سۆزێک بۆ ئاوازی ده‌نگی ئازار
کاک …..دیاری قه‌ره‌داخی
باوکی دوین
له ئازاری من مه‌ڕوانه
تروسکه‌ی هیوام
هه‌ر نایه‌ت
له شپرزه‌ی بزه‌ی لێوم
قوڵپه‌ی گریان له ناخمایه
گیریانی من گیریانێکه
له چه‌رخی سه‌ده‌ی ژینه
نه خه‌زانم گول ده‌گرێت و
نه به‌هارم گوڵی جیایة
نه ئازارم یاخی ده‌بێت
نه گریانم فرمێسک ئه‌سڕێت
سرودێکم له داستانه
ووشه‌کانی له بن نایه
له زه‌رده‌خه‌نه‌م مه‌ڕوانه
دڵم جه‌مێکی ته‌نیایه
وڵاتێکت پێ ئه‌سپێرم
بێ ئه‌ندازه‌ی سنووری دڵ
په‌یکه‌رێکم بێ ناو نێشان
له چوار پارچه‌ی خاکێکی وێل
گوڵی خاکم له دڵدایه
چه‌می هیوام ووشک بووه
نائومێدیم ڕه‌ز ژیانه
شێوه‌ی خه‌زان دڵ ده‌وه‌رێت
هه‌ڵوه‌رینم بێ ئامانه
ده‌سته‌ی بێ خه‌م له‌م ژیانه
وڵاتێک ئه‌یدوێنێ
ئه‌وه‌ی هه‌ست به ژان ده‌کات
ته‌نها ئێمه‌ی هه‌ژارانه
ئازارێکه
ڕق و کینه به‌دی دێنێ
ئه‌بێته هه‌وره تریشقه و
گڕ به‌ر ئه‌دات له چاومانه
خه‌مه هه‌ست به ئازار ده‌کات
ژیانمان په‌رداخێکه
له به‌رده‌م به‌خته‌وه‌رانه