به دڵنیایه‌وه ده‌توانم له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه پێ داگرم، که هاتنی گۆڵۆبالیزیشم و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌ڵۆژی و شه‌ماڵی دیموکراسی بۆ ئه‌م وڵاته‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه بچوکترین کاریگه‌ری نه‌کردوه له‌سه‌ر پێوان و هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌ره‌ف به مانا ته‌قلیدیه‌که‌ی لای پیاوی کورد.. به‌ڵکو گۆرینی ئه‌م عه‌قڵه هیند ده‌زانم هه‌روا کارێکی سانا نیه ، پیاوی کورد به‌و ئاراسته‌یه‌دا بگۆڕێت، که چیتر دهیانو سه‌دان پێوانی تر هه‌یه بۆ نرخاندنی شه‌ره‌فی تاک و کۆمه‌ڵ، به هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌دان ساڵه وابه‌سته‌ی شه‌ره‌فیان ته‌نهاو ته‌نها به ناوگه‌ڵی کچ و ژنانی کۆمه‌ڵگاوه گرێ دابێت..
ترسی پیاوی رۆژهه‌ڵاتی له ئازادی و مافه‌کانی کچان و ژنان، ئه‌و بته بچوکانه‌یه که هه‌ر ساتێکی پێوستیان به ئیبراهیمیک هه‌یه بۆ شکاندیان، که من پێم وا بێ تا ئێسته که‌سێک یان ده‌سته‌ڵات و ڕێکخراوێک نیه به‌و ناوه‌وه توانیبێتی ئه‌م هه‌وره ڕه‌شه‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی تێڕوانینی پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتدا بڕه‌وێنێته‌وه، به‌ڵکو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هیچ کام له‌و هه‌مو وگۆڕانه گه‌ورانه‌ی دونیا که ڕویداوه له هه‌موو ده‌رفه‌ت و بواره زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ، هێنده‌ی مساقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه‌ی کۆمه‌ڵگا، نه‌یان توانیوهئاراستهی بیرکردنه‌وه‌ی پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات به ئاقارێکی مرۆیدا ببه‌ن و که چیتر ئه‌و پێوانه کلاسیک وبه‌سه‌ر چوووانهدا له بیرکردنه‌وه‌یاندا لابه‌رن و ماماڵهیهکی یه‌کسانی و مرۆڤ پهروارانه بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌مو و دهستهواژاکاندا، به تایبه‌تی ده‌سته‌واژه‌ی کڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و له‌ده‌ستانی شه‌ره‌فیان…
بۆیه درۆیه‌کی گه‌وره‌یه، کاتی له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوی به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی ، به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، خه‌ریکی هه‌نگاو ههڵهێنانن بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وت و مه‌ده‌نیه‌ت، چونکه یه‌کێک له‌هه‌ره خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی دروست بونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌ت ، ئازادی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاو به‌یه‌کسان سه‌یر کردنی هاموو ماف‌و داخوازییه‌کانی هاوڵاتیه‌کانیه‌تی، به بێ له به‌ر چاو گرتنی نێڕێتی و مێیه‌تی..
ده‌کرێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی و نوسه‌ران به گشتی هه‌میشه له په‌یڤ و نوسینه‌کانیدا ڕاستگۆبن، ڕاستگۆ به‌و مانایه‌ی که ئێمه‌ی پیاوی کورد تا ئێسته نه‌مان توانیوه ئه‌و عه‌قڵه یان ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین، که به چاوی ئینسانی بونه‌وه ته‌ماشای کچ و ژنانی ئه‌م کۆمه‌ڵگامان بکه‌ین، به هێنده‌ی به چاوی مێینه‌وه کچ بون‌و ژن بونه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین…
دیاره ئاشکرایه لای هه‌موان کاتێ تێڕوانینی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر چاوه‌ی ژن بوون و مێ بونه‌وه بوون بۆ ژنان چ ئه‌نجامێکی ده‌بێت، چونکه له زه‌ین و مندالدانی پیاوانی نێر سالاریدا مێ بوون‌و ژن بوون په‌ڵه‌یه‌که‌ی ڕه‌ش و خه‌جاڵه‌ت باریه به‌نێو چه‌وانی ئه‌وی پیاوه‌وه سیمۆن دیبوڤواری ده‌ڵێ ( مرۆڤ وه‌ک ژن له دایک نابێت، ئه‌وه کۆمه‌ڵگایه که بڕیار ده‌دات کێ ده‌بێته ژن و کێ ده‌بێته پیاو) که واته ئه‌وه تۆی کۆمه‌ڵگای بڕیار ئه‌و ژن و منی پیاو ده‌ده‌یت ، ژن بون به تاوان و خه‌جاڵه‌تی ده‌نرخێنیت له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ژن بوون تاوان بێت ئه‌وه ئه‌و تاوانه خۆکرد نیه، سروشته بڕیاری شكڵ و فۆڕم و ڕه‌گه‌زی مرۆڤه‌کان ده‌دات و تۆی پیاویش ماف و نرخه‌کانی ڕه‌گه‌زه‌کان دیاری ده‌که‌یت به پێی خواست و ئاره‌زوه نێرینه‌کانی خۆت(دیاره به‌ربه‌رێتی ونه‌مانی ماهێیهتی مرۆڤایه‌تی له‌و کۆمهڵگایانهدایه که ژن بون به تاوان و سوکایه‌تی چاو لێ ده‌که‌ن)
بۆیه من به دڵنیایه‌وه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرم که ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵوێستی تاکه پیاوێکی کورد نیه له بینینی ئه‌وا وێنه‌یه‌کدا که هاوسه‌ری پێشوی ده‌بنێت له گه‌ڵ که‌سێکی تردا ئازادانه بڕیاری ژیانیکی تر ده‌ده‌ن ئه‌میش هه‌موو هێزو تواناکانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ڕشتنی خوێن،، ئاخر ته‌نها به خوێن ڕشتن پیاوانی کۆمه‌ڵگای نێر سالاری ده‌توانن شه‌ره‌فی له‌ده‌ست چویان بکڕنه‌وه ..
به‌ڵکو ته‌واو دڵنیا هه‌ڵوێستی ئه‌م پیاوه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گوزارشتێکی ته‌واوه بۆ زۆرینه‌ی پیاوانی کورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا، به هه‌موو پیاوانی سه‌ر به چین‌و توێژه جیاوازه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه…
کوشتن وسوتاندی هه‌ر ڕۆژه‌ی کچ و ژنێک له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا به ده‌ستی ئیمه‌ی پیاوان هه‌ر جاره‌ی له ژێر ناوێک‌دا، گوزارشته بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته شوینی ژیان نیه تێداو ژنان ناتوانن له ژیر ئه‌وا دهستهڵاتیکدا بچوکترین ئاسۆیان هه‌بیت هه‌نگاوی بۆ ههڵبینن، ده‌ست له نێو ده‌ستی پیاوان بنێن بۆ خۆشتر کردن و جوانتر کردنی ژیان به هه‌موو مانا‌و ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه، ته‌نها و ته‌نها به‌ڕی کردنی ڕۆژ و مانگ و ساڵه‌کانه له نێو زیندانیکی داخراوی نێر سالاریدا و که پایه‌و کۆڵهکاکانی له‌سه‌ر خوێن و ئێسک و پروسکی ژنان بنیاد نراوه…
ئه‌بێت چی بێت ئاوا هه‌رێمێک که ئه‌مه بناغه‌که‌ی بێت ؟ که تائێستاش نه‌یتوانیبێت پیاوانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابێنێت، که چه‌نده کارێکی مرۆی و سروشتیه پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیری، ئه‌وا به هێنده‌ش جیا بونه‌وه‌ی دوو که‌س که له ڕۆحه یه‌کیان ته‌ڵاق دابێت ، هێند پرۆسه‌یه‌کی ئینسانی و لوتکه‌ی ڕاستگۆیه له‌گه‌ڵ یه‌کدا، ئاخر پرۆسه‌یه‌کی ئینسانیه جیابونه‌وه‌ی دوو که‌س کاتێ ده‌گه‌نه ئه‌و قوناعهتهی که هیچ خه‌ون و ئاواتێکیان پێکه‌وه نه‌ماوه‌و، ته‌نهاو ته‌نها جیا بوونه‌وه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌که‌یانه،چونکه مانه‌وه‌ی دوو که‌س پێکه‌وه له پرۆسه‌یه‌کی هاوسه‌ر گیریدا و به‌رده‌وامی ئاوا ژیانێک که هیچ خۆشه‌ویستی و له‌یه‌ک گهشتنێکیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کداو ، دوو بیر و دوو ڕۆحی جیاواز، که ساڵانێک هه‌ر یه‌که‌و له شوێنی خۆیه‌وه بڕیاری نامۆ بونی به شته تایبه‌تیه‌کانی به‌رامبه‌ره‌که‌ی دابێت، هه‌ست ناکه‌م هیچ جیاوازیه‌کی هه‌بێ له‌گه‌ڵ له‌ش فرۆشی‌و ده‌ست بڕین و ژیان به فیڕۆ داندا…
به‌ڵام دیاره ئاسان نیه بۆ پیاوی کورد قه‌ناعه‌ت به هه‌سته‌کانی خۆی بێنێت له ئاوا پرسێکدا، که جیا بونه‌وه‌و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌وڵ و کۆشش بۆ به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا، به‌ڵکو هه‌میشه له عه‌قڵی پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا جیابوونه‌وه به‌و جه‌نگه خوێناویه ده‌زانن که ده‌بێت ئه‌می پیاو ئه‌می نێر ئه‌می خاوه‌ن هێزو توانا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت له ئاوا جه‌نگێکدا، که ڕونیشه لای هه‌موان کۆتای هه‌موو جه‌نگه‌کان هه‌ر به خوێنه، له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ر خوێنی ئه‌وی مێ ئه‌وی ژن ئه‌وی بێهز ده‌ڕێژرێت…
به‌ڵام مرۆڤ گه‌ر که‌مێک به ویژدانه‌وه بنواڕیته ئه‌م پرۆسه‌یه نابێت نه وه‌ک جه‌نگێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات‌و نه هه‌رگیزیش له بیری دۆڕان و بردنه‌وه‌دا بێت، چونکه شتێک نیه ناوی بردنه‌وه دۆڕاند بێت، گه‌ر ڕاستگۆیانه سه‌ره‌تا له پرۆسه‌که چوبێته پێشه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له دوای جیابونه‌وه‌ش . هه‌ردوولا هاوکار و پشتیوانی یه‌ک بن بۆ گه‌شتن به به‌خته‌وه‌ری ئه‌وی تریان، ئاخر خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت رۆژگارێک پێکه‌وه ژیاون و ده‌یان یادگاری جوان له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌مه له کاتێکدا که ڕۆژگارێکیش به مانا ته‌قلیدیه‌که‌ی ئه‌م ژنه شه‌ره‌فی ئه‌وی پیاو بوه، هه‌ر سوکایه‌تیه‌ک و کاردانه‌وه‌یه‌کی نا شارستانی و نا مرۆی له به‌رامبه‌ری ئه‌م ژنه‌دا ئێستاکه دوباره پێش ئه‌وه‌ی سوکایه‌تی بێت به ئه‌می ژن ، ئه‌وا به‌سه‌د هێنده سوکایه‌تی و بێشه‌ره‌فیه به ڕابردووی خۆی و هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی که پێش وه‌خت داویه‌تی به ئه‌می هاوسه‌ری….
ئه‌وه‌ی که جێی ئه‌سه‌فێکی گه‌وره‌یه له‌نێو ئه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گێرێتی کلتوری کوردی‌دا چه‌مکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه پاش جیا بوونه‌وه و تیرۆرکردنی ئه‌و ژنه به هه‌چ نرخێک بێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌می نێر بیسه‌لمێنی که هه‌موو ئاینده‌و خۆشی و ژیان و سه‌رجه‌م شته تایبه‌تیه‌کانی له ده‌ست و توانای ئه‌می پیاو تێپه‌ڕ ناکات و ، ئه‌وه ته‌نها ئه‌می پیاوه بڕیاری هه‌موو شته‌کانی ئه‌وی ژن ده‌دات نه‌ک خودی خۆی…
ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و پیاوی کورد به تایبه‌تی وه‌ک کۆنتراکتی خان‌و کڕین و فرۆشتن له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و هه‌م جیابونه‌وه‌ش ده‌ڕوانن، له هه‌مو کات و ساتێکدا که خواستیان بوو بنیادی بنێن یاخود وێرانی بکه‌ن، که‌سی تری بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌بێت به مانه‌وه‌ی یاخود ده‌رچونی تێدا، به‌ڵام گه‌ر ژنێک ڕۆشنبیر بێت و به ئامراز بوونی پێ قه‌بوڵ نه‌بێت، ئه‌وا ته‌نها ڕێگه جیا بونه‌وه‌یه له ئاوا عه‌قڵێک، که وه‌ک به‌شێک له شت و مه‌که‌کانی ناو ئه‌و خانوه چاوت لێ بکات، ئاخر خۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیرێتی ته‌نها په‌یوه‌ندیه مه‌عنه‌وی و فیزیکێکه نیه، به هێنده په‌یوه‌ندیه ڕۆحی و هه‌سته مرۆیه‌کانی تره…
دیاره هه‌ر ژنێک ئامراز بوونی پێ قه‌بوڵ نه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره عه‌قڵانه‌دا، یان ئه‌وه‌تا ئایندهی وه‌ک بێگه‌رد ده‌بێت، یان به دهیانو سه‌دان چه‌کی تر چه‌کی بوختان، چه‌کی درۆ، چه‌کی نوسین، چه‌کی تۆڵه، چه‌کی سوکایه‌تی، له لایه‌ن پیاوانی نێر سالاره‌وه به‌کار ده‌هێنرێت له دژی بۆ تیرۆر کردنی،، که‌م نین ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژانه له ڕیگهیهی ئه‌م چه‌کانه‌وه به ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ی لێێ جیابۆته‌وه تیرۆر نه‌کرێت…
بۆیه مرۆڤێک پیاوێک گه‌ر ته‌نها یه‌ک تۆز خاوه‌نی ویژدان و ماهێتی ئینسان بوونی تێدا بێت، له‌م هه‌موو تیرۆره ڕه‌شه‌ی ژنان به ده‌ستی ڕه‌گه‌زه‌که‌ی ئه‌و، نه‌ک عاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌تکێنێ، به‌ڵکوو نه‌فره‌ت له هه‌موو پیاوان و هاو ڕه‌گه‌زانی خۆی ده‌کات، گه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌شه کوژیهوهو سوتاندی ئه‌م هه‌موو ڕۆحه پاک و جوانانه‌ی کچان و ژنان بن، له ژێر هه‌ر ناو هه‌ر به‌هانه‌یه‌کدا بێت….
* چه‌ندین جار پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه واته(عه‌قڵێتی پیاوانی کۆمه‌ڵگای نێر سالاری و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌و و چه‌وسانده‌وه‌ی کچان‌و ژنانی کورد) قسه‌و باسمان کردوه،به‌ڵام به ئه‌سه‌فێکی زۆره‌وه بێگه‌رد خۆشی له‌شه‌وی 18/19/4/2008 به‌ده‌ستی هاوسه‌ری پێشوی مه‌حه‌مه‌د مسته‌فا به‌ر چه‌قۆ دراو شه‌هید بوو