جه‌لال ڕه‌ئو‌ف : ڕۆژی سێی ئه‌پریلی دووهه‌زارو یازده، له‌ناو ملیاردێک و دووسه‌د ملیۆن که‌س له‌نیشگه‌ی پێکین ، ڕژێم هونه‌رمه‌ندی هاوچه‌رخ ئای وه‌یوه‌یی گرت و گواستیه‌وه‌بۆ شوێنێکی نهێنی وه‌تاکو ئێستا نازانرێت چاره‌نووسی گه‌یشتووه به‌چی .
بێجگه‌له‌کاری هونه‌ریی کۆنسێپتوال وته‌لار سازیی ، به‌هه‌ڵوێستی ڕوژانه‌شی ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕی دژ به‌ڕه‌وشتی نا دیمۆکراسیانه‌ی ووڵاته‌که‌ی له‌هه‌موو بوارێک‌دا ، به‌تایبه‌تیش له‌بواری هونه‌ردا. وه‌ک هه‌موو ڕژێمێکی دیکتاتۆری ، چینیش ڕێگا نادات هه‌ستی هونه‌ری ده‌رببڕێت ئه‌گه‌ر داموده‌زگاکانی ڕازی نه‌بن له‌سه‌ری . هونه‌رمه‌ند زۆر جار ده‌پرسێ و له‌خۆشی ده‌پرسی که‌ئایا ئاست و ئه‌ندازه‌وسنوری ده‌ربڕینی هونه‌ریی ده‌بێ له‌چی خاڵیکی ئاسۆدا بوه‌ستێت له‌کاتێکدا ووشه‌ی دیمۆکراسی مۆته‌که‌یه‌ک بێت وشه‌و له‌خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتداراندا میوان بێ ؟ ئایا که‌ره‌سته‌و هوشیاری ته‌کنیکی بۆ هێنانه‌دی کارێکی هونه‌ری پوخته‌ئیمڕۆ به‌سه، یان ڕوانگه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ که‌بێ هیچ سێبه‌رێکی شک په‌یوه‌سته‌به‌هه‌موو گۆڕانکاری جیهانییه‌وه‌هه‌یه، ده‌بێت زوبانێکی هاوبه‌ش بدوزێته‌وه‌له‌گه‌ڵ کولتوری میلله‌تانی دی ؟ ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌کاره‌کانیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت : مێشکی ووریا، هێزله‌ڕێگه‌ی وردبوونه‌وه‌یه‌کی ڕوون ده‌خاته‌پێش هه‌ستی ده‌ربڕین له‌ڕێگه‌ی به‌کار هێنانی هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌مرۆڤ په‌یوه‌ندی ڕۆژانه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، له‌دیمه‌نێکه‌وه‌بێت ،خۆش یان ناخۆش ، له‌گوێگرتنێکه‌وه بێت بۆ شتێک که‌نرخێک بدات به‌بۆچوونی هونه‌ری ، له‌فۆتۆگرافێکه‌وه‌بێت که‌کاتێکی به‌سه‌ر چوو نه‌مر بکات پاشان بۆ ما‌تریالیزاسیۆنی بۆچوونه‌کان ، هه‌نه‌رمه‌ند له‌دوی که‌ره‌سته‌ده‌گه‌ڕیت که‌بگونجێ له‌گه‌ڵ ئامانجی کۆتایی کاره‌که‌دا . کارێکی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌که پرسیاره‌گه‌رمه‌کانی هونه‌رمه‌ند به‌شێوه‌یه‌کی قووڵ ده‌بێت له‌دووی‌نسرمی هه‌ست و مێشکی ده‌سه‌ڵاتداراندا بگه‌ڕێت که‌بێجگه‌له‌هێز هیچی تریان به‌لاوه‌گرنگ نیه ، بیهێنێته‌جۆش و پرسیار . کۆنسێپتی ئازادی ، تێمی سه‌ره‌کییه‌له‌کاره‌کانی ئای وه‌یوه‌ی ،واته‌ئازادیش بۆ چین . ئه‌و چینه‌ی به‌ناوی مۆدێرنیزاسیۆن و کاپیتالیزم ، خه‌ریکه‌ڕابردووی شارستانیه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات .
یه‌کێک له‌کاره‌گرنگه‌کانی ئه‌وه‌یه‌که‌له‌ساڵی دووهازاروده‌دا له‌هۆڵی گالێری ته‌یت مۆدرن له‌له‌نده‌ن ،پێنج سه‌د ملیۆن ده‌نکه‌گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی هه‌ڵڕشتبوو که‌هه‌مووی له‌سیرامیک دروست کرابوو، واته‌هه‌ر ده‌نکه‌گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه‌ک به‌فۆرمه‌سرووشتیه‌که‌ی خۆی کرابوو به‌سیرامیک و ڕه‌نگیش کرابوو . ئه‌م گوڵه‌به‌ڕۆژانه، دانیشتوانی شاری جینگدێزهێن هه‌ستابوون به‌دروستکردنی له‌کارخانه‌ی ئه‌و شاره. بێگۆمان سیمبۆلیزمی ئه‌م کاره ده‌توانرێت له‌چه‌ند خاڵیکدا به‌دیبکرێت : گوڵه‌به‌ڕۆژه وه‌کو به‌رهه‌می خاک له‌لایه‌ک وهه‌ژاری زه‌وی وگیروگرفتی خواردن بۆ دانیشتوانی له‌زۆر جیۆگرافیای دی ، خاڵێکی تری ئه‌م کاره‌به‌ڵام وه‌کو ڕه‌خنه‌بۆ ئایدیۆلۆژی و ڕیتۆریکی ما‌و که‌سه‌رۆکی وه‌کو گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه‌ک ده‌بینی یان خۆر و ده‌نکه‌کانیشی میلله‌ت بوون .
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئه‌م کارانه‌ی ئای وه‌یوه‌ییان لا په‌سند نه‌بوو . چونکه‌ڕیالیتای وڵاته‌کی ده‌رده‌خست که‌هونه‌رمه‌ند ده‌یویست ڕاست وڕه‌وان له‌ڕێگه‌ی کاره‌هونه‌رییه‌کانیوه‌به‌جیهانی ڕابگه‌یه‌نێ ، ده‌ڵێت که‌ئه‌و کارانه‌ی سیاسیه‌کان هه‌وڵیبۆده‌ده‌ن ، واته‌پڕۆپه‌گه‌نده‌و تێکدانی شیوه‌و سیمای مێژووی وڵاته‌که‌یی ، ده‌بێت بکرێنه کاری هونه‌ری هاوچه‌رخ به‌هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌کی هونه‌ری . هونه‌ر ، هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت ، ده‌بێت یارمه‌تیمان بدات بۆ تێگه‌یشتنی مێژوو و کاره‌ساته‌کانی . له‌م کاره‌ی خواره‌وه‌دا ، هونه‌رمه‌ند مارێکی گه‌وره‌ی دروستکردوه‌له‌جانتای مه‌کته‌بی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌له‌بومه‌له‌رزه‌ی ساڵی دووهه‌زاروهه‌شت له‌شاری سیشوان گیانیان له‌ده‌ستدا .
له‌پاشماوه‌ی ڕوخاندن وتێکشکاندن وفڕێدان . هونه‌رمه‌ند ئای وه‌یوه‌ی، کاره‌هونه‌رییه‌کانی ده‌هێنێته‌به‌رهه‌م و واتایه‌کی دینامیکی وئاوازیکی مۆسیقیان ده‌کات به‌به‌ردا. بێگۆمان به‌مێتۆدێکی ڕێک وله‌سه‌رخۆ ، چاره‌نووسی کاره‌کانی ناداته‌ده‌ست سودفه، به‌ڵکو هه‌نگاو به‌هانگاو دوایان ده‌که‌وێت ، هارمۆنی جوڵه‌له‌نیوان هێڵه‌سه‌ره‌کییه‌کانی کاره‌که‌ی زیره‌کانه‌ده‌دۆزێته‌وه وا له‌سه‌یرکه‌رده‌کات که‌له‌شونیگای تێکه‌ڵ به‌کاره‌که‌یبن و له‌ناو قه‌باره‌ی شوێن ومه‌ودای کات ، فیکری ببێته‌شایه‌تی ڕووداوێک که‌به‌سه‌ر چووه‌به‌ڵام ئێستا بۆته‌به‌رهه‌مێکی هونه‌ری هاوچه‌رخ .