زریان خه‌تاب
21/11/2013 21:16 pm
رووداوه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی سلێمانی، له‌ژێر ناوی شههیدكردن و مردن و خنكان و سوتاندن و تیرۆركردن، ده‌مێكه ته‌واوی هاو نیشتیمانیانی خستۆته دڵه راوكێوه، بۆ ئه‌و شاره‌ی به شاری جوانی و شارستانی و پێشكه‌وتن و نوێگه‌ری ناوزه‌د ده‌كرا، هه‌مووان به‌داخه‌وه‌ن بۆ ئه‌و رووداوانه، ئه‌وه‌ی لێره له كه‌شه گشتیهكهیهوه دێته نێو بارێكی تایبه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی خۆی به خاوه‌نی ئه‌و شاره ده‌زانێت و كۆی رووداوه‌كانی ئه‌و شاره‌ش ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی یه‌كێتیمان، چونكه باش و خراپی ئه‌و شاره به ده‌ست ده‌سه‌ڵات و حوكمرانی یه‌كێتیه‌وه‌یه.
هه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ناوخۆ، له شێوه‌ی كارتۆنی شتێكی ترنین بۆ ئهوهشاره، وه‌ك له رابردوو بینیومانه كه هه‌رگیز ده‌رهه‌ق به‌و رووداوه گه‌وره مرۆڤ هه‌ژێنانه، نه وه‌زیری ناوخۆ نهحكومهتی هه‌رێم نه‌ی توانیوه كاریگه‌ری به‌سه‌ر رووداوه‌كانه‌وه هه‌بێت، كه‌له راستیدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سه‌ره‌كی ئه‌وانن، ئه‌وه‌ش به روونی دوو ئیداره‌یی ده‌خاته‌وه بیرمان! ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێت كه هه‌ر شتێك له سلێمانی رووبدات له ئه‌ستۆی یه‌كێتییه، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم!! به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش بۆ هه‌ولێر و دهۆكیش له ئه‌ستۆی پارتییه. ئه‌وه چه‌ندین باسی جیا جیا هه‌ڵده‌گرێت و هه‌ریه‌ك له‌و بابه‌تانه دونیایه‌ك قسه هه‌ڵده‌گرێت، لێره‌دا له رێگه‌ی ئه‌و وشانهمهوه ده‌مه‌وێت بڵێم، وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی له دیده‌نی ئه‌و رووداوانه‌ی سلێمانی شه‌رم دامده‌گرێت و خه‌ریكه رووی یه‌كێتییه‌كه‌مان زۆر ناشرین ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌موومانه‌وه هه‌یه و رووی یه‌كێتی رووی هه‌موو یه‌كێتییه‌كانه له جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی تا سكرتێری گشتیش، لێره‌وه ئیتر پێویسته خاڵی كۆتایی بۆ ئه‌و كه‌سانه دابنرێت، كه به‌رپرسی ئه‌و رووداوانه‌ن، له‌ژێر سێبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ئه‌و رووداوه نهخوازراوانا رووده‌ده‌ن و پهردهپۆشیش ده‌كرێن! ئه‌وه‌ی پێویسته تیشكی بخرێـتهسهر و چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆبكرێت ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ ئیدی حوكمرانانی یه‌كێتی و هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی واز له گیانی یه‌كێتیه‌كه‌مان بێنن و یاری به روحی ئه‌و یه‌كێتییه نه‌كه‌ن، كه هه‌رده‌م سێبه‌ری ئازادی و دیموكراسی و پێشكه‌وتن بووه. ئیتر پێویسته له‌پێناو نوێبوونه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه‌ی یهكێتییهكمان، ئه‌و یه‌كێتییه‌ی له مێژووی خه‌باتیدا چه‌ندین جار شكستی به شكست هێناوه، تاكه ئومێدی خه‌بات و شۆرشی گه‌لێك بووه، واز له ململانێى ناوخۆیى و دژایه‌تى یه‌كترى، قۆرخكردنى بازاڕ و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان بێنن، كه به‌ربه‌ست بوونه بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه. له‌مه‌ودوا له‌هه‌نگاوێكی نوێ‌دا كاربه‌ده‌ستانى ئیدارى و مه‌كته‌بى سیاسى ى.ن.ك چیدیكه ئه‌و رووداوانه په‌رده پۆش نه‌كه‌ن و تاوانباران له ژێر سایه‌و سێبه‌رى هه‌ركه‌سێكن ئاشكرا بكرێن و به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه دادگایی بكرێن. هه‌موو ناكۆكیه‌كان وه‌لا بنێن و به‌گیانى یه‌كێتییانه‌وه كار بۆ باشتركردنى ره‌وش و گوزه‌رانى خه‌ڵكی بكه‌ن و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بهدهستبێننهوه.له‌ئێستا به‌هۆی هه‌نگاوه نا دروسته‌كان و سیاسه‌ته نادیراهكانی به‌شێك له حوكمرانانی یه‌كێتی خه‌ریكه یه‌كێتی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵ و خه‌بات و تێكۆشان و دروشمه كانی ده‌بێته‌وه، خه‌ریكه به جۆرێك رووی یه‌كێتی ده‌به‌ن، شكۆی ئه‌و حزبه سیاسی و دیمكراسیه مه‌زنه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌شێوێنن. ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی به ئاگابێنه‌وه و بێننه‌وه یاد خۆیان، كه له پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری زۆر دواكه‌وتوون و به ئه‌قڵی ئێستای حوكمرانی ده‌نگیان نه‌ك له شارێك زیاتر رێناكات، به‌ڵكو له شارێكیش بچوكتردهبێتهوه!! به‌پێی داتا و ژماره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه، هێواش هێواش یه‌كێتییه‌كه‌مان پێگه سیاسی و جه‌ماوه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی به‌ره‌و لاوازی چووه، ئێستا ئه‌و رۆژه نه‌ماوه له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه خه‌ڵكی تامه‌زرۆی ئازادی و پێشكه‌وتنه‌كانی سلێمانی بن و بۆ هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ رووبكه‌نه سلێمانی! ئێستا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر بۆ شوێنه گه‌شتیارییه جوان و ناوازه‌كان، رووناكه‌نه سلێمانی! ئێستا سلێمانی ئه‌و پیرۆزییه نه‌ماوه كه هه‌مووان به‌شاری جوانیمان ناوده‌برد، ئه‌و شاره‌ی به خزمه‌تگوزاری به‌ناو بانگ بوو، ئێستا هه‌وڵده‌درێت وه‌ك هه‌ولێری لێبكرێت، !!!!ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه وێرانكاریی و دواكه‌وتنه بۆ ئه‌و شاره له پایی چی! به چ ئامانجێك كه‌وتوونه‌ته گیانی ئه‌و شاره، بۆچی یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كێشه شه‌خسی و ململانێ سیاسییه‌كانتان، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و شاره نمایشده‌كه‌ن؟ ئه‌بێ ته‌واو بێنه‌وه خۆتان ئه‌ی كاربه‌ده‌سته ناسهركهوتووهكان، له ئیداره‌دانی شاره حه‌یاته‌كه، له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری و ئاسایش و ئه‌من و ئارامی. پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و زه‌مه‌ن و رێگه‌ی سلێمانی نمونه‌ی جوانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوو، ده‌بێ ئه‌وه‌ش باش بزانن سه‌ره‌رای هه‌موو كاره‌ساته گه‌وره و نامرۆڤایهتییهكان له‌هه‌ر كوشتن و بڕینێكی نامرۆڤانه‌ی تاكه‌كان، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌رمترین رووداوی رۆژن، له‌سه‌ر شانۆی سلێمانی وبهسیناریۆی جیاجیا روویانداوه و تۆماركراون، دواجار تیرۆركردنی سه‌ركه‌وت حه‌مه ره‌شید، جێگری بهرقرسی پاسه‌وانه‌كانی تاڵه‌بانی هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ تیرۆركردن و رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس له هه‌ولێر، كه‌واتا ئێستا جیاوازی یه‌كێتییه‌كه‌مان، شكۆ گه‌وره‌كه‌ی دیموكراسی و ئازادی له‌ژێر چ پرسیارێكی جدی و كوشندهدایه، ئه‌ی لێپرسراوه كه‌مته‌رخه‌م و بێ به‌هره‌كانی شاره حه‌یاته‌كه، سلێمانی!