ستافی ھەولێر پرۆدەکشت ھەڵسان بە کلیپ کردنی بەرھەمێکی شیعری(ھێمن ھەینی) بە ناوی(چاوەڕێتم) ، کە بەو شێوازێکی تازەو بە کوالیتیەکی بەرز کاری وینە گرتنی بۆ کراوە، ئەو شیعرە باس لە خۆشەویستی نێوان کوڕو کچێکی ئەو شارە دەکات کە قەدەر لێکیان جیا دەکات و کچەکە بۆ ھەندەران کۆچ دەکات ،
لۆکەیشنی کلیپەکە لە کوردستان و ئەوروپا کراوە کە ئەکتەرێکی بیانی رۆڵی کچەکە دەبینیت، ئەم (کلیپە) بە شێوازێکی نوێ نووسین و خوێندنەوە لەلایەن خودی شاعێرەکە بۆ کراوە ، (ھێمن) لە لێدوانێکیدا بۆ “ھەولێر” گوتی: ئەم کلیپە لەلایەن ستافیکی پرۆفیشناڵەوە کاری وێنەو مۆنتاج و کرین و ستودیۆو دەرھێنانی بۆ ئەنجام دراوە، ،ھەروەھا( ھێمن) سوپاسی ھەر یەک لە کەناڵی ھەولیر و کۆمپانیای شەنگەی کرد کە لەم کلیپەدا یارمەتیان داوە.
ئاریان دەرگەڵەیی