دیاردەی دروستکردنی لاپەڕی تایبەت بە ناوی هونەرمەندانەوە لەناکاو سەرهەڵدەداتەوە و دەبینین کەسێکی گوماناوی یاخود کەسێک بۆ خۆشەویستی هونەرمەندەکە وە یان کەسێک بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین هاوڕێ بە ڕێگایەکی نایاسایی هەڵدەسێت بە کردنەوەی لاپەڕێکی تایبەت بە ناوی کەسانی ناسراوەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات زۆرترین خەڵک لە خۆی کۆ بکاتەوە.
ئەمجارەیان هونەرمەند ئالان عومەر کەوتە بەر شاڵاوی کۆپیکردنی ناوەکەی !! هەرچەندە ئەم کەسەی بە ناوی ئالانەوە لەگەڵ خەڵک قسەدەکات چەندین جار لێ ئاگادارکراوەتەوە بە داخستنی ئەم لاپەڕەیە بەڵام بە بێ گوێدانە داواکان بەردەوامە لەم کارەی خۆیدا.
هونەرمەند ئالان عومەر لە ڕێگای چرا وە پەیامێک ئاراستەی هەموو دڵسۆزان دەکات و هۆشداری دەداتە هەمووان کە ئەم تەنها یەک ئەکاونتی هەیە و بەرپرسیار نییە لە ئەمەی تریان کە نازانێت کێیە بەم کارە هەڵساوە و سوپاسی هەمووان دەکات بۆ ئەوەی هاوریکار بن لە داخستنی ئەم لاپەرەی خوارەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئالانەوە نییە..
http://www.facebook.com/#!/profile.php?id=100003575004076