عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ رۆژ پێش هەواڵی تێکچوونی بواری تەندروستی بەڕێز مامجەلال تاڵەبانی لە گشت میدیاکانی جیهانی بڵاوکرایەوە. کە بە سەر پەرەستی تیمی پزشکی کوردستانی و ئێراقی و ئەڵمانی لەوە دڵنیاکراینەوە، کە مەترسی لەسەر تێکچوونی بواری تەندروستیەکەی نەماوە. هەروەها بۆ دڵنیابوونی تەوا و پێراگەیشتنی باشتری بەڕێزیان، لەسەر پێشنیاری تیمی تایبەتی پزشکانی ئەڵمانی بەرەو ئەو وڵاتە گۆازرایەوە.
هەروەک هەموو لایەکمان دیتمان کە هەواڵی تێکچوونی بواری تەندروستی بەڕێز مامجەلال لە جیهان دەنگی دایەوە. بە سەدان سەرۆک و باڵۆیز و دیپلوماتی جیهانی پەیام و هەواڵپرسیان بۆ هەڤاڵ و هاوکارانی جەنابیان نارد. لە مێژووی گەلەکەمان زۆر کەڵە پیاوی سیاسی و دیپلومات هەڵکەوتوون کە مخابن بۆ خۆشمان وەک پێویست نەمانناسیون و قەدرمان نەزانیون.
ئەوەی ئەمرۆ دەبینن کە کەسایەتیەکی کوردستانی وا لە ئاست جیهاندا بەو شێوە پێشوازی دەکرێت. ئەمەش گەورەیرین شانازییە بۆ کوردستانەکەمان کە خاوەنی کەسایەتیەکی بەو شێوەین، کە نەک هەر کوردستانی و ئێراقی، بگرە چووەتە ڕیزی کەسایەتییە ناودارەکانی جیهانیشەوە.
منیش وەک کوردێکی وڵاتداگیرکراو: بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان. هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بە جەنابی مامجەلال دەخوازم، و هیوادارم کە بەمزووانە بگەرێتەوە کوردستان و دڵ و دەروونی هەموومان شاد کاتەوە.
پێێ دەڵێن مامەگیان ئیستا لە جاران زیاتر پیویستمان بە تۆیە. زۆر پلانی مەترسیدار بۆ سەر کوردستان بە تایبەت باشوری کوردستان هەیە. سیاسەتی حەکیمانەی بەڕێزتان و هەڤاڵانت لە باشوری کوردستان پێکەوە دەتوانن بەرەنگاری ئەم هەلومەرجانە ببنەوە.
بەو هیوایە بە هەموومانەوە لە جاران زیاتر قەدری ئەم کەڵە پیاوەو گشت پیاوانی دیکەی چالاکی مێژوویمان لە ئاست مافەڕەوکانی گەلەکەمان بزانین.