چرا تیڤی : ئه‌م فیلمه که دووه‌م به‌رهه‌می کورته فیلمه کۆمپانیای ” Tick films ” له به‌ریتانیادا به‌رهه‌می ده‌هێنێت، پاش فیلمی ” Mix ” که کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ری به‌تواناو دیاری کوردستان له ساڵی 2009 دا نواندنیان تێداکردبوو ، وا ئه‌مساڵیش فیلمی (We Feel What We Feel ) کۆتایی به‌وێنه‌گرتنی هات که له‌چه‌ند شووێن و جێگایه‌کی جیا جیاداله له‌نده‌ن و کێنت دیمه‌نه‌کانی ئه‌م فیلمه گیران.
شایانی باسه که ئه‌م فیلمه له نوسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند :- سه‌نگه‌ر که‌مال و هونه‌رمه‌ند ڕزگار که‌ریم سه‌عید وه‌ك ئه‌کته‌رێک ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینێت.” تک فیلمس – Tick films ” کۆمپانیایه‌کی فیلم و دیجیتاڵ ڤیدیۆی سه‌ربه‌خۆیه که دامه‌زرێنه‌رو ڕێکخه‌ری یه‌که‌می هونه‌رمه‌ند ” سه‌نگه‌ر که‌مال” ه و بنکه‌ی ده‌رهێنه‌ری سه‌ربه‌خۆیه و له شاری له‌نده‌ندایه، که هه‌وڵ ده‌دات کاری فیلمسازی ڕوخسارێکی ئه‌کادیمی و نوێی سه‌رده‌م به‌خۆوه بگرێت. کۆمپانیایه‌کی فریلانسه که پشت به تواناوبههرهی ته‌کنۆلۆژی هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یشتووی ناو به‌ریتانیا ده‌به‌ستێت و هه‌موو کاره‌گرنگه‌کانی نوسینی سیناریۆ و ده‌رهێنان و سینه‌ماتۆگرافی و مۆنتاژ و کاریگه‌ریه تایبه‌تیه‌کان ‘ سپێشه‌ڵ ئیفێکت’ و گرافیک دیزاین و پۆستهرو تایتڵ و .. هتد له‌سه‌ر شانی به‌هره‌مه‌ندانی پێگه‌یشتووه که له به‌ریتانیا خوێندویانه.. کاتێکیش په‌نا ده‌باته به‌ر هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی ناو تک فیلمس که کاره‌که‌ی گرنگی وه‌های نه‌بێت و ئه‌و که‌سه پێویستیه‌کی لۆکه‌یشن بێت بۆ ڕاییکردنی کاره سوکه‌کان.
” تک فیلمس – Tick films ” باوه‌ڕی ته‌واوی به سه‌ربه‌خۆیی خود هه‌یه له ڕووی دارایی و بوجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کانیه‌وه و تا ئێستاکێ له هیچ ڕێکخراو و ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیا یه‌کی که‌سانی تایبه‌تیه‌وه دارایی وه‌رنه‌گرتووه.
به‌باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه ‘ تک فیلمس’ ده‌یه‌وێت کواڵێتی و چۆنیه‌تی فیلمسازی به شێوازێکی جیاوازه‌وه بهێنێته دی ، چ له ڕووی ته‌کنۆلۆژی و چ له‌ڕووی بابه‌ت و ناوه‌رۆکی کێشه‌کانی مرۆڤه‌وه‌و باوه‌ڕی ته‌واوی به‌چاره‌سه‌رو نیشاندانی کێشه‌کانی مرۆڤ هه‌یه وه‌ک کێشه‌یه کی ‘ یونیفێرسهل’ و کاراکته‌ر و مه‌سه‌له‌کانی به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کات.
ئه‌م کۆمپانیایه ‘ سێ’ به‌کالۆریۆس و ‘ دوو’ دیپلۆمای باڵای تێدایه‌و ده‌رهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م کۆمپانیایه کاتێک که هه‌ست ده‌که‌ن له ته‌وژمی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م تۆزێک دووا ده‌که‌وون یه‌کسه‌ر ئه‌ندامه‌کانیان ده‌نێرن بۆ کۆرسی نوێکردنه‌وه‌و بابه‌تی خوێندنی سه‌رده‌م له ڕێگه‌ی ( نیقابه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی به‌ریتانی و سکڵسێت و قوتابخانه‌ی فیلمی له‌نده‌ن) ه‌وه‌و ئه‌ندامه‌کانی به وه‌رزی به‌شداری ده‌که‌ن له تاقیکردنه وهو ئیش‌کردنی کامێرای نوێ و سۆفتوێری به‌رهه‌مهێنانی نوێوه که کۆمپانیاکانی ‘ سۆنی و جه‌ی ڤی سی ‘ پێش ئه‌وه‌ی بێته بازاڕه‌وه میوانداری ده‌که‌ن و ئه‌و کامێرا‌و که‌لوپه‌له نوێیانه تاقیده‌که‌نه‌وه بۆ دانه‌وه‌ی ‘ فید’ باک و فێربوونی ئامێره‌کان و مه‌سه‌له‌ی بازرگانی به کۆمپانیاکان.
‘ تک فیلمس’ له ناو ده‌رهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی خودی خۆیه‌وه چه‌ند که‌سانێکی ناردووه بۆ کۆرسی ” ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی” له لۆکهیشنهکاندا و ” پسپۆڕی ئاگرکوژاندنه‌وه” و له هه‌ردوو ئه‌و به‌شه گرنگانه‌ی فیلم دروستکردندا پسپۆڕی خۆی هه‌یه و دوو مارشاڵی ئاگر کوژێنه‌ره‌وه‌ی هه‌یه بۆ کاتی فیلم دروستکردن و لۆکه‌یشنه‌کان.
‘ تک فیلمس’ باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه به ( به‌هره + زانست) و چه‌ند ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هره‌مه‌ند بێت پێویسته بچێته سه‌ر کورسی ئه‌کادیمیه‌کان و زانستی فیلمسازی فێرببێت . و کۆمپانیاکه گرنگی ته‌واو ده‌دات به‌کاری ئه‌زمونگه‌ری و هونه‌رمه‌ند سه‌نگه‌ر که‌مال ده‌رباره‌ی کاری ئه‌زمونگه‌ری له فیلمسازیدا ده‌ڵێت :- گه‌ر ته‌ماشای مێژووی سینه‌مای جیهانی بکه‌ین هه‌موو خاڵی ده‌ستپێکردنێکی ئه‌زمونگه‌ری بووه .. دروست بوونی سینه‌ما خۆی له خۆیدا ئه‌زمونگه‌ری بووه.. هه‌تاکو ئێستا به‌رده‌وام ئه‌زمونگه‌ری گۆڕانکاری به‌سه‌ر سینه‌مادا هێناوه و هه‌ر له‌ناساندنی به‌کارهێنانی سپێشه‌ڵ ئیفێکت و ‘ CGI ‘ ” کۆمپیوته‌ر جهنهڕهیتد ئیمیجس – Computer Generated Images ” ه‌وه هه‌موو خاڵێکی ناساندنی ئه‌مانه ئهزمونگهریهک بووه بۆ خۆی. ته‌نها جیاوازیه‌ک ئه‌وه بووه که هه‌ندێک له کاره ئهزمونگهریهکان ئایا ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی ته‌کنیکی بوو بێت، یاخود ناساندنی شێواز‌و ستایڵێکی فیلم دروستکردن بێت، ئه‌وه‌یه که که‌مێک له‌و کاره ئهزمونگهریانه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و جێگه‌یه‌کی خۆی ده‌گرێت له سینه‌مای جهانیدا و و هه‌ندێکیان سه‌رکه‌وتنی به‌ر چاویان به‌ده‌ست هێناوه و هه‌ندێکیان نا..) .
ده‌رهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی کۆمپانیای ‘ تک فیلمس’ باوه‌ڕیان به بڵاوکردنه‌وه‌و نوسینی توێژینه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر سینه‌مای کوردی به زمانی ئینگلیزی تا هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژئاوا‌و ئه‌وروپا و قوتابیانی ئه‌م بواره بتوانن سینه‌مای کوردی باشتر بناسن و لێکۆڵینه‌وه‌و زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی سینه‌مای کوردی بگه‌یه‌نرێت به جیهان و سه‌رچاوه‌ی له‌بار هه‌بێت بۆ ئه‌و قوتابیه بیانیانه‌ی که له‌سه‌ر سینه‌مای کوردی ده‌خوێنن. له کۆتایدا چاوه‌ڕێی فیلمی ( We Feel What We Feel ) بکه‌ن که له‌مانگی ‘ 5 ‘ دا ده‌که‌وێته به‌ر دیدی بینه‌ران و پاشان ده‌نێررێت بۆ فێستیڤاڵه‌کانی ده‌ره‌وه. ‘ تک فیلمس ‘ ساڵی دوو به‌رهه‌می له پرۆژه‌کانی خۆیدا ئاماده کردووه‌و له هه‌مان کاتدا چه‌ند کارێکی تری له ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیا بۆ هاتووه که له داهاتودا به‌رهه‌میان ده‌هێنێت بۆ کلاینتهکانی .
بۆ زانیاری زیاتر تکایه بڕواننه ماڵپه‌ڕی :- www.tickfilms.com