گه‌ڵاكان له‌لێواری په‌نجه‌ره‌یەکی تەم گرتوودا
سەما دەکەن
زۆر ده‌ترسم
لەئێواریهكی پاییزدا
له‌سه‌ر ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌ت
له‌گه‌ڕی داوی
چاوهڕانیتدا
گه‌ڵای شیعرێکانم
له‌داری هه‌ڵوه‌ریوی
خه‌می به‌ستووی
سه‌ر دڵم
له تاریكه
شه‌وێكی نامۆدا
له‌گه‌ڵ خه‌ونه تاڵه‌كان
به‌هه‌ناسه‌ی
تۆ نه‌توێته‌وه
ئێستا!
وه‌ك دار چنارێكی تینوو
له سه‌ر
رێگه‌ت ڕواوم
بهرلهوەی پاییز بگه‌رێته‌وه.
من! بەهەناسەکانی
تۆ وەریم
ژیان لەلام بوو،
بەوەرزی خەزان،
تۆش! ڕۆیشتی و
ڕێگەی نەهاتنەوەت کرد بەدیاری، و
بەکۆترێکی ڕەنگ مردوودا،
لەسیای کۆترا نیگای تۆم بەدی کرد،
ئاخ تەنیایی و هەڵوەرینی حەزە بەدینەهاتووەکانم،
لەگەڵ ڕۆیشتنت
خۆم، و خەونەکانمزیندەبەچاڵ کرایین.
ئـایدا بهرزنجــی