا ناسراو بە (ئامانج غازی)،یەکێکە لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان لەسەر دەستی رابەری ھونەر مامۆسستا (زرار محەمەد مستەفا) فێری ژەنینی ئامێری عود بووە و بووەتە ئەندامی (تیپی مۆسیقای پاشای گەورە). لە ساڵی ١٩٨٠ چۆتە پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی موسڵ لە ساڵی ١٩٨٥ بەپلەی (یەکەم) تەواوکردوە.لە ساڵی (٢٠٠٥) کۆلیژی ھونەرجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینی بەپلەی(یەکەم) تەواوکرد. تائێستا (٣٠) ئاوازی بۆ ھونەرمەندانی کوردستان داناوە،لەگەڵ (٩) کۆڕاڵی ھونەریی موزیک و گۆرانیی.خاوەنی درێژترین میلۆدی گۆرانی کوردییە بە ناوی (کۆچ و باران).خاوەنی (٨) کتێبە لەبواری میوزیک وە (٦) کتێبیشی ئامادەیە بۆ چاپ.. بۆ ئاشنا بوون بە کارو چالاکییەکانی بەباشمان زانی لە نزیکەوە ئەم ھەڤپیڤین لەگەڵیدا ساز بدەین.
ھەڤپەیڤین – کامەران حاجی ئەلیاس
*کامەن ئەو ھونەرمەندانە کە بەھرەی تۆیان دۆزییەوە؟
– دۆزینەوەی بەھرەی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆئەو کە لە ساڵی ١٩٧٥ لە ئێران لە ئاوارەیی گەراینەوە رواندز، ئەوکاتەی قوتابی بووین لە قوتابخانەی پاشای گەورە لە قۆناغی چواری بنەڕەتی ،بەپێی ئەوەی دەنگمان باش بوو ئەندامی تیپی سروودی قوتابخانە بووین ئەویش لەرێگەی مامۆستای گەورە رابەری ھونەر( زرار محەمەد مستەفا) ئێمەی ھەڵبژارد بۆ ئەو تیپە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥-١٩٧٦ دوایی لەھاوینی ساڵی ١٩٧٧ بانگێشت کراین بۆ دامەزراندنی تیپی موزیکی پاشای گەورە بەدیارکراوی لە ١/٧/١٩٧٧ ماوەی ساڵێک لە خوول ماینەوە من ھەرلەسەرەتاوە حەزم لە ئامێری عود بوو وە دەست پەنجەکەم زیاتر بۆ ئەو ئامێرە دەشیا، دوای سێ مانگ لە خوولێکی چڕی ھاوینە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بۆ یەکەمینجار ئامێری عودمان لەباوەش گرت لە ئاھەنگێک چەندین سروودمان پێشکەش وەکو سروودی (تادەست لەمل ھیوا نەکەم) دوایی چەندین قوتابی تر بوونە ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە ھونەرمەندی گەورە زرارمحەمەد مستەفا بە مامۆستای خۆمان دەزانین ،لەدۆزینەوەی بەھرەوتوانستی ئێمە وە ھەرلەسەرەتاوە بەشێوەیەکی ئەکادیمی پەروەردەکراین، فێری موزیک بووین واتە بەنۆتەی موزیکەوە فێری بابەتەکان بووین ھەر ئەو نۆتە موزیکیانەش بوو ئێمەی گەیاندە ئەوەی لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی موسڵ وەربگیرین بێ ئەوەی ھیچ نۆتەیەکی بێگانە واتە عەرەبی یان فارسی یان تورکی ببینین یان گوێبیستیبین ئێمە توانیمان ھەموو راستەوخۆ نۆتەکان بخوێنینەوە و بیژەنێنین بۆیە ئەم نۆتە موزیکییە بۆ ئێمە دەروازەیەکی گرنگ بوو لەبەر ئەوە مامۆستا زرار دەروازەیەکی زۆر گەورە بوو بۆئەوەی بابەتەکان بۆ ئێمە فەراھەم بکات.
* ئێوە سەرەتا بە ژەنینی ئامێری عود دەستان پێکرد دوای بەچەلۆ ھۆکارەکەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
-سەرەتای دەستپێکردنم بە ئامێری عود دەستم پێکرد ھەروەک لەسەرەتا ئاماژەم پێکرد ،ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ ھونەرمەندان چەتۆ ساڵح و سەیدە ئەحمەد رواندزی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەرەو بەغدا بەرێکەوتین لەوێ لە پەیمانگەی ھونەرە جونەکان لەبەشی موزیک چاوپێکەوتنمان ئەنجام بەپلەی زۆر باش وەرگیران بەڵام بە فەرمانێکی ئەوسا ئەوانەی دانیشتووی ناوچەی ئۆتۆنۆمین دەبێ بگەرێنەوە بچن لە پەیمانگەی موسڵ بخوێنن چونکە بەپێی بڕیارەکە ئەو پەیمانگایە بۆ پارێزگاکانی ئۆتۆنۆمی تەرخان کرابوون بۆیە ئێمەش گواستراینەوە ئەو پەیمانگایە ساڵی یەکەم و دووەم لە ئامێری عود بەردەوام بووم بەر ئەوەی مامۆستایەکی ئەوتۆم نەبوو لەرووی ژەنیینەوە تا لەگەڵم بەردەوام بێت من پێش بچمە پەیمانگا وەکو ژەنیارێکی باش دەرکەوتووبووم بۆیە ساڵی یەکەم و دووەمی خوێندن لە ھەموو وانەکان وەکو سۆڵفێچ ،خوێندنەوە ،پراکتیک.. زۆرباش بووین ئەوەش ئاسانکاری زۆر گەورەی بۆ ئێمەمان کردبوو بەڵام لە ساڵ دووەم یەکێک لە ژنیارەکانی بەتواناکانی شاری موسڵ بەناوی (خالد محمەد عەلی) کە مامۆستاش نەبوو لە پەیمانگا ھونەرمەنێکی ناودارە لە بواری ئامێری عود ئێستا دانیشتووی وڵاتی ئیماراتە سوودێکی گەورەم لێبین ئەوسا لەبواری تەکنیک و ژەنینی پەیژەکان ..ئەو بابەتانەی پەیوەست بوون بەئامێری عودەوە دواتۆ مامۆستایەکی ترمان بۆھات کە خەڵکی وڵاتی تونس بوو ناوی (محەمەد سادق) بوو خودا لێخئۆش بێت ئێستا لەژیان نەماوە ئەویش ھەندێک تەنکینکی لەسەر ئامێری عود پێدام،چونکە ئەوسات شەری عێراق و ئێران بوو دەرگا وڵابوو بۆ ئەو مامۆستایان لە میسر لە تونس..دەھات بۆ عێراق لەپەیمانگاکان و لە شوێنەکانی تریش وانەی موزیک و ھونەریان دەگووتەوە ..بەڵام ئامێر گۆرینم ھەرچەندە ئامێر گۆرنیش نەبوو بەڵکو لەتەک ئامێری عوددا راھێنانم لەسەرئامێرچەلۆش دەکر ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ مامۆستا زرار کاتێ لە ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاورێکانی خۆی گەشتێکیان کرد بۆ ئەورپای رۆژھەڵات (بولگایا و رۆمانیاو ھەنگاریا)،لە وڵاتی رۆمانیا چەلۆیەکی لەگەڵ خۆی ھێنایەوە بۆئەوەی لە تیپی موزیکی پاشای گەورە بتوانێ ئەو ئامێرە بژەنێت واپێشنیارکرابوو ھونەرمەند سیروان سیرینی ئەو ئامێرە بژەنێت ئەو چەلۆیە زۆر بەبێ نازی لە ستۆدیۆکەمان کەوتووبوو بۆیە منیش پێشنیارێکم بۆ مامۆستا زرار کرد گووتم ئەو چەلۆیە بۆمن نەی بەم بۆ پەیمانگا بۆ ئەوەی لەوێ خۆم لەسەر ژەنینی فێربکەم دیاربوو زۆری پێخۆش بوو ئێمەش ئەوسا تازە مامۆستایەکمان بۆ ھاتوو بوو دەرچووی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی بەغدا بوو ئەندامی تیپی سەمفۆنای عێراق بوو ناوی( ئەدەوەر کازم ) بوو کە ئێستا بە ئەزبەر مولا ناسراوە وە ژنیاری تیپی موزیکی ھونەرمەند کازم ساھیرە توانیم سوودێکی باشی لێوەرگرم لە بواری ژەنینی چەلۆ توانیم لە ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک توانیم زۆر بەباش ئامێرەکە بژەنم ئەوا بوو سەرەتاکەم دوایش زۆر ھۆگری ئەو ئامێرە بووم لەبەر ئەوە دەنگەوارێکی فراوانی ھەیە بۆ فێربوون وەھەروەھا دەتوانێ بۆشایەکی گەورە لە لە بورای دەنگەکانی بایس واتە دەنگە گڕەکان لە نێو تیپەکان پڕبکاتەوە دواتریش لە تیپی ئۆرکرسترای پاشای گەورە سوودێکی باشمان لێبینی ئێستاش ھەردوو ئامێرەکە (عود و چەلۆ) لای من وەکویەک خۆشەویستن بەربەردەوامی لەگەڵیاندا خەریکم.
* وەکو مامۆستایەک لە کۆلیژی ھونەرە جوانەکان چۆن دەڕوانیتە میتۆدی خوێندن لە کۆلیژ و پەیمانگای ھونەرجوانەکان لە کوردستان ؟
-پرسیارەکە لەجێی خۆیەتی ،بەراستی ئەو میتۆدانەی لەبەردەست دانمان دان وەکو میتۆدێکی شیاو بۆ بابەتەکانی خوێندن بە بۆچوونی خۆم وەک پێویست نین لە پەیمانگەی ھونەرجوانەکان تەنانەت لە کۆلیژی ھونەرە جوانەکانیش کەلە ھەولێر و سلێمانی ئێستا لە دھۆکیش دامەزراوە.. یەک نەخستنی ئەو وانانەو دانانی یەک میتۆدی بابەتەکان لە بواری میتۆدی ئامێرەکان وەکو پراکیتیک وەکو ئامێرەکانی سۆلفێچ تیۆرەکانی موزیک و زانستی ئامێرەکان ..ھەموو ئەوبابەتانە میتۆدێکی ئەوتۆمان نییە کە بتوانێت ھاوتەریبی ئەو کۆلیژە پێشکەوتووەکانی جیھان دەخوێندرێت ھەندێکیان لە دانانی خۆمانە واتە وەرگرتنی سەرچاوە ی جیاواز ئێمەخۆمان داڕشتووە بەسوود وەرگرتن لەوچەند سەرچاوەیەک بەڵام نەبوونی کۆنفراسێکی زانستی بۆ پەیمانگاکانی ھونەرەجوانەکان لەوەزارەتی پەروەردە تەنانەت لە وەرزارەتی خورێدنی باڵاش ئەنجام نەدانی ئەم کۆنفراسانێکی زانستی لە نێوان کۆلیژی ھونەرجوانەکان بۆیەکخستی ھەموو بابەتەکان، کەلێنێکی گەورەی دورست کردوە خۆشم رایەکی تایبەتم لەو بوارەدا ھەیە ئەویش ئەوەیە ئێمە بتوانین لە بوارەکانی دانانی میتۆد دا سوود لە بابەتەکانی کەلەپووری میللی وفۆلکۆری ھەروەھا ئەو بابەتانەی تری خۆمانە وەربگرین و بتوانیی رەسەنیەتی خۆمان لەگەڵ ھاوچەرخی و نوێگەرەیی دونیای ئێستادا لەبواری موزیک دا ئاوێتەو ئاوێزانی یەکتر بکەین بۆئەوەی ئێمە تایبەتمەندێکی تەواو بدەین بە بابەتەکانی خۆمان لە بوار موزیک دا وەکو چۆن میللەتەکانی تر بۆ دانانی بابەتەکانی گرنگی خۆیان بۆ رێکخستنی تۆخمەکانی موزیک لەمیلۆدی لە ریتم لە ھاڕمۆنی لە مۆرکی دەنگ واتە ئەوان لەوبابەتانە سوودێکی زۆریان بینیوە ئێمەش لە ئێستادا لە قۆناغی دانانی سەرەتاییەکی بتەوین بۆ ئەوبوارەنەدا دەبێ لەو بابەتانە دەست پێبکەین بەداخەوە تائێستا ئەو کەلێنە ماوە پڕنەکراوەتەوە ئومێدەخوازین لە ئاندێکی نزیکدا ئەو کۆنفراسانە ئەنجام بدرێت چ بۆ پەیمانگاکانی ھونەرجوانەکان چ بۆ کۆلیژی ھونەرەجوانەکان بۆ رێکخستی ھەموو ئەو میتۆدانە دانانی ئەوبابەتانە کەلەگەڵ دونیای سەردەم بگونجێت بۆ ئەوەی ھەردوولایەنی رەسانەیەتی و ھاوچەرخی بەیەکەوە ببستینەوە.
* لە نێو میوزیکی کوردی لە ئێستادا چەندین دەنگ و ئاواز دەبیسترێت کە چێژ بەخش نین یاخود کاتین بەبۆچوونی تۆ ھۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
– سەرەتا ئەگەر پێناسەیەک بۆ پرۆسەی چێژ بکەین دیارە چێژ بریتییە لە فراوان بوونی ئێمەیە بۆ جیھانێکی تازە یان بۆ بابەتێکی تازە کە بتوانین لەگەڵیدا ھەڵ بکەین ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ لەگەڵ دونیا مۆزیک دا یەک دەگرێتەوە بەتایبەتی لەناساندنی شوناسی بابەتەکان لە گۆرانی دانان یان لە میلۆدی ئەوبابەتانەی کە وەکو گۆارنی نوێ ئێمەسەیری دەکەین یاخود وەکو بابەتێک کەتێدا وەکو میلۆدی ھاوچەرخ کاتێ ئاوێزانی تێکستی شیعری دەبێت بەداخەوە ھەندێ لە ئاوازەکان کرچ وکاڵن نەبوونی بابەتێکی زانستی لە ناومیلۆدییەکەدا نەبوونی پەیژەگۆرکی لە نێو گۆرانییەکان ئەمەوای کردووە چێژ نەبەخشێت یاخود مامەڵەکردنی ئێمە لە کونسێرتی ئێمە لەگەڵ تێکستی شیعری و بابەتی ئەدەبییەوە مامەڵێکی زانستیمان لەگەڵ نەکردووە یاخود لایەنەکانی تۆمارکردنی دەنگ بە ھەند ھەڵبگرین یاخود بیکینە پێوەرێکی زۆر گرنگ بۆئەوەی ئەو دەنگانە ھەڵبژرێن ئەمە لەلایەک لە لایەکی تریش دا نەشارەزابوونی گۆرانیبێژەکان لە چینە دەنگیی خۆیانە ئەکە کەلێنێکی گەورەی دروستکردوە ھەوەھا ھەندێ لە ئاوازدانەریش سەلیقەیکی ئەوتۆیان نییە بۆھەڵبژاردنی دەنگەکانیام بۆ ئاوازەکانیان بۆیە سەیر دەکەین کە گۆرانییەکان تۆمار دەکرێن بەشێوەیەکی زانستی لەگەڵ دەنگ لەگەڵ تۆمارکردن لەگەڵ بواری ئامێرەکان واتە گونجاندنیان ئەوانەی رۆژھەڵاتین لەگەڵ ئەوانەی رۆژ ئاوایین ھەروەھا لە بواری ھارمۆنی بواری چۆنیەتی رێکخستنی تیپ بۆ ئەوەی ئەو تیپە بەشێوەیەکی تۆکمە بابەتەکانی خۆی بگەیەنێتە ئامانجێکی مەبەست دار.
* میوزیکی کوردی خاوەن چەندین فۆرمی جیاوازە ، تاچەند سودیان لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی موزیکی کوردی بگاتە ئاست میوزیکی جیھانی؟
-ئەو بابەتانەی ئێمە قسەی لەسەر دەکەین زۆر ھەستیار و گرنگە کە ئێمە بتوانین مامەڵە لەگەڵ فۆرمی چنین کوردی بکەین ئەوانەی دابەشبوونەسەردەڤەرەکانی کوردستان لەبادینان لەسۆران لە گەرمیان لە ھەورامان و ناوچەکانی تری کوردستان.. ئەو فۆرمانە بە بۆچوونی ئێمە بناغەیەکی بتەوەی دانانی میلۆدی بابەتەکانی تری ئەوانەی خاوەنی فۆرمی ئازادن کە دەچڕدڕێن بەڵام بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگە کە بتوانین ئەو بابەتانەی کەوا بەریتمێکا واتە کێش و خێرایی تێدا بەرجەستە بووە بتوانین سوودی لێوەرگرین بۆ ئەوەی لەو میلۆدیانەی کە لە فۆرمەکان دا ھەیە پێگەیەک یاخود شوناسێک و ناسنامەیەکی نەتەوەیی ببخشینە بابەتەکانی گۆرانییەکانی خۆمان بۆیە لەلاوک لە حەیەران لە قەتەرە لە ئەڵاوەیسی لە خاوکەر لەسیاچەمانە لە ھۆرە لە نیوەشەو لە ئای ئای لە سەفەر لە ھەموو ئەو بابەتانەی پارچەکانی تری کوردستان لە لاڤنێج لە مەقامی دەلال لەئایشائیبێ لە رۆژ ئاوا بەجۆرێک سوود لە ھەموو ئەو بابەتانە وەرگرین بیانخەینە نێو پرۆگرامەکانی خوێندنی خۆشمانەوە ئێمە لەو بوارەدا کارمان کردووە دەستپێکی ئەو کارەمان ئەوە بوو کە توانیمان لە فۆرمەکانی چڕینی کوردییدا لە باکور تارۆژھەڵات دواتریش لە باشوورەوە بۆ رۆژئاوا گەشتێکی زانستی لە نێوان ئەو فۆرمەنەدا بکەین بۆئەوەی بتوانیین ئەو فۆرمانەی کەوا ھەندێکیان لە چڕیندا ھاوبەشن بەڵام تەنھا لە شێوازی ووتندا ھەندێکیان بەکرمانجی سەروو ھەندێکیان بە کرمانجی خواروو تەھان لە کۆنسێتی ئەدەببیەوە ھەندێک جیاوازیان ھەیە ئەگینا لەرووی فۆرمی چڕینەوە لە رووی میلۆدی ئاوازەوە زۆر لەیەکترەوە نزیکن ئەو پردە ھاوبەش لە نێوان ئەو بابەتانەوە بۆ من ئەوە دەردەخات کە یەک کلتوو یەک کەلەپووری زیندووی لەبواری گۆرانییەوە فۆلکلۆر مللیەوە دەتوانین ھاوکارمان دەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەو نھێنیانەی کە تائێستا ماونەتەوە لە نێوان ئەو فۆمانەی دەتوانێت پرێزگاریان لێبکرێت لەوێشەوە بتوانین شوناسی موزیکی کوردی دیاری بکەین .
* وەکو ئەندامێکی کارای تیپی میوزیکی (پاشای گەورە)،لە ئێستادا ئەو تیپە بەرھەمی نییە ھیچ پرۆژەیەک ھەیە بۆ ئەوەی وەکو ساڵانی ھەشتاکان بەرھەمی بەپێز پێشکەش بکات؟
-سەبارەت بە تیپی میوزیکی پاشای گەورەوە ھەر لەسەرەتای دامەزراندییەوە لە ساڵی ١٨٧٧ تائەمڕۆ لە ماوەی (٤٧) ساڵ بەردەوام بوونی بە خۆییەوە بینیوە بەڵام ھەورازو نشێوی زۆری تێکەوتووە کە بەداخەوە ھەندێ لە ھۆکارەکان خۆمان لێی بەرپرسیارین ھەندێکی تریش مێژووی دوای راپەرین و ئەو بابەتە ھەندێ ھۆکاربوونە بەربەستە لەوەی ئەوەی ھەندێ کزی لە بەرھەمی نوێ بێتە ئارا بەڵام ئێستا ئێمەی ھونەرمەندان کەوتوینەتە سەر رێگا راستەکەی پەیامە راستەکەی خۆمان یان ئەو وەفایەی بۆ رابەرای کۆچکردومان ھونەرمەند مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەربڕییوە دووپات بکەینەوە بەوەی ئەو تیپەی ئەو دایمەزراندوە ئێمە درێژە پێدەری دەبن بەجۆرێک بەرھەمەکانی خۆمان لەوەدا چڕکردۆتەوە ساڵانە سێ تا چوار بەرھەمی ئەکادیمییمە تۆمار بکەین بەڵام بەداخەوە تائێستا ئەو ھاوکارەییە پێویستییە نەکراوین تاوەکو بتوانیین ئەندامەکانمان کۆبکینەوە بۆ ئەوەی لە ستۆدیۆ بەرھەمەکان بە کوالێتێکی بەرز تۆمار بکەین ھیودارین لە داھاتوو ئەو بەرھەمانە تۆمار بکەین.
* بەرێزتان خاوەنی چەندین کتێبن لە بواری میوزیک ئەگەر باس لەو ئەزموونەی خۆت بکەیت؟
– لە نێو دونیاری ھونەر دا نووسین یەکێکە لە بوارەکانی ھەرە گرنگەکان ئەگەر ھونەرمەند بتوانێن لە تەک ژەنین دانانی ئاواز دا لەگەڵ فێرکردن وپەروەردە وخوێندنی باڵادا کاری نووسینش بکات بەڵام من ھەرلە دەستپێکی فێربوونی بوارەکانی میوزیک خولیان نووسین و خوێندنەوەم ھەبوو ئەمەش ھۆکارێک بوو بۆئەوەی درێژەری بابەتەکان بم خۆشبەختانە تائێستا (١٢) کتێبمان چاپ کردووە لە بوراەکانی ھونەر لە بوراەکانی رەخنە لەبوراەکانی سکۆری مۆزیک واتە نۆتەی مۆزیکی گۆرانییەکان وەھەروەھا دانانی میتۆد بۆ ئامێری عود دانانی میتۆد بۆ وانەی سۆڵفێج واتە پەروەردەی گوێچکە ئەو بابەتانە بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگن چونکە کەلێنێکی گەورە لە بواری زانیاری یاخود خوێندنەوە میوزکێکی ئەکادیمی کۆمەڵی ھونەرمەندی تری کە لەسەر موزیک دەنوسن ئەو بابەتەیان پڕکردۆتەوە ئەمەش دەبێت ھەندەرێکی باش بۆ ھونەرمەندان بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بنووسین یان وەرگێرانی بۆ بکەن لە زمانەکانی تری بێگانە چ ئینگلیزی بێت یان عەرەبی بێت یان ھەرزمانێکی تر بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگە..وەئەو بورانانەی کە ئێستا ئێمە کاری لەسەر دەکەین بۆئەوەی لەتەک ئەوەی مۆزیکێکی ئەکادیمان ھەبێت دەبێ کتێبخانەیەکی ئەکادیمی گەورەمان ھەبێت لەبواری ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە رۆشەنبیریەتی موزیکەوە چ لەروی تیۆرییەوە چ لەرووی پراکتیەوە وەکو بابەتەکانی دانانی میتۆدەوە وەھەروەھا رەخنەی مۆزیکیش یەکێکە لە ھەرە بوارە گرنگەکان کە دەکرێت بنیادنانی موزیکێکی کوردی ھاوچەرخ لەسەر بنیاد بنرێت ..لەبەر ئەوە زۆر زۆر پێویستە خوێندەوە بۆ ھونەرمەند لە تەک پارکتیزەیی ئامێرەکانی خۆی کە رۆژانەی کاری لەسەر دەکات ماوەی دوو تا چوار کاتژمێری لە ھەمان کاتیشدا رۆژنە لایەنی کەمەوە کاتژمێرێک بۆ خوێندنەوە تەرخان بکات چونکە ئەو خوێندەوە دەیگەینێتە ئەو ئاستانەی کە بتوانێت لە نێوکۆمەڵگایەکەیدا بە سەلیقەیی بدوێت وە ئەو کارانەی بە پراکتیەیی فێری بووە بە جوانترین شێوە بگەینێتە دەوربەری خۆی تەنانەت بۆ کۆمەڵگاکانی تریش.
* لەماوەی رابردوو بڕوانامەی دکتۆرات ھەر لە بواری موزیک بەدەست ھێنا ئەگەر تیشک بخەیتە ناوەڕۆکی تێزی دکتۆراکەت ؟
– خۆشبەختانە بە ھەوڵ و کۆششی ھونەرمەندی ئاکادیمستی گەوەرە دکتۆر (محەمەد زازا ) کە سەرپەشتیارم بووە لەگەڵ بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر(محەمەد کاکە سور)، توانیمان تێزی دکتۆرەکەمان بە جوانترین شێوە پێشکەش بکەین بەپلەی نایاب لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان دوای گفتۆگۆیەکی تێر تەسەل لەلایەن مامۆستایانی پسپۆر لەو بوارانەدا، تێزەکە لەسەر خستنەکاری کەلەپوری گۆرانی بوو واتە گۆرانییەکانی کەلەپوری کوردی لە گۆرانی فۆلکلۆری و میللی چۆن بتوانین تەوزیفی کەین لە نێو مۆزیکی ھاوچەرخی کوردیدا لەگەڵ کۆمەڵێ بابەتی نموونەیی ئەو بابەتانەی کەوا لە سامپڵەکانی گۆرانی کوردی لە ھەموو بوارەکانی ھەڵمان بژارد بەپێ کات توانیمان تیشک بخینە سەر دەوڵمەندی گۆرانی فۆلکلۆری میللی کوردی لە رووی میلۆدی رەسەنی خۆییەوە دواتر چۆن بکرێت ئێمە خستنە کاری گەورەی مۆزیکی بۆ بکەین چ لەلایەنی تیپێکی مۆزیکێکی ھاوچەرخی کوردییدا کە ئامێرەکانی موزیکی کوردی دەگرێنە خۆی یاخود لە نێو گروپەکانی تر یاخودلە نێو ئۆرکرێسترای کوردی یاخود تیپێکی سەمفۆنایی کوردی خۆشبەختانە بۆیەکەمینجاربوو لە بوارەدا تێزێکی دکتۆرا ئاوابخرێتە روو خۆشبەختانە گەیشتنیە ئەو ئامانجانەی کەوا مەبەستمان بووە لەو بوارەدا بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین زەمینەیەکی لە بار بڕەخسێنین بۆ ئەوەی ھونەرمەندان لە مەو دوا کە کاری ئەکادیمی دەکەن بتوانن بگەرێنەوە سەر ئەو بابەتانە وەکو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو سوودی لێوەربگرن کۆمەڵی بابەتی نوێ و زیندوو و نێوگەریمان خست نێو ئەو بوارانەی کە لەرووی زانستی و ئەکادیمی پەیرەو دەکرێن لەسەرئاتی ئەو بابەتانەی کەوا زۆر زیندوون لە کەلەپوور ھەروەھا لە کلتوری میللەتان دا رەنگدانەوەی ھەبوو بۆیە ئێمەش وەکو کورد پێمان باش بوو ئەو ڕەنگدانەوانە بەوشێوەیە بەرجەستە بکەین مەبەستمان بووە لە و بوارانانەی کە کاری لەسەر بکەین.
ھونەرمەند ئامانج غازی لە چەند دێرێک دا:
– لە ١٠/٥/١٩٦٥ لە شاری رواندز لە دایک خوێندنی بنەڕەتی لە شاری رواندز تەواو کردوە لەسەر دەستی رابەری ھونەر مامۆسستا(زرار محەمەد مستەفا) فێری ژەنینی ئامێری عود بووە و بووەتە ئەندامی (تیپی مۆسیقای پاشای گەورە).
– لە ساڵی ١٩٨٠ چۆتە پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی موسڵ لە ساڵی ١٩٨٥ بەپلەی (یەکەم) تەواوکردوە.لە ساڵی (٢٠٠٥) کۆلیژی ھونەرجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینی بەپلەی(یەکەم) تەواوکرد.
-لە ساڵی (٢٠١٣) بڕوانامەی ماستەری لە بواری (موزیکۆلۆژی) لە پلەی نایاب لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە.لە ساڵی (٢٠٢٣) بڕوانامەی دکتۆرای لە موزیکۆلۆژی) بەپلەی نایاب لەزانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە.
ئەم ھونەرمەندە یەکێکە بووە لە دەستەی دامەزراندنی ھەریەک لە :
– تیپی مۆسیقای پاشای گەورە لە رواندز.
-پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر.
– ئۆرکێسترای کورستان.
– گروپی ستران.
-ئۆرکێسترای زانکۆی سەڵاحەدین.
-لە ساڵی (١٩٩٢-٢٠٠٣) مامۆستای بەشی موزیکی پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی ھەولێر بووە.
-لە (٢٠٠٤-٢٠٠٦) لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێم بەرێوەبەری کەلپوری کورد بووە.
-لە (٢٠٠٧-٢٠٠٨) لە وەزرارەتی رۆشنبیری بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی ھونەرجوانەکانی موزیک بووە.
-لە (٢٠٠٨) ەوە تائێستا مامۆستای بەشی موزیکی کۆلێژی ھونەرجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە.
بەرھەمە ئەکادیمییەکانی:
-(٨) توێژینەوەی ئەکادیمی لە گۆڤارە زانستییەکانی کوردستان و عێراق لە(١٠١٤-٢٠٢٤) بڵاوکردۆتەوە .
-(٣٢) سیمناری زانستی لە کۆلیژی ھونەرەجوانەکان و زانکۆکانی کوردستان لە (٢٠١٤-٢٠٢٤) پێشکەش کردوە.
-بە(٣) توێژینەوە بەشداری (٣) کۆنفراسی نێودەوڵەتی لە کوردستان و عێراق لە (٢٠٢٢- ٢٠٢٣) کردووە.
-رێکخەری یەکەمین سیمپۆزیۆمی ماستەرە بەپلەی (نایاب) لە بواری(مۆزیکۆلۆژی) لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ،کە لە زانکۆکانی کوردستانەوە لە ساڵی (٢٠٢٣) تاوتوێکراوە.
-خاوەنی یەکەمین بڕوانامەی ماستەرە بە پلەی (نایاب) لە بواری (مۆزیکۆلۆژی) لە ھەرچوار پارچەی کوردستان کە لە زانکۆکانی کوردستان تاوتوێکراوە لە ساڵی ٢٠١٣.
-سەرپەرشتی (٢٢) توێژینەوەی بە دەستھێنانی (بەکالۆریۆس)ی کردوە لە بەشی موزیک(١٠١٤-٢٠٢٤).
بەرھەمی ھونەری
-(٣٠) ئاوازی بۆ ھونەرمەندانی کوردستان داناوە.
-(٩) کۆڕاڵی ھونەریی موزیک و گۆرانیی داناوە.
-موزیکی بۆ (٨) شانۆگەریی کوری و و عەرەبی و ئینگلیزی داناوە.
– موزیکی بۆ (١٨) فیلمی کوردی داناوە.
– (٨) خولی فێربوونی موزیکی کردووەتەوە.
– (٢٦) کۆڕو سیمناری ھونەریی لە بارەی موزیک و گۆرانی گێراوە.
– موزیکی بۆ تابلۆکانی ھونەرمەندان(محەمەد عارف، نامیق عەلی، سەردار سنجاوی، رۆستم ئاغەلە) داناوە.
– خاوەنی درێژترین میلۆدی گۆرانی کوردییە بە ناوی (کۆچ و باران).
-لە ساڵی (٢٠٠٥) لە(فەرنسا ،سویسرا، ئەڵمانیا) بەشداری موزیکی میللیی گەلانی کردوە.
کتێبە چاپکراوەکانی:
– خوێندنەوەیەکی ھونەری بۆ موزیکی ئەکادیمی ٢٠٠٥.
– ھارمۆنیای دەنگ و میلۆدی کوردی ٢٠٠٧.
– ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری (چلاواز) ئاداری ٢٠٠٧.
– بەزم و ڕەزمی منداڵان ، ئاواز بۆ زارۆکان ٢٠٠٨.
– ئەزموون لە ئامێری موزیکدا ٢٠٠٩.
– زایەڵەی خەرەند(نۆتەی چەند شاکارێکی موزیکی ئۆرکسترالی کورد)٢٠١٠.
– گۆرانی فۆلکلۆری :خاسیەت و تایبەتمەندییەکان ٢٠١٢.
– خستنەکاری کەلەپوری گۆرانی لە موزیکی ھاوچەرخی کوردیدا ٢٠٢٤.
چەند کتێبێکیشی ئامادەی بۆ چاپکردن کە بریتی لە:
– ھارمۆنی (وەرگێران).
– فەرەنگی موزیک (وەرگێران).
– میتۆدی فێربوونی عود بۆ پێشکەوتووان(دانان).
– خستنەکاری گۆرانیی کوردی لە وانەی سۆڵفێج (ماستەرنامە).
– بەھای جوانیناسیی موزیک (دانان).
– میتۆدی سۆڵفێجی گشتی بۆ کۆلێژی ھونەر (دانان).










































































Discussion about this post