دکتۆر کارمین گوهنیپا – له ئینگلیزیه‌وه خولیا حسێن
ده‌سته‌واژه‌ی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت ( Culture Shock ) بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 1958 پێناسه کراوه بۆ وه‌سفکردنی ئه‌و خه‌م و نیگه‌رانیانه‌ی که که‌سێک تووشی ده‌بێت له کاتی گواستنه‌وه‌ی بۆژینگه‌یه‌کی به‌ته‌واوی جیاواز له ژینگه‌ی ره‌سه‌نی خۆی. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه مانای له‌ده‌ست دانی ڕابه‌رایه‌تی و نه‌بوونی ڕێنمایی، یاخود هه‌ست بکه‌ی که نازانی چ بکه‌ی و چۆن هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ی له‌و ژینگه نوێیه‌ی که تێیدا نیشته جێ بوویت، یان که دڵنیا نه‌بیت له‌وه‌ی که چ شتێک قبووڵ ده‌کرێ و چ شتێک نه‌گونجاوه. هه‌ست کردن به حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای نیشته جێ بوونی که‌سێک له شوێنێکی نوێ ده‌ست پێ ده‌کات.
ده‌توانین وه‌سفی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت ئاوا بکه‌ین که نائارامییه‌کی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئازاری ئه وکه‌سه ده‌دا که دێته وڵاتی بێگانه یاخود شوێنێکی تر بۆ ژیان که جیاوازه له شوێنی ره‌سه‌نی خۆی. هه‌ندێک جار ئه‌و شێوه ژیانه‌ی که ژیاوین و لێی ڕاهاتووین ، له‌م شوێنه تازه‌یه‌ی که لێی نیشته جێ بووین گونجاو نیه. هه‌موو شتێک جیاوازه، بۆ نموونه نه‌زانینی زمان، نه‌زانی چۆن مه‌کینه‌ی بانق به‌کار بێنی یاخود نه‌زانی چۆن ته‌لفۆن به‌کار بێنی و هتد.
دیارده‌کانی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت له کاتی جۆراو جۆر و جیاواز به‌ده‌ر ده‌که‌ون. ئاساییه که‌مرۆڤ هه‌ست به ئازارێکی قووڵ بکات به هۆی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریتی جیاواز؛ وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌مه ده‌دا به که‌سێک که سه‌رله نوێ ئامانجی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ پشتبه‌ستن و به‌ده‌ستهێنانی تێڕوانینێکی نوێ. حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت ده‌توانێت وا له که‌سێک بکات که باشتر له خۆی بگات و توانای داهێنانی که‌سێتی بوروژێنێ.
دیارده‌کانی :
- دڵته‌نگی، ته‌نیایی، خه‌مۆکی
- هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ی لای ته‌ندروستیه
- ئێش و ئازار‌و هه‌سته‌وه‌ری( حه‌ساسیه‌ت)
- خه‌وزڕان، زۆر خه‌وتن یان که‌م خه‌وی
- گۆڕانی میزاج، په‌ستی، هه‌ستکردن به بێ پارێزگار وبه بێهێزی
- توڕه‌یی، قینچکه ته‌نگی و خۆ لادان له تێکه‌ڵ بوونی که‌سانی تر
- پێناسه‌کردنی له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کۆن یاخود به نموونه‌یی کردنی نیشتمانی (کۆن)خۆی
- له ده‌ستدانی که‌سێتی
- زۆر تێده‌کۆشێ که سه‌رنجی ورد بداته هه‌موو شتێک له داب و نه‌ریت و له‌و وڵاته تازه‌یه
- ناتوانێت بچووکتریین گرفت چاره‌سه‌ر بکات
- باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون
- هه‌ست کردن به بێ ده‌رامه‌تی وبه نه‌بوونی ئاسایش
- په‌ره‌سه‌ندنی بیر و باوه‌ڕی خراپ سه‌باره‌ت به داب و نه‌ریته تازه‌که
- په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆکه‌یه‌ک که هۆشی داگیر ده‌کا، بۆ نموونه: پاکردنه‌وه‌و شوشتنی بێ ئه‌ندازه
- تاسهکردنی زۆری بۆ خێزانی ( که‌س و کاری)
هه‌ستکردن به ونبوون، زۆر سه‌رنجدراوه، سووکایه‌تی پێکراوه یان ئیستغلالکراوه
قۆناغه‌کانی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت:
حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت چه‌ندین قۆناغی هه‌یه، هه‌رقۆناغێک له‌وانه‌یه به‌رده‌وام یاخود ته‌نها له هه‌ندی کاتی دیاریکراو ده رکهوێ.
یه‌که‌مین قۆناغ: ئه‌م قۆناغه قۆناغی ترووکاندن یان ده‌ست پێکردنی پێ ده‌ڵێن. له‌م یه‌که‌مین قۆناغه‌دا که‌سی تازه گه‌یشتوو له‌وانه‌یه هه‌ست به خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بکات به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕوو به ڕووی ده‌بنه‌وه. ئه‌م کاته پێی ده‌ڵێن قۆناغی “مانگی هه‌نگوین”، که هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی بینراون نوێنه و دڵخۆشکه‌رن.
قۆناغی دووه‌م: دوای ماوه‌یه‌ک قۆناغی دووه‌م خۆی نیشان ده‌دا. که‌سه‌که له‌وانه‌یه دووچاری هه‌ندێک سه‌ختی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ببێته‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. بۆ نموونه، له‌وانه‌یه سه‌ختی له گتفتوگۆکردن ڕوو بدا و خه‌ڵک تێینه‌گه‌ن. له‌م قۆناغه‌دا له‌وانه‌یه که‌سه‌که هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی وبێ ئارامی و تووڕه‌یی و دڵته‌نگی و هه‌روه‌ها هه‌ست به بێ توانایی خۆی بکات. ئه‌مه له‌و کاته‌دا ڕوو ده‌دا که که‌سه‌که هه‌وڵ ده‌دا که خۆی له داب و نه‌ریته تازه‌که ڕابێنێت، ئه‌و داب و نه ریتهی که زۆر جیاوازه له داب و نه‌ریتی ووڵاتی خۆی. قۆناغی گواستنه‌وه ی نێوان شێوازه کۆنه‌کان بۆ ئه‌وانه‌ی تر له وڵاته نوێیه‌که پرۆسه‌یه‌کی زۆر سه‌خته و کاتی زۆری ده‌وێت تا ته‌واو بێت. له کاتی قۆناغی گواستنه‌وه‌دا، له‌وانه‌یه هه‌ستێکی قووڵی ناڕازی بوون سه‌رهه‌ڵبدات.
قۆناغی سێیه‌م: ئه‌م قۆناغه وا پێناسه کراوه که قۆناغی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک تێگه‌یشتنه له داب و نه‌ریته تازه‌که. له‌وانه‌یه هه‌ستێکی نوێ له خۆشی وگاڵته هه‌ستپێ بکرێت.هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه مرۆڤ هه‌ست به هه‌ندێک هاوسه‌نگی ده‌روونی بکات. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه که‌سی تازه هاتوو له‌م قۆناغه‌دا هه‌ست نه‌کا که یه‌کجار ونبووه و هه‌ستی ئه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌بێ که ئاراسته‌یه‌کی هه‌یه. که‌سه‌که زیاتر شاره‌زا بووه به ژینگه‌که و ده‌یه‌وێت خۆی بگونجێنێت. ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌ری ههلسهنگاندنێکه که شێوازه کۆنه‌کان دژی شێوازه تازه‌کانن.
قۆناغی چواره‌م: له‌م قۆناغه‌دا که‌سه‌که ئه‌وه تێده‌گا که ئه‌و داب و نه‌ریته تازه یه شتی باش و خراپی هه‌یه پێشکه‌شی بکات. ئه‌م قۆناغه ده‌کرێت یه‌کێک بێت له دوو جار یان سێ جار په‌یوه‌ست بوون و خۆ گونجاندن بێت، ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند( که‌لتوور) داب و نه‌ریت هه‌ڵس و که‌وت بکات و خۆی بگونجێنێت. ئه‌م په‌یوه‌ست بوونه له‌گه‌ڵ هه‌ست کردنێکی به‌هێزتر دێت که پهناههندهکه خۆی به به‌شێک ده زانێێت له‌م داب و نه‌ریته. که‌سه‌که ده‌ست ده‌کات به خۆ پێناسه کردن و پلانه‌کانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ ژیان.
قۆناغی پێنجه‌م ئه‌و قۆناغه‌یه که پێی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی حه‌په‌سان، یان “چوونه‌وه ناو حه‌په‌سان”. ئه‌م قۆناغه ئه‌و کاته سه‌رهه‌لده‌دات که پهناههندهکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی. مرۆڤ له‌وانه‌یه وا ببینێت که شته‌کان وه‌کوو خۆیان نه‌ماون. بۆ نموونه، هه‌ندێک له نه‌ریته تازه به ده‌ست هاتووه‌کان به‌کار نایه‌ن له له ناو داب و نه‌ریته کۆنه‌کان.
ئه‌م قۆناغانه له کاتی جیاواز ده‌رده‌که‌ون و هه‌ر که‌سه و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی کاردانه‌وه نیشان ده‌دات له ناو قۆناغه‌کانی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت. له ئه‌نجامدا، هه‌ندێک له قۆناغه‌کان درێژ تر و زه‌حمه‌تترن له ئه‌وه‌کانی تر. زۆرن ئه‌و هۆکارانه‌ی که به‌شێکن له مانه‌وه و کاریگه‌ریه‌کانی حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت. بۆ نموونه، حاله‌تی ته‌ندروستی مێشک یان هۆشی مرۆڤه‌که، جۆری که‌سێتی، تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیانی پێشووی، حاله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ زمانه‌که، خێزان و یاخود یارمه‌تی سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان و پله‌ی په‌روه‌رده و فێربوونی.
چۆن به‌ره‌نگاری حه‌په‌سان به داب و نه‌ریت ده‌بیته‌وه
زۆرێک له تاکه‌کان و خێزانه‌کان که له وڵاته‌کانی تره‌وه دێن توانایه‌کی باشیان هه‌یه که ڕوو به ڕووی ئه‌و کۆسپانه ببنه‌وه که دێنه پێشیان له ژینگه نوێیه‌که. چه‌ند ڕێگایه‌کی تێکۆشان بۆ به‌رگری کردن له‌و خه‌م و ئازارانه‌ی که به هۆی حه‌په‌سانی داب و نه‌ریته‌وه تووشی هاتوون.
- خولیایه‌ک به ده‌ست بێنه
- ئه‌و شته باشانه‌ی خۆت له بیر مه‌که که خاوه‌نیانی!
- له بیرت بێت که هه‌موو کاتێک سه‌رچاوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به کاریان بێنی.
- به ئارامبه، کرده‌ی کۆچکردن پرۆسه‌یه‌که له خۆ ڕاهێنان له بارودۆخی نوێ، کاتی زۆری ده‌وێ
- فێر به که بنیاتنه‌ر بیت. ئه‌گه‌ر توشی( ژینگه‌یه‌کی) جێگه‌یه‌کی ناخۆش بوی، وریابه دوباره توشی هه‌مان حاله‌ت نه‌بیه‌وه. نه‌رم به له‌گه‌ڵ خۆت.
- زۆر به دژواری هه‌وڵ مه‌ده.
- فێربه که فۆرمێکی ئاسایی بده‌ی به جوولانه‌وه‌ی ڕۆتینی جه‌سته‌ییت، ئه‌مه یارمه‌تی ئه‌وه‌ت ده‌دا که به شێوازێکی بنیاتنه‌رانه به‌رگری بکه‌ی له دڵتنهگی و ته‌نیایی. وه‌رزش و مه‌له‌وانی بکه، هه‌روه‌ها بچۆ کۆرسی مه‌شقی وه‌رزشی.
- هێوربوونه‌وه و تێڕامان سه‌لمێندراون که دوو ڕێگای زۆر باشن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و کاتانه‌دا له‌ناو ته‌نگژه‌دان.
- په‌یوه‌ندی بکه به گرووپی نه‌ته‌وه‌یی خۆت. ئه‌مه هه‌ستی گونجانت پێ ده‌به‌خشی و هه‌ستکردن به ته‌نیایی و دابڕانت که‌م ده‌کاته‌وه.
- په‌یوه‌ندی بکه به که‌لتووری جیاواز له که‌لتووری خۆت. زمانه‌که‌یان فێربه. به خۆبه‌خشی به‌شداری بکه له جولانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان خۆت ڕابێنه له‌و زمانه‌ی که وا فێری ده بیت. ئه‌مه یارمه‌تیت ده‌دا که که‌متر خه‌م له‌و زمانه بخۆیت و له هه‌مان کاتیش‌دا سوودبه‌خشه.
- ڕێگا به خۆت بده که دڵته‌نگ بیت سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که جێت هێشتووون له دوای خۆت، وه‌کوو: خێزانت، هاوڕێکانت، هتد. ئه‌و خه‌مه بناسه‌وه که به‌هۆی جێهێشتنی وڵاتی کۆنت تووشیان هاتووی. وڵاته تازه‌که قبووڵ بکه. جه‌ختی هێزت بخه سه‌ر ئه‌وه‌ی که قۆناغی تێپه‌ڕین ببڕیت.
- ئاگاداربه له په‌یوه‌ندیه‌کانت له ناو خێزان و له شوێنی کارکردنت. ئه‌مانه یارمه‌تی ده‌رن له کاتی پێویستدا. نه‌خشه‌ی ساده دابنێ و به‌ده‌ست هێنانی نه‌خشه‌کانت هه‌ڵسه‌نگێنه.
- ڕێگایه‌ک بدۆزه‌وه که بتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه (ڕابێیت)بژیت که%100 ڕازیت ناکه‌ن.
- باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت. بڕۆ به‌دوای ئاواته‌کانی خۆتدا و به‌رده‌وامبه له نه‌خشه‌کانت بۆ دواڕۆژ.
- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به دڵته‌نگی(فشار) کرد به دوای یهرمهتیدا بگه‌ڕێ. هه‌موو کاتێک که‌سێک یان بنکه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌یه که یارمه‌تیت بدات.
سه‌رچاوه:
http://edweb.sdsu.edu/people/cGuanipa/cultshok.htm
نووسینی : دکتۆر کارمین گوهنیپا، به‌شی ڕاوێژکاری و قوتابخانه‌ی ده‌روونناسی سان دیاگۆ
Last revised March 17, 1998.
Written by Dr. Carmen Guanipa,
Dept. of Counseling and School Psychology,
San Diego State University.
Copyright © 1998 — All Rights Reserved — Dr. Carmen Guanipa