ئه‌ژین عه‌بدوالخالق
8 ی مارسهو
ووڵاتی من دۆزه‌خێكه له كچ
دۆزه‌خێكه له‌لاشه‌ی سوتاو
جه‌لاده‌كان نهسوتاویش به‌رد باران ده‌كه‌ن
8 ی مارسه
كچه‌كانی وڵاتی من
عه‌شق به‌خوا ده‌فرۆشن
جه‌سته له تابووتی عه‌شق بۆ خوا ده‌نێرن
8 ی مارسه و
خودا به هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی نامه‌یه‌كی لێبوردن ده‌نێرێ
نامه‌یه‌كی لێبوردن
بۆ كچه كورده پڕ له نمازهكان
8 ی مارسه و خودا تف له دۆزه‌خ ده‌كا
نه‌فره‌ت له ئاگر ده‌كا
8 ی مارسه
فریشته‌كان زكر بۆ لاشه سوتاوه‌كان ده‌كه‌ن
نوری كچی كورد فریشهتهكان پڕده‌كا له جوانی
8 ی مارسهو
خودا له‌بۆنی كروزی كچی كورد گریان دایده‌گرێ
8 ی مارسه
خودا دادگای نه‌ریت ده‌كات
ئایه‌ت بۆ مه‌لاكان ده‌خوێنێته‌وه‌و
به عه‌شق ته‌لقینیان ده‌دات
8 ی مارسه و
كچه‌كان وشكی و سوتاوییان له گۆڕێكی خۆڵاوی‌دا
تینوی ماچێكی دڵدارهكانیانه
8 ی مارسهو حه‌سره‌ته سوتاوه‌كان خودا پڕ ده‌كه‌ن له گریان.