هەمیشە لەئاست ئەوینت
ڕۆحم کەوتوە بە چۆکا
تائەو ساتەى خۆشەویستیت
بەناو خوێنما هاتوچۆکا
قەد ناتوانم میهرەبانى
تۆ لەیادکەم هەناسەکەم
تاسەو خەمیشت شیرینە
وەک شیرینى ڕووت چاوەکەم
عەشقت پێناسە ناکرێ
مەرگم پێش مەرگى تۆکەوێ
هەموو بەختەوەرى دونیام
بەئەوینى تۆوە ئەوێ
بەڕۆژ هەردەم دوعاو نزا
بۆو ڕوخسارە جوانە ئەکەم
شەوانەش لەخەوما هەردەم
قژى ڕەشت شانە ئەکەم
چەندە دووربیت ئەوەندەیتر
عەشقت بەنرختر ئەبێ
ترپەى دڵم بۆئەوین و
میهرەبانیت زیاتر ئەبێ
هەتا ئەوڕۆژەى لەزارى
تۆوە دێتە دەرێ ناوم
بەڵێنبێت کە ئەزیزتربیت
لە گلێنەى هەردوو چاوم
گۆران دوکانى
3 / 7 / 2011