جوتیار چۆمانی: ڕاستیە نەخوازراوThe Unwanted Reality ناوەڕۆکی کتێبی نوێی گەنجێکی کوردە لە ئەمەریکا. گۆران ڕەحیم کە خەڵکی شاری کەرکوکە لە باشوری کوردستان، لە منداڵێوە خولیای نوسینی هەبووە. ئەم کتێبە کە کۆمەڵە شەعرە بە زمانی ئینگلیزی کەوتە بازاڕەکانی ئەمەریکاوە. ئەمە سێیەم کتیبی شاعیر گۆران ڕەحیمە کە بە ئینگلیزی نوسراوە و ٦٠ هۆنراوەی لە خۆگرتوە . ئەم کتێبە لەلایەن چاپخانەی ئەیبوکەوە چاپ کراوە . زۆربەی هۆنراوەکان بابەتی خۆشەویستیە بەڵام شاعیر دوو هۆنراوەی بۆ کارەساتی هەڵابجەو کوردستان بونی کەرکوک نوسیوە.
گۆران ڕەحیم یەکەم کتێبی بە زمانی ئینگلیزی بە ناونیشانی A Faded Loveبە هاوکاری مامۆستایەکی لە ئامادەیی لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڵاو بۆوە.
چەندین گۆڤار لەسەر ئەم کتێبە بابەتیان بڵاو کردۆتەوە و دەستخۆشیان لە ئەم گەنجە کوردە کردوە کە دوایی دەربازبون لە جەنگ لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوی عێراق توانیوێتی کار بۆ ئەوە بکات خەونەکانی بێتە دی. لە پەیوەندیەکدا گۆران ڕەحیم سەبارەت بەم بەرهەمە نوییە وتی، ئەم بەرهەمەم پێشکەش دەکەم بە هەموو عاشقانی جیهان کە ژینیان بۆ خۆشەویستی تەرخان کردوە. گۆران خوازیارە لە کاتێکی نزیک دا سەردانی کوردستان بکات و یەکەم بەرهەمی بە کوردی چاپ بکات.
وێنە: گۆران ڕەحیم لە کاتی پێشکەش کردنی یەکەم بەرهەمی بە مامۆستای شیعر، مامۆستا شێرکۆ بێکەس.