دەرباز يونس : خاوه‌نی مێژوویه‌که، تا نه‌ورۆز و تا کورد مابێت هه‌رگیز ناچێته بازنه‌ی له یادچوونهوه، حه‌سه‌ن زیره‌ک شۆڕشگێر و که‌ڵه هونه‌رمه‌ندی شانازداری کوردستان، 38 ساڵ به‌ر له ئێستا دڵه پڕ له هونه‌ره‌که‌ی له لێدان که‌وت و مه‌رگ خستیه نێو تابووتی چاره‌نووسێکی ئه‌به‌دی، هه‌رگیز که‌سێ ناتوانێ لاوازی مه‌رگی که‌سێکی ئاوا له باوه‌ش بگرێ و قه‌ره‌بووی بکاته‌وه.
په‌یام ده‌گه‌یه‌نمه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ده‌ڵێم “با خه‌مه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک له کۆڵ بگرین، با ده‌سته سڕه‌کانی ئه‌و هونه‌ره‌ی ئه‌و گرتبووی بیگرینهوهو بیگه‌یه‌نینه که‌ناری ئارامی خه‌ونه‌کانی، با ده‌ستێ بێنین به‌و نۆتانه‌ی که له نه‌ورۆزه‌وه گڕ ده‌که‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانی کوردستانێکی ئازاد ئارام ده‌گرن”.
بۆکان له ساڵی 1921 هونه‌رمه‌ندێکی خسته نێو مێژووی ژیانیه‌وه، سروشت وایه هه‌ر که‌سێک سه‌ره‌تای هه‌بێت کۆتایشی هه‌یه، به‌ڵام حه‌سه‌ن زیره‌ک سه‌ره‌تایه‌کی بێ کۆتایه‌و چۆته پاڵ که‌مانچه‌یه‌کی نێو دیوه‌خانی نه‌مری، 24 حوزه‌یرانی 1972 له ڕۆژێکی شوومدا بۆکان سڕ بوو، هه‌ولێر بورایه‌وه‌و دهۆک دایه کوڵپه‌ی گریان، ئاخر خۆ ئه‌و ته‌نیا نه‌بوو، نه‌ورۆزێکی پڕ سه‌وزایی و که‌رکوکێکی پڕ له گڕ و قه‌ڵغانی سنگی کچانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵدابوو، ئه‌و رۆیی، به‌ڵام نه‌مرد.
38 ساڵ به‌ر له ئێستا ئێمه‌ی جێهێشت، به‌ڵام خۆی و ده‌نگی و ئاوازه‌که‌ی هه‌ر لای ئێمه ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موو سه‌ری ساڵێکی تازه حه‌سه‌ن زیره‌ک دێته هه‌موو ماڵێک و ده‌ڵێت “هه‌ر که‌سێک ده‌قیقه‌یه‌ک له جێگای خۆی هه‌ڵسێت و بڵێت.
“ئه‌مڕۆژی، ساڵی تازه‌یه نهورزۆه هاته‌وه”
“جه‌ژنێکی، کۆنی کورده به‌خۆشی به‌هاته‌وه”