له سیسته‌می دیموکراتی دوو هێڵی ته‌ریبی ناو پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنن له‌مافه‌کانیان وه‌ک نیشتمانپه‌روه‌ری له‌هه‌مان کاتیش دوو هێڵی یه‌کتربڕن له‌ئه‌رکه‌کانیان بۆ پێشکه‌وتن و دادپه‌روه‌ری ، ده‌توانرێ بناسرێن: که دوو هێزی یه‌کگرتووی یه‌کانگیری ڕکابه‌رن بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات کێ به‌رکێ کار و پڕۆژه پێشکهشکهرن .
له‌هه‌موو جۆره سیسته‌مه‌کانی تری به‌ڕێوه‌بردن هه‌میشه نه‌گونجاوی ناکۆک و به‌رهه‌ڵستی دژهکهرن . بۆ شیکردنه‌وه‌ی ماف و ئه‌رکی هه‌رلایه‌کیان ده‌بێ شرۆڤه‌ی ئه‌و ده‌رهاویشته سیاسیانه بکرێ ، یه‌که‌م .. ئایا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌کی داگیرکاری و ئۆپۆزسیۆنی خۆماڵی یه ؟ دووه‌م .. یان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌کی نیشتمانی و ئۆپۆزسیۆنی خۆماڵی یه ؟ له‌یه‌که‌مدا ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌تکراوه‌ی زۆردار و بهنهفرهته لاکه‌ی تریش سه‌رده‌می شۆڕش هه‌ڵگیرسان و پیرۆزی جوانی ئۆپۆزسیۆنه له‌به‌رگه نیشتمانیهکهدا . له‌دووه‌م سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی هه‌وڵی گرتنی کورسی ده‌سه‌ڵاته زۆرینه ده‌سه‌ڵات و که‌مینه ئۆپۆزسیۆنه هه‌ردوولاشیان نیشتمانی هه‌روه‌ها پێویستیه‌کی گرینگی داد و دیموکراتین . به‌سروشت هه‌میشه ده‌سه‌ڵات کار و کرده‌ییه مه‌یدانی یه ئۆپۆزسیۆنیش تیۆری زاره‌کی کۆڕ و په‌رله‌مانه ، ده‌سه‌ڵات ده‌سبه‌نده سنوردراوی به‌رنامه جێبه‌جێکردنه ناتوانی له‌واقیعدا ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ڕێژی کردووه له‌گفت و په‌یمانی کاتی هه‌ڵبژاردن کتومت بیگهیهنێتهسهر له‌هه‌مبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن دهسکراوهی وروژێنه‌ری کهماسیهکانه ، ڕه‌خنه‌کار و به‌رنامه‌ی له‌جێی ده‌سه‌ڵاته واته ئۆپۆزسیۆن داواکار و ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێکار .
جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات ..
ده‌سه‌ڵات و جۆره‌کانی دابه‌شه بۆ سیسته‌می دیکتاتۆری یا دیموکراتی … له‌دیکتاتۆری ڕهتکاری ئۆپۆزسیۆنه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رکوتی ده‌کا ناهێڵی هه‌ناسه بدا بوونی هه‌بێ ، ئه‌و جۆره‌یان له‌به‌ڕێوه‌بردندا ئاسانه ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی دارایی و لایه‌نگری هه‌بێ زوو ده‌که‌وێته سه‌ر ڕهوهڕهوهی کاره‌کانی زۆرجار به‌کوده‌تای سه‌ربازی یان پشتیوانی سوپایی هه‌ندێ جاریش بهوهرگهڕان لهشۆڕشگێڕییهوه دیکتاتۆر دروست ده‌بێ بنه‌ماڵه یا چین و توێژێک سه‌رده‌سته‌ن هێز ماکی سه‌ره‌کی زمانگۆ و هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاره‌کانیه‌تی به‌ڕووکه‌شی دروشمی بریقه‌داری هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر . له‌سیسته‌می دیموکراتی ده‌سه‌ڵات سه‌لمێنه‌ره ڕه‌دووی داخوازیه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌وێ سه‌رڕای جیاوازیه‌کان زمانێکی یه‌کگرتووی له‌یه‌کگه‌یشتن هه‌یه ، جێبه‌جێکردنی گرانه ئاسنکار نی یه چونکه کۆی گه‌ل تێیدا به‌شداره به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه دابینکردنی مافی هه‌مووانیش کێشه‌ی زۆری هه‌یه بۆیه به‌شێک تێیدا ده‌بنه به‌رهه‌ڵستکار پارێزه‌ری مافی نیوه‌ن به‌شه‌که‌ی تریش ده‌بنه ده‌سه‌ڵات بۆ قازانجی نیوه‌که‌ی تر هاوکێشهکردنی ئه‌رک و مافی هه‌ردوولاش گرانکاری یه ته‌نیا له‌سیسته‌می دیموکراتی دا فه‌راهه‌م ده‌کرێ .
جۆره‌کانی ئۆپۆزسیۆن …
ئۆپۆزسیۆن و جۆره‌کانی سیاسی ، چه‌کداری ، له‌تاکه که‌سه‌وه ده‌ست پێده‌کا تا نیوه‌ی کۆمه‌ڵ . له‌ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی دیکتاتۆری یا له‌به‌رهه‌می سندوقه‌کانی ده‌نگدان زۆرینه‌ی براوه ده‌سه‌ڵاته هه‌رخۆی پرۆسه‌که ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک کاردانه‌وه دروست ده‌کا واته گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بێ ئۆپۆزسیۆن هیچ واتایه‌کی نابێ له‌کاتێکیش ئۆپۆزسیۆن نه‌بێ هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵات دیکتاتۆره و هه‌رگیز دیموکرات نی یه .
سنوری کاری ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ..
گه‌ر زیاد له‌خۆی فراوان بێ چاوه‌دێری ده‌بێته دیکتاتۆر ، ئۆپۆزسیۆنیش زیاد بکا ده‌بێته ئاژاوه‌گێڕ و تێکده‌ر . بۆ سانایی تێگه‌یشتن لهچمکی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن وه‌ک پردهکهرێک ( ئه‌و پرده‌ی بێ شاره‌زایی که‌ر به‌ئاسانی لێ ی ده‌په‌ڕێته‌وه ) ده‌کرێ لێکی بچووێنین به‌دوو جه‌مسه‌ری مگناتیسی پۆزه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤ یا نێگه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ هه‌ردووکیان سه‌ربه‌خۆ بگری ماده جیاکانن له‌سه‌رێکه‌وه یه‌کگرن له‌سه‌ره‌که‌ی تریش هه‌رچه‌ندی لێک نزیک بکرێنه‌وه هه‌رگیزیش یه‌کتری ناگرن . نێوانییان دیواربه‌ندی هێزێکی جوداکهره هه‌رگیز ئاوێته‌ی یه‌کتری نابن .
کێ ئۆپۆزسیۆن و کێ ده‌سه‌ڵاته ؟
یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کار و بڕیارێکی سه‌خته له‌سایه‌ی دیموکراتی دا پرۆسه‌یه‌کی سه‌ختی هه‌ڵبژاردن ، دۆڕای که‌مینه و براوه‌ی زۆرینه ، ڕاگه‌یاندن و بانگه‌شه ، به‌رنامه و پێشنیار ، ڕۆڵی که‌سایه‌تی گرینگ و کاریگه‌ر … ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات شێوه‌ی کار و بۆچوونی شوێن که‌وتووانی یا به‌ڕێوه‌به‌رانی بڕیارده‌ری هاوکێشهکردنی تای ته‌رازووی نێوانیانه مایه‌ی دروستی ، سه‌رکه‌وتنی دانوستانی عه‌قلانیانه . له‌گه‌ڵ داخرانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌دایک ده‌بن بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو . ده‌کرێ له‌پرۆسه‌یه‌کی تری هه‌ڵبژاردن جێگۆڕکێ ی حیزب و لایه‌نه‌کان بکرێ ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌سه‌ڵات بوو ئه‌مڕۆ ببێته ئۆپۆزسیۆن یا پێچه‌وانه‌که‌ی له‌ئه‌نجامی گۆڕانی تای ته‌رازوه حیزبی و سیاسیه‌کان که ده‌رهاوێشته‌ی په‌یوه‌ندیه به‌ره‌یی و کاره هاوبه‌شه‌کانه .
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌کوردستان ..
ده‌سه‌ڵات له‌کوردستان پرۆسه‌یه‌کی ساوایه ڕه‌گ و ڕیشاڵی یاسایی ، مێژوویی ، که‌ڵچه‌ری نی یه ته‌نانه‌ت بنچینه‌یه‌کی نی یه خۆی له‌سه‌ر ئاوا بکاته‌وه هه‌وڵی پێداچوونه‌وه و گۆڕینی خۆی بدا . زۆربه‌ی کاته‌کان ده‌سه‌ڵاتی داگیرکاری بووه ، ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌کانیش خۆی له‌سیسته‌مه کۆنه‌کانی میرنشینی و ئاغایه‌تی ده‌بینیه‌وه که‌سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه له‌شارستانیه‌تی نوێ‌دا پێگه‌ی نه‌ماوه . له‌لایه‌کی تر وه‌ک چمکێکی نیشتمانی بهدهسهاتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای باشوری کوردستان به‌رهه‌می ساڵانێکی زۆری خه‌باته جێ هیوای ملیۆنای کوردی چه‌وساوه و گیانبه‌خشی هه‌زارانی تری ئاوات به‌دی نه‌هاته . وابه‌ئاسانی نه‌گه‌یشتۆته ده‌ست و هه‌له‌کانی گرتنه‌ده‌ستی ده‌گمه‌ن بوون ! ده‌یان هۆکار وه‌ڵامده‌ری ڕاستی یه‌کانن له‌ڕووی جوگرافی وڵاته‌که ڕێگه وشکانی به‌سته‌ره‌وه‌ی ئاسیا و ئه‌وروپایه جێشهڕگهی فیرعه‌ونه‌کان ، ئیسلامی و زه‌رده‌شتی ، مه‌غۆل و ڕۆمانی ، یۆنانی و ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی فارسی و عوسمانی تا ئه‌مڕۆی عه‌ره‌ب و تورک و ئێرانی له‌هه‌مووی ناله‌بارتر که‌می ژماره‌ی کوردان به‌رامبه‌ر به‌داگیرکه‌رانی بووه . ئێستا له‌سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا بنه‌مای ده‌وڵه‌تی و دروستبوونی هه‌یه هه‌وڵی ناشیرنکردنی یه‌کتری هه‌ریه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه نادادوهریهکهی کارێکی دزێوی نافڕه‌جا و تاوانێکی نیشتمانی لێنهبوره هه‌رکامێکیان ده‌سپێشکه‌ر یا به‌رده‌وامکه‌ری بن تاوانبارن . ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر له‌به‌رگی دیموکراتی بهئارایشی سیاسه‌تی سازش و ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ، گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردن ، قۆرغی بازاڕ و کایه‌کانی ژیان به‌قازانجی کۆمه‌ڵه که‌سانێک له‌بنه‌ماڵه و خێڵ خۆی ده‌نوێنێته‌وه . ئۆپۆزسیۆنێکی دیکتاتۆری به‌مه‌نتیقی شۆڕشگێری فه‌رمان و سزا ده‌دا که‌به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێ هه‌رچی بیڵێ و بیکا کورتبین له‌سنورێکی ته‌سکی جوگرافی قه‌تیس و بڵق ده‌دا . سه‌رباری هه‌موو ئه‌م که‌مزانی دوولانهییه ده‌کرێ به‌چاوێکی ڕه‌خنه له‌خۆ و یهکتریگرانه بوونی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناو پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگێنین و بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام به‌به‌رهه‌مێکی زانستی سه‌رکه‌وتووی ده‌سه‌ڵات ـ ئۆپۆزسیۆنگهری دیموکراتی دوور له‌زمانی جوێن و گولله .
کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌کوردستان ..
په‌یدابوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن کاردانه‌وه‌ی کاری ده‌سه‌ڵاته لابردنی ناوی حیزب و که‌س و ڕێکخراوی کاڵ کردۆته‌وه له‌جیاتی کێشه‌ی نێوان دوو حیزب بۆته کێشه‌ی نێوان دووبه‌ره‌ی پێویستی به‌ڕێوه‌بردن که ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا خۆی ئۆپۆزسیۆنه‌که ده‌رهاویشته‌ی ناوه‌کی کێشه یه‌کلانه‌کراوه‌کانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته ڕوونتر گۆته‌نی یه‌کێتی له‌ناو هه‌ناوی پارتی و گۆڕانیش له‌ناو هه‌ناوی یه‌کێتی له‌دایک بووه . ناگزولیهکان لێره‌وه ده‌سپێده‌که‌ن مه‌زاجی نه‌زۆکی نایکه‌م و تێکی ده‌ده‌م له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن هه‌روه‌ها میراتی و نایدهمی ده‌سه‌ڵات گرێکۆرهیهکی نه‌کراوه‌یه موتوربه به‌کێشه که‌سایه‌تیه‌کان فڵان گه‌نده‌ڵه و فڵانیش تێکده‌ره ، تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌سراو شکانی ئابرووی یه‌کتری به‌میدیایی نه‌ریتی ، چاولێکه‌ری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ، گۆشکردنی لایه‌نگران به‌چه‌واشه‌کاری و ته‌قاندنی قومبله‌ی پاره به‌سه‌ریاندا له‌گه‌ڵ بوونی ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌بار یه‌کتری ده‌رهێناون که‌چی له‌ڕاستی دا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌سیسته‌می دیموکراتی یاسای یه‌کێتی دژه‌کانن په‌یوه‌ندیه‌کی دیالیکتیکی به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه هه‌رلایه‌کیان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێکی گرینگ و نوێنه‌ره‌وه‌ی داوای ڕه‌وا و ڕه‌های کۆمه‌ڵن . ئێستا هه‌موو ئه‌نجامی کاره‌کانیان به‌خۆدزینه‌وه له‌ئه‌رکی مێژوویی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی گه‌ل ته‌واو ده‌بێ ململانێیه‌کی ناشه‌ریفی سیاسه‌تی چهوتهکاره . ده‌سه‌ڵات بنه‌ماڵه‌یی خێڵه‌کی پیاو پیاوانێ و ده‌سته‌گه‌ری یه مه‌ست و مڕی پاره‌ی بگری کورسی یه ئۆپۆزسیۆنیش چه‌ند به‌شی نه‌گونجاوی ململانێ ی عیلمانی و ئیسلامی هه‌رزه‌گۆی توندی خێراڕهوه به‌پرۆسه‌ی مێژوویی خۆی دا ڕێ ناکا په‌له‌ی لێده‌کرێ . خۆی سروشتی باشوری کوردستان عه‌شیره‌تگه‌ری ، حیزبگه‌ری ، ئیسلامگه‌ری ، ناپیشه‌سازی ناکشت و کاڵی یه ، له‌سه‌ر وێرانه‌ی عوسمانی و به‌عسی عه‌ره‌بی ئاواکراوه ، کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌ساوی مووچه‌یی که‌م به‌رهه‌می زۆر وه‌رگره . بۆیه ئه‌م باره‌ی ئێستا به‌رهه‌مێکی نه‌خوازراو و شایسته‌ی سه‌رزه‌نشت هه‌روه‌ها هه‌وڵی چاره‌سه‌ره .
ده‌سه‌ڵات ڕۆشنایی یه و ئۆپۆزسیۆنیش سێبه‌ر ..
له‌سایه‌ی ئه‌و په‌نده چینی یه‌دا شرۆڤه‌که واده‌کرێ تاده‌سه‌ڵات نه‌بێ هه‌رگیز ئۆپۆزسیۆن نابێ گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش حکومه‌تی ڕووناکی یه ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی سێبه‌ره ئه‌وانه‌ش سه‌لمێنه‌ری یاسای زانستین تاڕووناکی نه‌بێ سێبه‌ر دروست نابێ . ده‌سه‌ڵاتێک بهڕۆشهنی خزمه‌تکار و خاوه‌ن کردار ، ئۆپۆزسیۆنێک حکومه‌تی سێبه‌ر بێ بۆ هه‌موو وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌کان خاوه‌ن به‌رنامه‌ی جێگره‌وه‌ی پێشنیار . ڕاوبۆچوون لێکدانه‌وی زۆر هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌ریه‌که‌ش لهوگۆشهیهی ده‌یبینێ شیکار و سه‌لمێنه‌ری دراوه‌کانی بیردۆزی به‌ڕێوه‌بردن ده‌کا له‌سیسته‌مێکی دیموکرات‌دا . به‌کوردی و به‌کورتی هه‌ردووکیان وه‌ک شیشه کهبابێکه بۆ خواردنی ده‌بێ هه‌ردوولای باش سورکهیهوه جوان بیبرژێنی تا سودمه‌ندبێ ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌کیان بسوتێ لاکه‌ی تر خاوه و ناخورێ جا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خاکی کوردستان ده‌بی هه‌رده‌م چاوه‌دێر و ڕهخنهبار بکرێن سانسیش بدرێته هه‌ردوولا خۆیان و باره‌که ڕاستکه‌نه‌وه . ته‌رازووی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسین هیچ کاتێ هاوکێشه نابێ بۆ هه‌ر کار و بڕیارێک یه‌کیان به‌رز و ئه‌وی تریان نزمه . ڕای سێ یه‌م له‌هه‌ردوولاوه دهبوغزێندرێ کهنیشتمانپهروهره ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشی خۆشده‌وێ وه‌ک مافێکی نیشتمانی خۆزگهویستی هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ره بێگومان هه‌ر ئه‌ویش بریارده‌ره کێ ده‌گاته ده‌سه‌ڵات کێش ئۆپۆزسیۆنی خاوه‌ن به‌رنامه و ته‌واوکه‌ره .
دلشاد تاقانه