هەڵوێستێکی جوامێرانەی ٣ گەورە هونەرمەندی کورد
ڕێبوار هەمەوەندی / لەندەن
لە چوارچێوەی پشتگیری و هاوکاری یەک ڕیزی گەلەکەمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان مامۆستا سڵاح ڕەئوف ئاوازێکی نوێی دانا کە بەدەنگی هونەرمەندانی گەلەکەمان خاتوو ( ئەمەل سەعید کوردە و هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام ) بە دووێت تۆمارکرا ،
شایەنی باسە ئەم ئاوازە بۆ پشتگیری کردنی گەلی ڕۆژئاوایە و مامۆستا سڵاح دەیەوێت ڕایگشتی کوردی زیاتر بەلای ئەم پارچەی وەڵاتەکەمان ڕابکێشێت ،ئاواز و دابەشکردنی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا سڵاح ڕەئوفەوەیەو ڕێزدار ( هەڵمەت هۆشیار ) وە هۆنراوەی بۆ دانراوە .
ئەم بەرهەمە لە لەندەن لە ئیستۆدێۆی ( ن ج ) بەئەنجام گەهێنراوە کاری میکس و ماستێرین لەلایەن ڕێزدار ( نیهاد جاف ) ەوە بەئەنجام گەهێنراوە . ڕێزدار ( بیلال سەنگەسەری ) کاری تۆمارکردنی ڤیدێۆیی لە ئەستۆ گرتووە .
ئەم بەرهەمە لە چەند ڕۆژانی داهاتوودا لە کەناڵەکان بڵاو دەبێتەوە