هونەرمەندانی شێوەکار دارا ئارام وە بروس ستاینهۆف لە لە ئیرلس کۆرت گەلەری لە کەنەدا لە بەرواری ٥ ی مای تاوەکو چواری شەشی ٢٠١١ بەردەوام دەبێت.
دارا ئەحمەد دەربارەی کارەکانی لەم پێشانگایەدا بەمجۆرە بۆمان دووا :
کارەکانم له م پێشانگایه دا ، زیاتر گەشتێکی بیوگرافیین بە نێو هەردوو جیهانی ، زیهنیی هونەریی و ، پراکتیکیی گوزەرانما ، کە ساڵەهای ساڵە لە نێوان چوار دیواری ، بە ئەندازەی جیوگرافیا بچووك و ، بە ئەندازەی ڕامانیش هێندەی ئاسمانا ، بەردەوام و بێ ووچان ڕەنگیان دەکەم ، هەڵبەت هەڵبژاردنی ژیانی تاراوگە و ، وورد بوونەوە لە هەر دیاردە و سیستەمێکی نایەکسانیی و گەندەڵیی و هتد … ی ئەم جیهانە ، لە هەرکوێ بن ، ئەوە بۆ مرۆڤی هونەرمەند ، زیاتر لە هەمووان مایەی باج دانێکی فیکریی و فیزیکیی ئێجگار سەخت ترن ، بەڵام کەمێك خۆشبەختانە تر و لایەنی کەم ، هەمیشە قەرەبووی مشتێك لە خەرواری ئەو ئازارە خوودیی و ئینسانیانە لای من ، بریتیی بوون لەو پەیوەندییە ڕۆحییەی ، کە لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد لەگەڵ جوانیی و پیرۆزییەکانی سرووشت دا گرێم داوون و ، هەرگیز لە هیچ ئیشێکی هونەریشمدا ئەو لایەنە گرنگ و سەبووریی بەخشەی دۆستایەتیی سرووشتم فەرامۆش نەکردووە ، …. بەڵێ دیاریی من بۆ میوانان هەمیشە ئەو دەنگ و ڕەنگانە بوون ، کە زۆر جار چوون هاوسەفەرێك و ڕووە و قووڵایی ماناکان ، سەرباری ئەوەی زۆربەیان خۆیان لەگەڵ ڕازەکانی مندا دیوەتەوە ، هەر هاودەمییش هەستم بەو هەقیقەتە کردووە کە زۆر لەو مرۆڤانە ، بێ هیچ جیاوازییەکی زیهنیی و بۆدی تەکنیکیی و هتد .. . پێکڕا دەست لە ملانی سرووشتی ناوبراو ، خۆم ئاسا و وەك کەمێك ڕاکردن لە سەر ئێشە زۆرەکانی گووزەرانی سەخت ، بەختەوەرانە لەگەڵ نەسیمی ڕەنگ و ، هاژەی پلووسکی خۆر و ، سەما بالێی شەپۆلەکاندا ، مەودایەکی زۆر هێووریی و ڕامانی سپیی بێ سنوور ئاوێتەی ڕۆحمان بووە ، … / (( زۆر بەختەوەر دەبین ، ئەگەر دیاریی ئەمجارەشمان هەمان گەشتی بێ سانسۆری ڕۆتین و ، بێ فیزەی بیرۆکراتییەتی ئەم ژیانە جەنجاڵەمان بۆ ساز بداتەوە )) ،
ئەدرێسی نماییش :-
EARLS COURT GALLERY MAY 5 – JUNE 4, 2011
215 Ottawa Street N. Hamilton, On. Canada
ڕۆژی نماییش :-
THURSDAY, MAY 5, 2011. 7:00 – 9:30 PM.
بۆ زانیاری زیانر ، تکایە سه یری کاردی پێشانگاکه بکه ،