لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (55) وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، (13) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.18، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (214) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (3) بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى گەل
دووەم/ وێستگەى M.H
سێیەم/ وێستگەى ڕزگارى
دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامیە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.8.18
Discussion about this post