زانا گه‌لاڵی : گروپى (akdeniz flamenco ensemble) بۆ هونه‌رى میوزیك و سه‌ماو گۆرانى كه هونه‌رمه‌ندان سامان كه‌ریم-ى میوزیكژه‌ن و دیله‌ك ئاكدهنیزى دانسهرى فلامینگۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن چالاكییه‌كان به‌رده‌وامه‌و كه زۆربه‌ی شار و زانكۆكانی توركیاى گرتۆته‌وه به‌تایبه‌ت لهفێستیڤالهكاندا.
له‌دواى خوێندن گروپێكیان پێكهێنا
له‌لێدوانێكی بۆ چرا سامان كه‌ریم وتی: دوای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنم بۆ ئه‌روپا روومكرده ولاتی توركیا له‌وێ له‌گه‌ڵ dilek akdeniz كه كورده یه‌كترمان ناسی و منیش گیتارم ده‌ژه‌نی و ئه‌ویش له(konservatvar) به‌شی دانسی میللی ده‌یخوێند، پاشان هه‌ردووكمان ده‌ستمانكرد به‌خوێندنی فلامینگۆ له‌ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی ئه‌ستانبوڵ، دوای (4) ساڵ به‌سه‌ركه‌وتویی و به‌پله‌یه‌كی زۆر به‌رز قۆناغه‌كانمان بڕی، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له‌خوێندن و زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی هونه‌ره‌كه‌مان روومانكرده ولاتی ئیسپانیا من به‌شی گیتاری فلامینگۆ و هاوسه‌ره‌كه‌م به‌شی دانسی فلامینگۆمان ته‌واو كرد، كۆتایی ساڵی (2004) گه‌ڕاینه‌وه ئه‌ستانبوڵ و له‌وێ گروپێكمان پێكهێنا به‌ناوی (akdeniz flamenco ensemble) چالاكییه‌كانمان زۆربه‌ی شار و زانكۆكانی گرته‌وه به‌تایبه‌ت لهفێستڤالهكاندا.
میدیاكانى توركیا گرنگیان پێده‌ده‌ن
سه‌باره‌ت بهڕِوانینی میدیای توركی ده‌رباره‌ی گروپه‌كه‌یان هونه‌رمه‌ند سامان كه‌ریم وتی: ئێمه وه‌ك گرووپی (akdeniz flamenko ensemble) له‌زۆربه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌تییه‌كان بانگهشتكراوین، له‌به‌رنامه راسته‌وخۆیه‌كاندا وه‌ك كه‌ناڵی how,turkmax,showmax) رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك (star,taraf,posta) چاوپێكهوتمان له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌روه‌ها له‌كه‌ناڵی (24) كه كه‌ناڵێكی تایبه‌ته به‌ژیان و كاری هونه‌ری، چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵكراوه، وه‌ك به‌ڵگه‌نامه بلاوكراوه‌ته‌وه ماوه‌ی (40) خوله‌كه و تاكو ئێستا هه‌موو چوار مانگ جارێك په‌خشده‌كرێت.
خوێندنگه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه
له‌كۆتایدا وتى: ساڵی (2009) له‌ئه‌نقه‌ره‌ی توركیا خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌ت بهفلامینگۆمان كرده‌وه كه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكارامان هه‌یه و هاوكات گرووپهكهشمان له‌سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدان و ژماره‌ی ئه‌ندامانی پێكهاتووه له(10) میوزیكى چواریان دانس ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌رله‌و گرووپهماندا خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ك گۆرانیبێژێك به‌زمانی ئیسپانی به‌شداره.
به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌به‌نه فێستیڤاڵى زه‌یتون
له‌كۆتاییشدا سه‌باره‌ت بهدواكاری هونهریشییان وتی: له (12/8/2010) مانگ له‌شاری (burhaniye) بانگهێشتكراوین بۆ فێستیڤاڵی جیهانی زه‌یتون بۆ پێشكه‌شكردنی كۆنسێرتێك، له (14) ئه‌و مانگه‌ش له‌ئه‌نقه‌ره كۆنسێرتێكمان پێشكه‌شكرد، هاوكات له(27) مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانی خوێندنگه‌كه‌ماندا كۆنسێرتی كۆتایی ساڵمان پێشكه‌شكرد.
شایانى باسه هونه‌رمه‌ند سامان كه‌ریم خه‌ڵكی شاری سلێمانی-یه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه خه‌ڵكی شاری ده‌رسیمی باكوری كوردستانه له‌توركیا ده‌ژین.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ری تایبه‌تی akdeniz flamenco ensemble له رێگای ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:.dilekakdeniz.net