هونه‌رمه‌ند شه‌ریف قه‌یران دووباره سه‌ردانی وڵاتی فینلاندی کرد به مه‌به‌ستی کلیپ کردنی چه‌ند گۆرانییه‌ک له‌وانه : نهچه نهچه و چه‌ند گۆرانییه‌کی دی که له مانگی داهاتوودا بڵاو ده‌بێته‌وه.
له دوای ته‌واو بوونی کلیپی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانی. شه‌ریف قه‌یران به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی زانی پێش بڵاو بوونه‌وه‌ی کلیپه‌که سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران شه‌هید دکتۆر قاسم لو، ئه‌حمه‌د کایا وە یه‌ڵماز گونای له وڵاتی فه‌ره‌نسا بکات، ئەوەی شایانی باسە کۆمپانیای ڕای کواڵیتی هه‌ڵسا به ڕێکخستنی ئه‌م سه‌ردانه وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ شه‌هیدانی نیشتیمان.
له کۆتاییدا شه‌ریف قه‌یران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی کۆمپانیای ناوبراو کرد و وتی: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش دادهنوێین له ئاست شه‌هیدانی کوردستان که خۆیان به‌خت کرد له پێناو خاکی کوردستاندا و سه‌روه‌ری بۆ سه‌رتاسه‌ری نیشتیمان.
ڕای کواڵیتی: نوسینگه‌ی هۆڵندا
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی