ناوەندى ئارۆ بۆ بڵاوکردنەوە لە پەیوەندییهکی بە چراوە پێیڕاگەیاندین کە بەم نزیکانە نوێترین ئەلبومى شیعرى (ئەحمەد محەمەد)ى شاعیر بڵاودەکەینەوە، ئەم ئەلبومە شیعرییە بە ناوى چراى خنکاوە وچەند شیعرێکى ناسک و پڕ سۆزى ئەحمەد محەمەدى شاعیرە و لە خوێندنەوەى خاتوونى بەڕێز ناهید حسێنى یە و دیارە ئەمە چوارەم ئەلبومى شیعرى ئەحمەد محەمەدە ئێمە وەک ناوەندى ئارۆ بۆیە هەستاوین بە بڵاوکردنەوەى ئەم بەرهەمە چونکە سیدیە شیعرییەکانى کاک ئەحمەد پێشتر پێشوازییەکى زۆرى لێکراوە و زۆرترین جەماوەرى هەیە. کارى ئەم سیدیە تۆمارى دەنگ لە کوردستان کراوەو میکس لە سوید و ئێستاش لە تورکیا بە نوسخەى ئۆرجینال بەم نزیکانە چاپ دەکرێت . لە کاتى بڵاوکردنەوەیدا زیاتر روونکردنەوەى لەسەر دەدەین .
ناوەندى ئارۆ بۆ بڵاوکردنەوەى موسیک و گۆرانى