هیگینا وشه‌یه‌کی لاتینی یۆنانییه که ته‌مه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 500 سال پێش هاتنی حه‌زره‌تی مه‌سیح ( ئهسکلیپیۆس له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی که‌ناوی هیگییا بوو دوو خواوه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوون) گوزارشتیان له خوای ته‌ندروستی وه ژینگه پارێزی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌کرد ، هه‌ر بۆیه هه‌تائێستاش له زوربه‌ی زۆری ولاته‌کان که چاومان به‌و وشه‌یه ده‌که‌وێت ده‌زانین مه‌به‌ستی پاک‌و خاوێنییه له‌و شوێنه‌دا ، هه‌ر بۆیه ئه‌لمانیه‌کان له‌هه‌موو دام‌و ده‌زگا کان ئه‌م ناوه‌یان هه‌لواسیوه به‌تایبه‌تی له‌و شوینانه‌ی که مرۆڤ ده‌بێت زۆر پاک‌و خاوێن بێت و پاک رایان گڕێت وه‌ک ئارایشتگاکان .شوێنی سه‌ربرینی باڵنده‌و ئاژه‌لان . یان له نه‌خۆشخانه‌کان به‌تایبه‌تی له ته‌والێتی هه‌موو شوێنه گشتیه‌کان ، ئێستا له ولاتێکی وه‌ک ئه‌لمانیادا زۆر چه‌خت کراوه‌ته سه‌ر پاک‌و خاوێنی له هه‌موو شوێنه‌کاندا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و مرۆڤانه‌ی که تایبه‌تن با پاک‌و خاوێنکرنه‌وه‌ی هه‌ر شوێنێک موچه‌ی مانگانه‌یان له زوربه‌ی زۆری ئیشه‌کانی تر زۆرتره، ئه‌و شتانه‌ی تایبه‌ته‌ن به هیگینا وه ئه‌مانه‌ن
جۆری یه‌که‌م لههیگینا
شوێنه‌کراوه‌کان وه‌ک ئاو ئاوه‌ڕۆ مه‌جاری، جیاکردنه‌وه‌ی خۆڵ به‌تایبه‌تی خواردن له‌گه‌ل شتی لاستیک یاخود ئه‌وشتانه‌ی لهمهعدهن دروست ده‌کرێت،فرێدانی پیل له‌شوێنی زۆر تایبه‌ت بۆنمونه له‌هه‌موو مارکێته‌کان قتوی تایبه‌ت به پیل فرێدان هه‌یه چیا له‌و قوتوهتایبهتانه بۆمان نیه له‌هیچ شوێنێکی تر پیل فرێ بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی ژه‌هری تیایه‌و بۆ ژینگه خراپه، یاخود ئه‌و دا‌و ده‌رمانانه‌ی به‌سه‌ر چوه بگه‌رێندرێته‌وه بۆ ده‌رمانخانه‌کان چیا له‌وێ له‌هیچ شوێنێکی‌تر فرێ نادرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موادی کیمیاییان تیایه هه‌ر شتێک که موادی ژه‌هری یاخود کیمیایی تیا بێت له ناو خۆلی ئاسای ناکرێت، یان شه‌قامه‌کان به‌رده‌رگای مالان که پێویسته زۆر پاک راگیریت ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌م کارانه‌و پاک‌و خاوین کردنه‌وه‌یان یه‌که‌م میله‌ت یان بلێن هاولاتی دوهه‌م شاره‌وانی تیمی پاککرده‌وه‌ی سه‌رشه‌قام وبهردهرگاکان فرێدانی زبل له ناوشاره‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ویشدا سوتاننیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی نه‌خۆشی زیان به‌خش
جۆری دوهه‌م لههیگینا
پاک‌و خاوێنی که‌سێتی ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له قژو دان نینۆک هه‌تا ده‌گاته جل‌و به‌رگ که ده‌بیت زۆر پاک‌و خاوێن رابگیریت به‌تایبه‌تی له نه‌خۆشخانه‌و ئارایشتگاو قه‌سابخانه‌کاندا چونکه له‌وشوێنانه خه‌لکانی زۆر روی تێداکهن جیا له‌وه‌ش ده‌بێت ده‌رمانی ته‌عقیم دابنرێت بۆ پاک کردنه‌وه‌و ته‌عقیم کردنی دهستو په‌نجه‌کان پاراستنیان له‌هه‌ر جۆره ڤایرۆس وپهکتریایهک زوو زوو ئه‌و ئه‌ده‌وات وپێداویستیانهیان به‌و تهعقیمه ته‌عقیم بکرێت و شتی هیچ که‌س بۆ که‌سێکیتر به‌کار نه‌هێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جۆر پهکتریاو ڤایرۆز هه‌یه که له هه‌لگری که‌سیکه‌وه بۆ که‌سێکیتر زیان به‌خش ئه‌بێت توشی نه‌خۆشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌کات،
جۆری سێهه‌م له هیگینا
ئه‌وش پاراستنی ئاو هه‌وایه. به‌تایبه‌تی لهدوکهلی سه‌یاره‌و مه‌عمه‌ل و ئه‌و مه‌کینانه‌ی که به گاز یاخود به به‌نزین ئیش ده‌که‌ن وه زه‌رفی تایبه‌ت دابنرێت بۆ سه‌یرانگاکان یاخود بۆ پیسای ئه‌وسه‌گانه‌ی له‌گه‌ل خاوه‌نه‌کانیان ده‌برێن بۆپیاسه بۆ ئه‌وه‌ی پیسایهکانیان له‌ناو ئهوزهرفانه بکرێت بخرێنه ته‌نه‌که‌ی خۆلی تایبه‌ت به ئاژه‌لان، فرێدانی هه‌ر جۆره شتێک له‌ولاتێکی وه‌ک ئه‌لمانیا غه‌رامه‌کردنی به‌دواوه‌یه بۆیه که‌س ناتوانێت هیچ شتیک به بێ پرسی فڕێ بدات ده‌بێت ناو بنوسێت بۆ فرێدانی شتومه‌که‌ی ناو مال یاخود هه‌ر جۆره شتێکی‌تر یه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژینگه ناشرین ده‌کات دووش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌بالغی گهرهکو شه‌قامه‌کان بۆیه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌یاره‌ی تایبه‌ت به فڕێدانی شت‌و مه‌ک دێت هه‌مووی بارده‌کات ده‌یبات، له‌م سالانه‌ی دوایدا بنێشت فرێدانیش غه‌رامه‌ی چوه سه‌ر بۆ هه‌ر فرێدانی بنێشتێک بۆسه‌ر زه‌وی یان هه‌رشوێنێک ده‌بێت نزیکه‌ی 40 ئیرۆ غهرامهبدات، جا ئه‌گه‌ر هاتو نه‌یدا ئه‌وه مۆله‌تی دو هه‌فته‌ی بۆ داده‌نێن له‌دوای مۆله‌تی یه‌ک مانگه‌که دوای ئه‌وه له‌سه‌دا ده‌ی پاره‌که‌ی بۆ زیاد ده‌کرێت هه‌تا ئه‌وکاته‌ی غه‌رامه‌که‌ی ده‌دات هه‌موو مانگێک قانزانجێ ده‌چێته‌سه‌ر ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شی دا ناوی ده‌چێته شوفهوه که ئه‌مه زۆر خراپه ناوی بچێته شوفه ئیتر هیچ بانقێک لای خۆی رایناگرێت هیچ فیرمایهک خانوی ناداتێ هه‌تا ناوه‌که‌ی له شوفهدا لائه‌چێت ،ئێمه‌ی کورد ده‌توانین ئه‌زمون له ولاتانی دیکه وه‌رگرین بۆ پاراستنی ژنگهو ته‌ندروستی ده‌بینین سه‌ر جاده‌و کۆلانه‌کانی شار زۆر پیسبون دور له‌هه‌موو ته‌ندروستی پاک‌و خاوێنیهک که‌س خۆی ناکات به ساحێبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاولاتیان زیاد له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پیس‌و پۆخهلن و هه‌رشتێک ده‌خۆن پاشماوه‌که‌ی فڕێده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بکه‌ن به‌جارێ شه‌قامه‌کان پڕ بون له توێکڵی گلۆبهرۆژهو بنێشت و زه‌رفی ره‌ش ئاو ئاوهرۆش له‌وێوه بوه‌ستێت که به‌به‌رده‌م ماڵه‌کاندا ده‌روات سیمای شه‌قامه‌کانه ناشرین بون هاولاتیش لوتیان به‌رز ڕاگرتوه هه‌ر لۆمه‌ی شاره‌وانی ده‌که‌ن، باشه گه‌ر ئێوه‌ی هاولاتی له‌ماله‌وه زبلهکانتان فڕێ بده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌بێ به‌زه‌یانه لۆمه‌ی شاره‌وانی بۆده‌که‌ن ئایا ئێوه به‌رپرس نین له‌و پیس‌و پۆخهلیه ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که حوکمه‌ت که‌م ته‌رخه‌مه هاولاتیانیش خۆیان پاک‌و خاوێن نین له‌ده‌روه‌ی ماله‌کانیان ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا وای لێهاتوه که رۆژانه له‌کاتی رۆیشتن به شوینه گشتهکاندا هیج جوانیه‌ک له‌سیمای شار نا‌بینیت دور لهشارستانیتی یه ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر دور نه‌رۆین له‌کاتی سه‌یران کردندا هه‌ر خێزانه‌و له‌لای خۆیه‌وه یه‌ک گرد خۆل هه‌لده‌داته‌وه ده‌لێت با ئه‌م پیسیه نهبهینهوهناو ماله‌کانمان ئایا من له‌ئێوه ده‌پرسم ولاتهکاتان مالاکانتان نیه نیشتیمان دایم به‌دایک وه‌سف ناکرێت ده‌کرێت ئه‌و هه‌موو پیسی وخۆلو شتانه له‌ده‌ره‌وه‌ی مالاکانتان فرێبده‌نه سه‌ر شهقامو که‌لاوی گه‌ره‌که‌کان، یاخود بۆ ئه‌م خۆلانه تهنهکهخۆلی گه‌وره‌ی تایبه‌ت نیه بیکردن له‌هه‌ر گه‌ره‌کێک شوێنێکی تایبه‌تی بۆدانرێت به کۆمه‌ل پاره کۆکه‌نه‌وه هه‌تا به‌جارێ به‌شی هه‌موو گه‌ره‌ک خۆل کۆبکه‌نه‌وه له‌ناو ئه‌و تهنهکانهی که تایبه‌تن عهمهلهخۆلهکانیش هه‌فتانه خۆله‌کان کۆبکه‌نه‌وه بیخه‌نه ناو سه‌یاره‌ی تایبه‌ت هه‌م سیمای گهرهکو شار جوانتر ده‌بیت هه‌م ئه‌رکێکی قورسیش له‌سه‌ر عه‌مه‌له خۆله‌کان لاده‌به‌ن فریا ده‌که‌ون که کاری تر بکه‌ن بۆنمونه شهقاماکان باخچهگشتهیان پاک بکه‌نه‌وه، هیوادارم هاولاتی خۆی به‌به‌رپرس دابنێت بۆ پاک کردنه‌وه‌ی به‌رده‌رگاو گهرهکو شه‌قامه‌کان که‌س هیچ فڕی نه‌داته سه‌ر زه‌وی
مناڵه‌کانتان فێری پاک‌و خاوێنی بکه‌ن به‌هه‌ره‌وه‌زی نیشتیمانه‌که‌مان له‌هه‌مو جۆره ئیشکالێک پاک بکرێته‌وه
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی
15/7/2010