بریار وایە ئەمرۆ کاتژمێر 4 ئێوارە لە پارکی (شانەدەر) پارێزگای (هەولێر) بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیرى و هونەر و وەرزش و لاوان (6 ) مین فێستیڤاڵی هەولێر ساز دەکەن، فەرهەنگ غەفور لە لێژنەی باڵای 6 مین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ راگەیاندنەکان بەم شێوازە هاتە ئاخاوتن :
ئەمرۆ 11 /3/2012 کاتژمێر 4 ئێوارە لە پارکی شانەدەر 6 مین فێستیڤاڵی هەولێر دێتە ساز کردن، لەسەرەتا دا بە مارشی ئەی رەقیب دەست دەکرێت بە کاروانى چالاکیەکانى 6 مین فێستیڤاڵی هەولێر، دواتر وتارى 6 مین (فێستیڤاڵی هەولێر) لە لایەن لێژنەی باڵای فێستیڤاڵ دەخوێندرێتەوە، پاشان سرودی (دەمی راپەرین) پێشکەش ئامادەبوان دەکرێت و پاشان کەرنەڤاڵی هونەرە میللیەکان پێشکەش دەکرێت، دواتر گروپی (ژیوار) کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون ، بەرهەمەکەکانى خۆیان پێشکەش دەکەن، هەروەها گروپی موزیکی( زۆیا) کە لە رۆژئاواى کوردستانەوە هاتوون کۆنسێرتێکی گۆرانى بەم بۆنەیەوە پێشکەشی ئامادەبووان دەکەن، فەرهەنگ غەفور زیاتر گوتى: لە ئێوارەی هەمان رۆژ لە کاتژمێر( 8 ) ئێوار گۆرانى و کۆرێک بۆ د.فەرهاد پێرباڵ دێتە ساز کردن لە هوتێلی چوار چرا .
جێگاى ئاماژە پێدانە لە کاتى نالەبارى کەش و هەوا ئەوا چالاکیەکانى کاتژمێر 4 ئێوارە دەگوازرێتەوە هۆڵی میدیا
راگەیاندنی لێژنەی فێستیڤاڵ