رەوەند جەواد : خەڵاتەکە لە تورکیا، لەلایەن IRU – ISTANBUL دابەشکرا، لەقۆناغی کۆتایی، ململانێکە لەنێوان ٥ ئاوازدانەر بوو، پاشان کۆدەنگی بۆ ھەڵکەوت زاھیر بوو کە وەک باشترین ئاوازدانەری ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژێردرا.
ھەڵکەوت زاھیر، ئاوازدانەرێکی ناوداری کوردە، رەنگە لەمێژووی کوردا، زۆرترین گفتوگۆ و رای جیاواز لەسەر ئەو کرابێت، بەوەی ھەندێک پێیان وایە قوتابخانەیەکی نوێی ھونەری کوردە و قۆناغێکی تازەی ھێناوەتە ناو بواری موزیک و گۆرانی و ھەندێکیش لەسەر ئەوە سوورن کە ستایلی ئاوازەکانی بەلای عەرەبدا دەڕوانێت و بەزەحمەت بە قوتابخانەیەکی ھونەری کوردی تەماشابکرێت.
جێی باسە دوایین کاری ھونەری ھەڵکەوت زاھیر، دانانی ئاوازێکە بۆ (میادە حەناوی) خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی سووری، گۆرانیەکە بریتییە لە شیعری یەکێک لە شاکارەکانی (محەمەد جەواھیری) کە بەسەر کوردستاندا وتوویەتی. ھەر ئەم گۆرانیەش لەلایەن فادی حەداد، دەرھێنەری لوبنانی کلیپی بۆ کراوە.
ھەر لەپاشکۆی خەڵاتەکەی تورکیا، بڕیاردرا ٣٥ ئاوازی ناوبراو لەسەر ئەرکی خۆیان بەچاب بگەیەنن، ١٠ لەو ئاوازانە بۆ گۆرانی ئایینی ئامادە کراون