ئازاد دڵپاک دەرھێنەرێکی شاری ھەولێرە، لە چەندین کاری سینەمایی وەکو دەرھێنەر و ئەکتەر بەشداری کردووە، بەڵام ئەوە کارەی کە زیاتر ئەو ھونەرمەندەی بە خەڵکی ناساند فیلمەکەی (رزگارکەر) بوو، کە باس لە یەکێک لە سەرکردە عەرەبییەکان دەکات کە ئەویش (موعمەر قەزافی)یە، لەسەروگەرمەی ئەو باردۆخەی کە ئێستا بەسەر وڵاتی لیبیاوە ھاتووە(باس) سەردانی ئەو ھونەرمەندەی کرد چەند پرسیارێکی لەسەر فیلمەکە لێکرد، سەرەتا (ئازاد) باسی بیرۆکەی فیلمەکەی بۆ کردین گوتی( بیرۆکەی فیلمەکە بۆ ساڵی ١٩٨١ دەگەڕێتەوە، ئەو کات کە پێشمەرگە بووم بینم کە چۆن قەزافی دیفاعی لە کورد دەکردو و چۆن دوو باخیرە چەکی بۆ کورد ڕەوانە کرد، ئەوەبوو لەوساکەوە خۆشەویستی ئەو مرۆڤە کەوتە دڵم و ئەوسا بە شیعرێک خۆشەویستییەکەم دەربڕی، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەوڵمدا ئەو بیرۆکەی کە ساڵەھای ساڵ بوو ھەڵم گرتبوو سیناریۆیەکی بۆ ئامادە بکەم بیکەمە فیلم، ئیدی لەسەر ئەرکی خۆم دەستم کرد بە وێنە گرتنی فیلمی (رزگارکەر).
لەفیلمەکەدا دڵپاک باس لە کردارە چاکەکانی قەزافی دەکات و خۆیشی وەکو رۆژنامەنووسێک بەشداری لە فیلمەکە کردووە و رای چەند کەسێکی کورد و عەرەب و ھیندی و ئەفریقییەکی وەرگرتووە ھەموویان لەسەر کردارەکانی قەزافی دەدوێن و ھەموویان بە باشە کردارەکانی قەزافی ھەڵدەسەنگێنن.
دوای تەواوبوونی کارەکانی فیلمەکە دڵپاک پەیوەندی بە سەفارەتی لیبیا دەکات لە ئوردن، لەوێ باسی فیلمەکەیان بۆ دەکات و پۆسکارتی فیلمەکەش لە ریگەی سەفارەتە دەنێرێتە لیبیا ئەوەبوو، سەفارەتی لیبیاش ناوی (دڵپاک)دەنووسن، پیًی دەڵێن کە چاوەڕیی وەڵام بە، دوای دوو ساڵە واتە لە ساڵی ٢٠٠٩ وەڵامەکەی بۆ دەگەرێتەوە و داوەتنمانەیەکی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری لیبیاوە بۆ دێ.
دلپاک باسی چوونی بۆ لیبیا دەکات و دەلێت: تەلەفۆنێکم بۆ ھات و پێیان گوتم کە بۆ ڤێستڤاڵیکی فیلم لە لیبیا داوەت کراوی، منیش خۆشحاڵ بووم بەرەوە لیبیا بەڕی کەوتم، بەڵام ئەوەی چاوەروانم نەدەکرد ئەوەبوو کە لە فرۆکە ھاتمە خوارێ بینیم کە خودی وەزیری ڕۆشنبیری(نوری عومیدی) خۆی ھاتۆتە پێشوازیم، ئەوەبوو بە ئۆتۆمبیلی خۆیان منیان بردە یەکێک لە ئۆتۆتیلە گەورەکانی وڵاتە،
دوای دەست پێکردنی ڤیستڤاڵەکەش فیلمەکەی منیش پیشاندرا، ئەوەبوو خەڵاتی یەکەمی ڤێستڤاڵەکە بە من درا، خەڵاتەکەش بریتیبوو لە (پەرتووکی سەوز) کە ھەموو بە زێر نەقشێرابوو، ھەرچەندە لە کاتی نیشاندانی فیلمەکە خوودی قەزای لەوێ نەبوو، بەڵام لە کاتی مانەوەم لە لیبیا توانیم ھەر چاوم بە قەزافی بکەوێت، ئەویش لە ڤێستڤاڵێکی شیعر خوێندنەوە بوو، من توانیم لەو ڤێستڤاڵەدا شیعرێک لەسەر قەزافی بخوێنمەوە، دوای ئەوەیش کە شیعرەکە تەواو بوو، خوودی قەزافی سەرسام بوو بە شیعرەکەم و دەستخۆشی لێکردم لە رێگای منەوە سڵاوی بۆ کوردستان ڕەوانە کرد،
لەم سەردانەمدا قەزافی یەکێک لە کتیبەکانی خۆی لە ریگای منەوە بۆ بەرێز مەسعود بارزانی نارد، کتیبەکەش بە ناوی (خمسین الرۆساء الژی عرفتھم)کە باس لەو پەنجا سەرکردە جیھانییانە دەکات کە قەزافی ناسیونی کە لە نێویاندا مەسعوود بارزانی یەکێک بووە لەوان.
لە دڵپاکم پرسی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا بەسەر لیبیاوە ھاتووە پەشیمان نیت لە دەرھێنانی فیلمەکە، (دڵپاک)گوتی: ھەرگیز پەشیمان نیم، چونکە ئەو تاکە سەرکردەی جیھانە بە دانی بە مافی نەتەوەی کورد داناوە، ئەو لە چەند کۆبوونەوەی جیھانیدا ئەوەی گووتووە کە دەبێ کورد ببێتە دەوڵەت، ئیدی سەرکردەیەکی بێگانە ئەوەندە بۆ کورد باش بێت بۆچی منێکی کورد رقم لێ بیێتەوە پێشم ناخۆشە کە حکوومەتەکەی بڕۆخێت.
دڵپاک لە کۆتایی قسەکانی گوتی: ھەر سەرکردەیەک و کەسایەتییەکی جیھان کە کوردی خۆشبوێت، ئەوا ئامادەم کە فیلمی لەسەر بکەم، دوایین پرۆژەی ھونەریشم کە سیناریۆیەکی ئامادەیە، فیلمێکە لەسەر (دایکی کوردان دانیال میتران) کە باسم لەو ھەڵوێستانەی کردووە کە بەرامبەر بە کورد نواندویەتی و ھیوادارم ئەگەر پاڵپشتم ھەبێت لە ماوەیەکی نزیک دەست بە کارەکانی دەکەم.
ئاریان تەحسین