كه‌ژاڵ ئیسماعیل : ئه‌وی مایه‌ی نیگه‌رانیه ژن له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌ده‌بێت و ته‌نانه‌ت داهێنان و ته‌كنه‌لۆژیای نوێی جیهانی له‌پیناو به‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیدا دێنه نێو بازاڕه‌كان له به‌ختی ژن به‌خراپ به‌سه‌ریدا ئه‌شكێته‌وه وه‌ك ئه‌و هه‌موو زوڵم و سوكایه‌تییه له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه توشی هاتووه و به‌رده‌وام مۆبایل بۆته دوژمنێكی گه‌وره‌ی ژن ،
ئه‌و لێره‌دا ئه‌مه‌وێت باسیلێ بكه‌م یه‌كێكی دیكه‌یه له داهێنانی ووڵاته پیشكهوتوهكان وه‌ك به‌رهه‌مێك بۆ خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ساڵانێكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ووڵاته‌وه خراوه‌ته نێو بازاڕه‌كان ئه‌ویش ( په‌رده‌ی كچێنی چینی ده‌ستكرده ) كه به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت گه‌یشتۆته بازاڕه‌كانی جیهان و له‌ناویشیاندا بازاڕه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
دوابه‌دوای ڕوداوی ته‌لاقدانی خانمێكی سعودی به تۆمه‌تی خیانه‌تكردن وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ساڵوه‌ختی یادی دووه‌مین هاوسه‌رگیری .. چیرۆكی ئه‌وخانمه گه‌رچی له‌نێوان ساویلكه‌یی و دڵسۆزیدا گومانی له‌سه‌ره زۆر به‌خێرایی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاوبۆوه له‌كاتێكدا ئه‌و خانمه بۆ سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی خۆی و بێپرسی هاوسه‌ره‌كه‌ی جارێكی دیكه كچێنی خۆی گه‌ڕانده‌وه به دانانی ئه‌و ماده پلاستیكه‌ی ئێستا له‌ناو بازاڕه‌كاندا به نرخێكی هه‌رزان كه له‌بڕێ ( ١٥ ) دۆلار تێناپه‌ڕێت ،، كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ستی پێكرد بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌هیچ شتێك بكاته‌وه ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا و به تۆمه‌تی خیانه‌تكردن .
گه‌رچی ( په‌رده‌ی كچێنی ده‌ستكرد شتێكی تازه نییه و له‌ساڵی ١٩٩٣ له هه‌ریه‌ك له یابان و ئه‌مه‌ریكا و له‌ساڵی ١٩٩٥ ووڵاتی تایلاند به‌رهه‌می هێناو دوابه‌دوای ئه‌وان به‌هۆی به‌رزی نرخی به‌رهه‌مه یابانییه‌كه ووڵاتی چین به‌رهه‌می هێنا .
بڵاوبونه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی به‌و خێرایی و نرخه هه‌رزانه باسوخواسێكی گه‌وره‌ی دروستكرد له‌نێو ناوه‌نده به‌رپرسه‌كان و پیاوانی ئایندا له ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌تایبه‌ت وڵاتانی ( میسر ، مغرب . تونس ، سوریا سعودییه ) و ووڵاتی چینیان به‌وه تاوانباركرد به‌رهه‌مێكی دژ به ئه‌خلاقی به‌ڕێگه‌ی نایاسایی گه‌یاندۆته بازاڕه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه و مه‌سه‌له‌كه گه‌یشته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتنهو ووڵاتی چین ،( له‌كاتێكدا ووڵاتی چین خۆی بهووڵاتێكی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ئه‌زانێت و نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن موسوڵمان له‌و ووڵاته‌دا ئه‌ژی و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له‌پێناو كاره‌ساتی كوشتنی شه‌ره‌فپارێزی خستۆته بازاڕه‌وه ) ، پیاوانی ئایینی فرۆشتنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌ستكرد به كارێكی نائه‌خلاقی و بۆ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و فه‌ساد باس ئه‌كه‌ن به‌جۆرێك یه‌كێك لهموفتییهكانی وڵاتی سوریا خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ڵاڵ كردووه كه به‌ڕێگه‌ی نایاسایی ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌گه‌یه‌ننه بازاڕی ئه‌و ووڵاته .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆتایی مانگی ساڵی رابوردودا ماڵپه‌ڕێكی هۆڵه‌ندی كه به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوبانگترین رادیۆی عه‌ره‌بی ئه‌و وولاته په‌خش ئه‌كات مه‌سه‌له‌ی په‌رده‌ی كچێنی وروژاند و باسیله‌وه‌كرد كه ئه‌و به‌رهه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ ووڵاته موسوڵمانه‌كان دروستكراوه چونكه له‌و و ڵاتانه‌دا له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنی كاره‌ساتێكی ئینسانییه‌و ئاكامی كوشتنه چونكه شه‌ره‌فی خێزان به‌نده به‌و په‌رده‌یه‌وه ، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئاسییهكان باس له چۆنێتی ڕیكلامكردن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌كه‌ن كه‌به‌م شێوه‌یه بڵاوئه‌بنه‌وه ( له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا كچێنیت بگه‌ڕێنه‌ره‌وه ….. كچێنیت .. بێ ئازار ، به‌١٥ دۆلار بكڕهوه … ) ویرای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئاكامی خراپی به‌كارهێنانی ئه‌و په‌رده‌یه ڕه‌واجێكی زۆری هه‌یه و به‌ته‌نها له‌ساڵی ١٩٩٧ له‌ووڵاتی چین ١٠٠٠ هه‌زار حاڵه‌تی دانانی په‌رده‌ی كچێنی هه‌بووه.
له‌راستیدا مه‌رجی دانانی ئه‌و په‌رده‌یه ته‌نها له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنی نییه به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی یان به‌زۆر دڕاندنی له‌ئه‌نجامی ده‌سترێژی سێكسی به‌ڵكو گه‌لێك حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌رده‌یه وه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه له‌شوێنێكی به‌رز ، برینداربون به ئامێرێكی تیژ ، نه‌بونی په‌رده‌كه به‌هۆكاری زكماكی ، به‌لام ئه‌وی جێی نیگه‌رانییه له‌كۆمه‌ڵگه ئیسلامییهكندا پیاو كچێك ناخوازێت یان نایه‌وێت گه‌ر به ههرهۆكارێ په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ستدابێت و سوننه‌تی به‌هاوسه‌ربوون به‌ستراوه به دڕاندنی ئه‌و په‌رده‌یه له یه‌كه‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریدا و شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه به په‌رده‌ی كچێنی به‌ستراوه و له‌ده‌ستدانی ئاكامی كوشتن و سه‌رشۆڕی بنه‌ماڵه‌یه .
له‌هه‌موی سه‌یتر له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا ڕای گه‌نجی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه پێیان وایه چیتر متمانه‌یان به كچ نییه و گومانیان له په‌رده‌ی كچێنییان هه‌یه گه‌ر سروشتیی خۆیان بێت و پێان وایه پیویستییان به خۆداچونه‌وه هه‌یه پێش گیرۆده‌بون به‌و كاریسهیهوه ، و ووڵاتی چینیش بێئاگایی خۆی راگه‌یاندووه له گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ بازاڕی ئه‌و ووڵاتانه ، جگه‌له‌وه‌ی خاتو سعاد صالح له مامۆستای فقهی زانكۆی ئه‌زهه‌ره له وڵاتی میسر له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌كه‌ناڵی دریم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ( كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ دانانی په‌رده‌ی كچێنی كارێكی خێره‌و سه‌ده‌قه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ) ، ئه‌و خانمه پێی وایه داخستنی ده‌رگای تۆبه به‌ڕوی كچێكدا كه په‌رده‌ی كجێنی له‌ده‌ستدابێت كارێكی نائیسنانی و زوڵمێكی گه‌وره‌یه و ئاشكراكردنی له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌ی نائینسانییه و بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانی كچێك كه‌خۆی ده‌ستی له ئه‌نجامدانیدا نییه
خێرێكی گه‌وره‌یه ،.
سه‌رچاوه / www.rnw.nl
ماڵپه‌ڕی المصراوی
٢٤-١-٢٠١٠