فیلمی (هێلانە سوتاوەکان) بۆ یەکەم جار لە هەشتی مای لە شاری سلێمانی نمایش دەکرێت و دواتریش لە باکووری کوردستان و ئەستەنبوڵ نمایش دەکرێت. بۆ بینینی ئەم فیلمە لە ڕێی کڕینی بلیتەوە دەبێت. (هێلانە سوتاوەکان) لە دەرهێنانی شەهرام مەسلەخی و وێنەگرتنی سالمی سەڵەواتی وە کاری موزیک لە لایەن گروپی کامگارانەوەیە. نواندی ڕۆڵە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە لەلایەن شوان عەتوف، شەهرام حەقیقەت دۆست، ژیان ئیبراهیم و سەحەر قورایشە و لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری تری هەردوو کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات وە چەند ئەکتەرێکی فارس تیایدا بەشدارن.
چیرۆکی فیلمی (هێلانە سوتاوەکان) ڕووداوی ڕاستەقینەی گەنجێکی هەڵەبجەییە کە پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەی ئێران بوو دوای ساڵانێکی درێژ دەگەڕێتەوە کوردستان و بە دایکی شاد دەبێتەوە. درێژی فیلمەکە کاتژمێرێک و پانزە خولەکە و لە هەریەک لە شارەکانی هەڵەبجە، سلێمانی وە تاران وێنەی گیراوە.