من هیچ تێناگەم لێت
هەر رۆژەو بەجۆرێ ئەدوێیت
ڕۆژێ منت ئەوێ
ڕۆژێ منت ناوێت
رۆژێ دڵت ئەبێ بەهەور
ڕۆژێکیش بەبەرد
ئاخر من چی لەتۆ بکەم
ئەی کچی خواوەند
…….
گوڵم ماوەیەکە بیانوو ئەگریت
هەمیشە توڕەیت
وەکو جاران پێناکەنیت
کەدێمە لات چاوەکانت لەمن ناڕوانن
لەگلێنەتا دیارە لەدیداری من نیگەرانن
گەر ئەتەوێ دڵ بگۆڕی
پێم بڵێ بەبێ دوو دڵێ
خۆ لەپاش جیابونەوەش
لەدڵی مندا هەر تۆ
گــــــوڵی
پەیوەند ئەحمەد