کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس : ئامانج له‌هه‌موو کارێ پێویسته… کاتێ هه‌ر که‌سێك به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات ده‌بێ ئامانجێکی دیارکراوی هه‌بێت بۆچی ده‌کات؟ بۆکێ ده‌کات؟ زۆر گرنگه بتوانی به‌رنامه‌یه‌ك له که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی پێشکه‌ش بکه‌یت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزان له ماڵه‌وه سه‌یری به‌رنامکه بکه‌ن،به‌جۆرێك به‌رنامه‌که تایبه‌ت نه‌بێت به چینیك یان تهمهنهێکی دیارکراو واته به‌رنامه‌که گشتگیری بێت و به شێوازێك بێت که هه‌موو ئه‌ندامانی ماڵه‌وه سه‌یری بکه‌ن هه‌ر له شێوازی زمانی قسه‌کردن و وێنه‌گرتن و کاتی پێشکه‌ش کردن…
پێویسته له‌هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك ره‌چاوی لایه‌نی داب و نه‌ریتیه‌کان بکرێت له‌هه‌مان کاتیش‌دا لایه‌نی ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت،.. ته‌له‌فزیۆنیش به‌و پێیه‌ی که میوانی هه‌موو ماڵێکه فاکته‌رێکی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ههربهنامهیهك به‌ئاسانی په‌یامه‌که‌ی خۆی بگه‌ێنێته بینه‌ران.
له‌دوای راپه‌رین چه‌ندین که‌ناڵی ئاسامانی کوردی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان په‌خشی خۆیان ده‌که‌ن ئه‌گه‌رچی زۆربه‌یان به‌هۆی بارودۆخه‌که‌وه په‌یامی سه‌ره‌کیان سیاسین یانش ته‌له‌فزیۆنه‌کان له‌لایه‌ن حزبه‌وه هاوکاری ده‌کرێن یاخود ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌ی ده‌بن که‌سانی سیاسین… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ندێ به‌رنامه له‌م ته‌له‌فزیۆنانه پێشکه‌ش ده‌کرێن ماییه‌ی رێز‌و ده‌ستخۆشین من بۆخۆم چێژی لێوه‌رده‌گرم لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێ له‌و به‌رنامانه‌دا ده‌دین..
له‌که‌ناڵی ئاسامانی زاگرۆس به‌رنامه‌یه‌ك پێشکه‌ش ده‌کرێت به‌ناوی”هه‌گبه‌ی بنار” ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌رجاره‌و کوێستانێک له کوێستانه‌کانی کوردستان به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه جگه له‌ناساندنی کوێستانه‌که به کار‌و باری رۆژانه‌ی کۆچارهکان وه‌کو: مهردۆشین، دورست کردنی په‌نیرو ماست لۆرونڤیشک.. له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کان چه‌ند گۆرانیه‌کی ره‌سنی کوردی گوێبیست ده‌بین که مرۆڤ هه‌ست به‌ئارامی ده‌کات.
له‌که‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی کوردستان به‌رنامه‌ی (ژیانه‌وه‌ی کوردستان) ساڵانێکه پێشکه‌ش ده‌کرێت ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌رجاره‌و دێیه‌کی ئه‌م کوردستان به‌سه‌رده‌کاته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و گوندانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی گۆر به‌گۆر وێرانکرابوون وه له‌دوای راپه‌رین ئاوهدانکرانهتهوه له‌ماوه‌ی (40) خوله‌کدا ژیانی رۆژانه‌ی گونده‌که و لایه‌نی(مێژوو ، جوگرافیا ، ژماره‌ی دانیشتوانی گونده‌که خه‌بات و رۆڵی گونده‌که له شۆرشه‌کانی کورد به‌زمانێکی زۆر ساده‌و ساکاری خه‌ڵکی دێیهکهو دێیه‌که به بینه‌ران ده‌ناسێت.
له‌که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان به‌رنامه‌ی(وارێ مه) پێشکه‌ش ده‌کرێت هه‌رجاره‌و شوێنێکی ئه‌م کوردستانه له شار‌و شارۆچکه‌کانی به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه دیدار له که‌سانی پسپۆر ساز ده‌کات،وه‌سوود له سه‌رچاوه‌کانی مێژوو وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوی شوێنه‌که بگه‌ینێته بینه‌ران به‌تایبه‌تی لایه‌نی مێژوویی.
له که‌ناڵی کوردسات به‌رنامه‌یه‌ك له ژێر ناوی(کوردستان) پێشکه‌ش ده‌کرێت ماوه‌که‌ی (30) خوله‌که ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتییه له پێشاندانی دیمه‌نه‌کانی کوردستان له (چیا و دۆڵ و شاخ و رووبار‌و کانیاوه‌کان و هه‌رچوار وه‌رزی ساڵی کوردستان …) له پاڵ ئه‌م دیمه‌نانه گوێبیستی چه‌ند گۆرانیه‌کی ره‌سنی کوردی ده‌بین بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك چه‌ند گۆرانیه‌کی گۆرانیبێژێك له‌گه‌ڵ دیمنهکان په‌خش ده‌کرێت به‌تایبه‌تی گۆرانیبێژه ره‌سه‌نه‌کان کاتێ مرۆڤ سه‌یری ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌کات هه‌ست به ئارامی پشووی مێشك و گیانی ده‌کات.
له‌که‌ناڵی سپێده به‌رنامه‌ی(حاجی کاراون) هه‌ر جاره‌و به ناونیشانێك پێشکه‌ش ده‌کرێت(خۆشمان ده‌وێت، به‌خته‌وه‌ری، به‌ره‌وه به‌هه‌شت…) به‌رنامه‌یکی ئاینیه ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی له‌لایه‌ن حاجی کاراون پێشکه‌شده‌کرێت ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌که (ئایه‌ته‌کانی قورئانی پێرۆز و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر”د.خ” )ده‌بستێته‌وه به ژیانی رۆژانه‌ی ئێستای خه‌ڵک شێوازه‌که‌ی زۆر سه‌رکه‌تووه به‌جۆرێکه راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ بینه‌ر قسه ده‌کات.
له که‌ناڵی ئاسمانی هه‌ولێر به‌رنامه‌ی (خانزاد) په‌خش ده‌کرێت ئه‌گه‌رچی تاوه‌کو ئیستا چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی پێشکه‌ش کراوه چونکه هه‌م که‌ناڵه‌که هه‌م برنامه‌که نوێیه به‌ڵام له‌م ماوه کوردته‌دا توانی بینه‌رێکی باش له ده‌وری خۆی بکات له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هه‌رجاره‌و ئافرتێکی کورد که رۆڵی له بواره‌که‌ی خۆیدا هه‌یه به بینه‌ر ده‌ناسێنێت (سیاسی، مێژوو، هونه‌ر، وه‌رزش، ئه‌ده‌ب…)
له‌کۆتایدا ده‌ستخۆشی له ته‌له‌فزیۆنه‌کان ده‌که‌م به‌تایبه‌تی ئاماده‌کاران، پێشکه‌شکاران،مۆنتێران،وێنه‌گران،ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئه‌م به‌رنامانه.
بێگومان هیچ کارێکیش به‌بێ که‌مووکورتی نابێت به‌ڵام هیودارم ئه‌م جۆر به‌رنامانه له زیاد بوون دابێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتوو به ومێژووی گه‌له‌که‌ی خۆیان ئاشنا بکه‌ین بێگومان لێردا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ته‌نها ئه‌م به‌رنامانه له‌م که‌ناڵه سه‌رکه‌توون به‌ڵکو له‌وانیه به‌رنامه‌ی تریش هه‌بێت له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تر به‌تایبه‌تی له ته‌له‌فزیۆنه لۆکاڵه‌کان که شیاوی باس کردن بێت