من ویستم له‌سه‌ره‌تادا به باسێ سه‌باره‌ت به شۆرشی ژێرزه‌مینی چیکیه‌کان ده‌ستپێبکه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر گه‌رموگوڕی بابه‌ته‌کانی سه‌رده‌م له‌بابه‌تی شۆڕشی گه‌لان، وام بهچاکزانی له شۆڕشی (گهدهعی قبتیه‌کان) شۆڕشی نانی میسرییه‌کانه‌وه ده‌ست پێبکه‌م،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژ به‌ڕۆژ ورده‌کاریه‌کانی ئه‌که‌وێته ڕوو. لای من هونه‌ر تا ئێستاش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست لای هونه‌رمه‌نده میسریه‌کان پته‌وتر و به ئه‌زمونتره ،بونی هونه‌رمه‌ند لای ئه‌وان بونێکی دیالکتیکیانهیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌ر لای هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وان هۆکارێکی پوخته بۆ گه‌یاندنی ناخی هونه‌رمه‌ندو پیشاندانی ڕواڵه‌تی جوانی نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، هه‌رچه‌نده له‌هه‌مان کاتدا هونه‌ر بۆ بژێوی ژیانیان به‌کارهاتووه، جا’ لای هه‌ندێک پیشاندانی ڕواڵه‌تی جوانی و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که له سه‌ره‌تادا و پاشان ئهکرێتههۆکارێک بۆ بژێوی ژیان، به‌ڵام لای هه‌ندێکی تر پیشاندانی ههرڕواڵهتێک بێت گرنگ نییه، گرنگ په‌یداکردنی ئه‌و بژێویهیه، هه‌ندێجاریش له په‌یداکردنی بژێویش فراوانتربووه و بۆته جۆرێ لهدهستکهوتکاری وگیرفان پڕکردن، ئه‌مجۆره‌یان به‌هیچ جۆرێک بایه‌خ به چۆنیه‌تی هونه‌ره‌که‌و کوالیتی هه‌رچۆنێک بێت گرنگ نییه،له‌م شۆڕشه نوێیه‌ی میسرییه‌کاندا ئه‌وه‌ی لای من سه‌رنج ڕاکێش بوو،پاش سه‌رفه‌راز بونیان لیستێک به‌ناوی ( قوائم العار- http://el3ar.info/ ) په‌یدابوو ،که زیاتر له ناوی 37 له ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشکارانی میسری یه، ئه‌توانرێ له‌ڕێی ئهولینکهوه زانیاری زۆری له‌سه‌ر وه‌ربگیرێ، زیاتر به‌هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه ئاشنا ببن، که بۆ من زۆرجێگای سه‌رنج بوو.’ زۆر هونه‌رمه‌ندی تیایه که‌سه‌رتاسه‌ری ژیانیان هونه‌ره‌که‌ی خۆیان کردبووه هۆکارێکی باش بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هێڵهخوارهکانی ده‌سه‌ڵات ، که‌م تازۆر به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یان مانه‌وه‌یان وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی خزمه‌تکاری میله‌ته‌که‌یان، بگره کاریگه‌ری کارههونهریهکانیان سنوری وڵاته‌که‌ی خۆیانی تێپه‌ڕاندبو، هه‌رده‌م له‌هه‌وڵ دا بوون بۆ به‌کاربردنی هونه‌ره‌که‌یان له‌وپێناوه‌دا،به‌ڵامبه‌داخه‌وه هه‌ندێ گۆڕانکاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو له هه‌ڵوێستی ههندێهونهرمهند ده‌رکه‌وت، کهواههستئهکڕێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ببێته‌مایه‌ی دڵ نیگه‌رانی زۆر که‌س له ناوه‌وه و ده‌ره‌وی وڵاته‌که‌شیان، کهتاههتایه پێوه‌ی بتلێنه‌وه، هه‌رجه‌نده هه‌ندێ هۆکاری تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان، که لێره‌دا جێی باس نییه،به‌ڵام ئه‌و هۆکارانه‌ش به‌پاساو ئه‌زانم جونکه هه‌ندێ جار نه‌دوان باشتره له‌و پاساوانه، بۆیه لێره‌دا گرنگه که ئهوهبزانیین هونه‌رمه‌ند به‌ته‌نها کاره‌هونه‌ریه‌که‌ی کاریگه‌ر نییه، به‌ڵکو که‌سایه‌تی خۆشی به‌هه‌مان ئاست کاریگه‌ره.
لێره‌دا ئه‌وه گرنگه بڵێین که، ئه‌رکی هونه‌ر و هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یان پاراستنی هه‌ڵئاوسانی گیرفانیان هونه‌ر به‌ئاقارێکی ناشیرین و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میلله‌ت به‌کار به‌رن، یان هه‌ندێ لێدوان هونه‌رمه‌ندان هه‌یه که‌ئه‌بێ زیاتر بهرپرسانهلێی به‌ئاگابن .
ئاشکرایه که ئه‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ مرۆڤ خاوه‌نی دووجۆره ته‌مه‌نه .
1- ته‌مه‌نی ژیان، به‌واتای ئه‌وماوه‌یه‌ی که‌له ژیاندایه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک ساڵه له له‌دایک بونیه‌وه تا ماڵئاوایی کردن.
2-تهمهنیناوبانگی کار و هۆشیاری، ئه‌م جۆره‌ی دووهه‌م زۆرگرنگه کهههڵوێستهیهکی له‌سه‌ر بکه‌یین، ئه‌بێ بزانیین که ئه‌م ته‌مه‌نه خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه نییه، به‌ڵکو خاوه‌نی چۆنیه‌تی کردار و ڕه‌وشتی هونه‌رمه‌نده‌که‌یه، هه‌ڵوێستی له ئاستی نیشتمان په‌روه‌ری و کارکردنی هونه‌ری له‌به‌ره‌ی گه‌ل دا، ئه‌و هۆکارانه ده‌ست نیشانی ئه‌و مێژووه ئه‌که‌ن، ده‌ستنیشانی ئه‌وژماره‌یه ئه‌که‌ن به پێی هه‌ڵوێست و جۆری ئهوڕهوشت وکارانه‌ی له‌مێژوی ژیانیاندا ئه‌نجامی داون، جا لێره‌دا من به‌باشی ئه‌زانم که هه‌ڵوێسته و لێدوان هه‌ر له‌سه‌ر کاری هونه‌ری بکه‌ین، بۆنموونه که‌سێکی وه‌کو مۆسیقاری به‌ناوبانگی جیهانی (مۆتزارت) که ته‌مه‌نی ژیانی ته‌نها (36) ساڵ بووه، به‌ڵام ههرلهوساتانهوه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ریبی هه‌ڵوێست وناوبانگی کاره‌کانی و خزمه‌تکردنی مرۆڤایه‌تی ئه‌و که‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ڕۆشتووه، ڕۆژانه له‌ناخ و هۆشی تاکه زیندوه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌پێی هۆشیاری تاکه‌کان ئه‌بێته هاوه‌ڵیان، هه‌رده‌م له‌ویژدانی مرۆڤه‌کاندا ئه‌ژی، به‌پێجه‌وانه‌شه‌وه که‌سێکی وه‌کو سالێری که هه‌رده‌م دژبه‌ری مۆزارت بووه نازناوی هونه‌رمه‌ندی ده‌رباری هه‌بوو، نه‌ک کاره هونه‌ریه‌کانی له‌خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌و گه‌لدا نه‌بووه، به‌ڵکو کارههونیهریهکانی بۆ ڕازی کردنی ساتیی که‌سانی دهرباربووه و به هه‌موو تواناشییهوه دژایه‌تی مۆزارتی مه‌زنی کردوه، بۆیه گرنگه ئێمه سه‌رنج له‌م نمونه زیندوه بده‌یه‌ن. هه‌ر له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌وه ئه‌رکی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بنرخێنیین.
هونه‌ری مۆزارت ههرلهوسهردهمانهوه تائێستاش له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه ولێیان جیانابێته‌وه ته‌مه‌نه‌که‌ی به‌ئاستی ته‌مه‌نی دنیا ژیان ئه‌کات، به‌رامبه‌ره‌که‌شی سالێری هونه‌رمه‌ندی ده‌ربار له‌گه‌ڵ ماڵئاوایی کردنی خۆی، کاره هونه‌ریه‌کانی له‌ناوچوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نها بۆ تێرکردنی ئاره‌زوی که‌سانی ده‌ربار کاری هونه‌ری ئه‌کرد.
هونه‌ر به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، هۆکارێ پیشاندانی ڕواڵه‌تی جوانی نه‌ته‌وه و میله‌تانی سه‌ر ڕوی زه‌مینن،له‌ڕوداو و سه‌رگوزشته جیهانیه‌کاندا سه‌دان سه‌رگوزشته‌ی جوان و نیشتمان په‌روه‌رییان تیا به‌دی ئه‌کرێ.
وه‌کو یاده‌وه‌ریه‌کان له دواساته‌کانی ئه‌نجامدانی ئه‌نفالی به‌دناو له‌لایه‌ن ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌دام، براده‌رێک له‌شاخه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ هاوه‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌کانی خۆی له‌شار نوسیبو، تیایدا بهمجۆرهئهدوا:
براده‌ران به‌داخه‌وه دوژمنی داگیرکه‌رمان ئه‌وه‌نده سهرسهختو داپڵۆسه‌ره، ئێمه به‌ره‌نگاری ئه‌ومان پێنه‌کرا، به‌داخه‌وه ده‌یان بیروڕا له‌ناوماندا دروست بووه، تیامانداههیه ڕێی هه‌نده‌رانی گرته‌به‌ر،یان مانه‌وه له وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ر، که‌مێکمان توانای مانه‌وه‌ی ناو شاخه‌کانی کوردستانی هه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌به‌ر نه‌مانی گونده‌کان و ڕاگواستنیان به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌دناو، ژیانی ئه‌وانیش زۆر لهکولهمهرگی دا ئه‌بێت، بۆیه من هیوام به‌ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ند هه‌یه که نه‌هێڵن سیما‌و مۆرکی نه‌ته‌وه‌که‌مان بسڕرێته‌وه، که هه‌رده‌م دوژمن له‌سه‌ره‌تای پیلانه به‌د ڕه‌وشتیه‌کانی به‌کاری ئه‌بات، هیوام وایه ئێوه پارێزه‌ری هونه‌رو که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌مان بن، وه‌کو هه‌رده‌م له‌و هه‌وڵه که‌مته‌رخه‌میتان نه‌کردوه، به‌ڵام بڕوام وایه ئێستا ئه‌رکه‌که‌تان سه‌خت تر‌و گرانتره، بویه داوام وایه ئێوه به‌خۆڕاگری بمێننه‌وه و ده‌ست له‌و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ڵنه‌گرن.
من نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ر ئهوههڵویستانهی ئه‌وسا بدویـــم، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی مێژوی هه‌رکه‌سه‌و گه‌واهی خویه‌تی، ڕۆژێک هه‌ڵوێستی هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ش ئه‌بنه جێگای باس و خواز.
ئاشکرایه که ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی هیتله‌ر فه‌رمان ڕه‌وایی زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپای ئه‌کرد، وڵاتی (چیک و سلۆفاکیا) یه‌کێک بو له وڵاته بنده‌سته‌کانی هیتله‌ر، ههرلهوسهردهمانهدا میله‌تانی چیک و سلۆفاکیا ئاه و ناڵه‌ی ژێرده‌ستی دوژمنان و داگیرکهرانیانیان هه‌بوو، ههمومافهڕهواکانیان لێزه‌وت کرابوو، چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیان به‌نهێنی دروست کرد، به‌ڵام هه‌ڵئاوسانی زه‌بروزه‌نگی هیتله‌ریان، تا ئه‌وساته‌ی که کاری کرده‌سه‌ر ڕه‌وشی هونه‌رو وێژه‌و ڕۆشنبیری، به‌واتای ڕژێم ته‌نها هاوکاری هونه‌ری له‌ڕێی ده‌رباره‌کانی خۆیه‌وه ئه‌کرد، ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێ شکی نیشتمان په‌روه‌ری لێبکرایه، نه‌ک هاوکاریان نه‌ئه‌کرا، به‌ڵکوو کارههونهریهکانیان قه‌ده‌غه ئه‌کرا، ڕێ به‌کارێکی هونه‌ری ئه‌درا که پڕاو پڕ له به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌ره هیتلهریهکاندا بوبێت،ههندێجارههندێ هونه‌رمه‌ندی ده‌ربار کاری هونه‌ریان ئه‌کرد که باسی نه‌ته‌وه‌ی چیکی ئه‌کرد و پیشانی میله‌تی چیکییان ئه‌دا که ئهوهونهرمهندانه ڕۆڵێکی ناوبژیوان له نێوان داگیرکه‌ر (ده‌سه‌ڵات) و میلله‌تدا ئه‌بینن، که‌هه‌رگیز هونه‌رمه‌ند به ناوبژیوان په‌سه‌ند نییه، هونه‌رمه‌ند ئه‌رکه‌که‌ی ئه‌وه‌نده پیرۆزه که هه‌موشته‌کان لای دوجۆرن یان ڕه‌ش یان سپێ،ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی له‌کاری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و لای هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ڕاسته‌قینه نییه، هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ له‌خزمه‌تی نه‌ته‌وه دا بن، جگه له‌هونه‌رمه‌ندانی ده‌ربار، که باسی تایبه‌تییان له‌سه‌ره، بۆیه له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی چیک، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی بیر ڕۆشن و نه‌ته‌وه خواز یه‌کیان گرت که به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان، نامه‌یه‌کی سپی یان ئاراسته‌ی نوێنه‌ری هیتله‌ر (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وساته‌ی چیک) کرد ، ئه‌و نامه سپێیه بووه جێگای سه‌رنجی نوینه‌ری هیتله‌ر، له‌لایه‌ن چه‌ندین هونه‌رمه‌ندانی ده‌ربار لێکدانه‌وه‌ی جۆراو جۆری بۆکرا، بۆیه نوێنه‌ری هیتله‌ر داوای بینینی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی کرد، به‌ڕای گشتی جه‌ند هونه‌رمه‌ندێک ، ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه بوون که له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی ڕزگاری خواز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ساته‌ی چیکدا ڕویدا، داوای ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بوو که ڕون کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڵاپه‌ڕه سپییه بده‌ن، وه‌ڵامی هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه بوو، که تائێستا چه‌ندین جار ویستویانه به‌رهه‌می هونه‌ری پێشکه‌ش بکه‌ن به‌ڵام ڕێگری یان لێگراوه، هۆکاره‌که‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات، ناوه‌رۆکی کارههونهریهکهیان به‌دڵ نه‌بووه و گوایه له خزمه‌تی بارودۆخه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا نه‌بوون، بۆیه ئه‌مانیش ئه‌یانه‌وێ کارێکی هونه‌ری بێ ووشه پێشکه‌ش بکه‌ن، که‌ته‌نها بریتی بێت له نواندن و مۆسیقا‌و بالێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای ئه‌و نه‌زانانه (واتای ده‌سه‌ڵاتی نه‌زان که بێئاگایه له‌ڕه‌وش و کاریگه‌ری هونه‌ر) ئه‌و نمایشه یان ئه‌و ده‌قه بێ ووشه‌یه بووه جێی سه‌رنجی نوینه‌ری هیتله‌ر و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له هونه‌رمه‌ندانی ده‌ربار لایان باش نه‌بوو و گومانیان له هه‌ڵس و که‌وت و توانا‌و هۆشمه‌ندی ئه‌و هونهرماندانه هه‌بوو، دوربینی ههندێشتیان ئه‌کرد، به‌ڵام نه‌یان ئه‌زانی چۆنی ده‌ر ببڕن، ڕۆژی نمایش ده‌ست نیشانکرا، نمایش ده‌ستی پێ‌کرد، به‌هره‌مه‌ندی و نه‌ته‌وه‌یی ئهوهونهرمهندانه له‌وێدا بو له‌و نمایشه‌دا به جۆڵه‌ی له‌ش و ڕه‌نگی جل وایان له بینه‌ر گه‌یاند که ڕۆژی سه‌ربه‌خۆ بون نزیکه‌و ئه‌شی هه‌موو نه‌ته‌وه خوازێک به‌شدار بێت، له کۆتایی نمایشه‌که‌دا به‌جۆرێک ڕاوه‌ستان و سڵاویان له بینه‌ر کرد که نمایشی ئاڵای چیک بوو،سڵاوی ده‌وڵه‌تی چیک بوو، بۆیه هه‌ر له‌ناو ئه‌و شانۆیه‌وه شۆڕش ده‌ستی پێ‌کرد و بینه‌ران په‌لاماری نوێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان دا‌و شۆڕشی ژێرزه‌مینی که به‌عه‌ره‌بی به‌ناونیشانی ( ثورة الدهالیز) به‌ناوبانگه، ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا داگیرکه‌رانیان وه‌ده‌رنا و ئاڵای وڵاته‌که‌یان له ناو شانۆکه‌وه گواسته‌وه بۆ سه‌ر کۆشک‌و ته‌لاره‌کانی نیشتمان.
که‌م که‌س له ئێمه ئه‌و ئه‌فسه‌ره فه‌ره‌نسیه ناناسێ که ناوی (ڕۆجییه دیلێل) ی فه‌ره‌نسی یه، که‌سێکه له بزوێنه‌رانی شۆڕشی سهرفهرازیفهرهنسا له دژی داگیرکه‌ران، ڕۆله به‌جه‌رگ وبهئهمهکهکهی شۆڕشی نوێی فه‌ره‌نسا دژی داگیر که‌ران ئه‌وه‌نده هۆشیار بوو زانی به‌ته‌نها چه‌ک ، ناتوانن به‌ره‌نگاری دوژمن و داگیرکه‌ران ببن، ئه‌گه‌ر ڕۆحی نیشتمان په‌روه‌ری له‌ناو ناخی میلله‌ت دا نهبزوێنرێ، بۆیه به‌خۆی و گیتاره‌که‌ی سه‌ربازه‌کانی فێری سرودی مارسلیز کرد، به‌وجۆره له‌ماوه‌یه‌کی که‌مخایه‌ندا سۆزی ئه‌و ئاوازه گه‌یشته گوێ و ناخی زۆربه‌ی زۆری میلله‌تانی فه‌ره‌نسا، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه میله‌تی فهرهنسابهیهک ده‌ست، چه‌ک دار و بێ جه‌ک که‌وتنه گیانی داگیرکه‌ران، تا گه‌یشته ئه‌و شێوازه‌ی که ته‌نانه‌ت جوتیار و خاوه‌ن کێڵگه‌کان به داس و که‌ره‌سه‌ی دروێنه‌کان هێرشیان به‌ره‌وڕوی داگیرکه‌ر برد، ئه‌وشۆڕشه به‌رده‌وام بوو تائه‌وساته‌ی داگیرکه‌ر به‌رانگاری هێزی گه‌لی پێنه‌کرا و به‌سه‌ر شۆڕی له وڵاته‌که‌یان پاشه کشێی کرد تا ئێستاش میله‌تی فه‌ره‌نسا شانازی به‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌فسه‌ره‌وه ئه‌که‌ن، بۆ جیهانیشیان سه‌پان ، که هونه‌ر گه‌ر به ڕێگه‌ی ڕاست به‌کار ببرێ ئه‌وا نوێنه‌رێکی جوانی نه‌ته‌وه‌یه، ده‌نگی بڵندی جهوساوهکانه هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئازادییه، به‌ڵام ئهوساتانهش که‌هونه‌ر له‌ژێرده‌ستی نه‌زان و گیرفان پڕکهراکاندایه، ئه‌وا پڕاوپڕ پێجه‌وانه‌ی ئه‌رکه‌کانی خۆی ئه‌کا ئه‌ویش ناشیرین کردنی ڕواڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌و میله‌ته و ده‌سه‌ڵاته‌ی بایه‌خ به‌هونه‌ری ڕه‌سه‌نی میله‌ته‌که‌ی نادات و به‌ره‌و ئاقارێکی ناله‌باری ئه‌بات، زیانه‌که‌ی ته‌نها بۆ میله‌ته‌که نابێ، به‌ڵکوو به‌ڵگه‌ش په‌یدا ئه‌کا بۆ له‌ناوچونی ئهودهسهڵاتهش، بێزار بوونی جه‌ماوه‌ر، بۆیه ئه‌وه کارێکی نیشتمان په‌روه‌ریه که گرنگه به‌هه‌مومان، ئه‌وکاره ناهونهریه دژوار و ناڕه‌سه‌نانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆکی میله‌ته‌که‌مانی گرتووه و به‌پێجه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندانی پێش ڕاپه‌ڕین که پاراستنی مۆرک و ڕه‌سه‌نایه‌تی میلله‌ته‌که‌مان بوو له دژی به‌عه‌ره‌ب و تورک و فارسی کردنی هونه‌ره‌که‌مان، ئێستا پڕاوپڕ به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ که‌سی هه‌لپه‌رست له جیاتی دوژمنه‌کانمان له‌و هه‌وڵه‌دان، من تا ئێستاش له بێئاگایی ده‌سه‌ڵات دوودڵم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میله‌ته سیخاونهکان (ڕه‌وه‌نده‌کان) ئه‌ڵێن : پاراستنی هونه‌ر پێش پاراستنی خاکه، ئه‌و میله‌ته‌ی هونه‌ره‌که‌ی پێنهپارێزرێ، لات سانابێ که خاکه‌که‌ی به‌ئاسانی لی زه‌وت ئه‌کرێت. بۆ یه داواکارم له‌هه‌موان……. به‌سه ئه‌و بێ ئاگایییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و که‌مو کوڕیانه‌ی دێنه پێش میله‌ت له‌هه‌مو بواره‌کانی ژیاندا به‌تایبه‌تی هونه‌ر ده‌سه‌ڵات پشکی سه‌ره‌کی به‌ر ئه‌که‌وێ، هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند به‌رپرسیاری یه‌که‌مه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات لێپرسراوی گشتییه‌و هه‌مو چاونوقاندنێکی له بێئاگایی یان نه‌زانی، مایه‌ی سه‌رلێشیواندن و ناشیرین‌کردنی ڕواڵه‌تی میلله‌ته.
من ڕام وایه وه‌کو چۆن هونه‌ر پێناسه‌یه‌و پیشانده‌ری ڕواله‌تی جوانی نه‌ته‌وه‌یه، به‌وجۆره‌ش هونه‌رمه‌ند ئه‌بێ بڕیارده‌ر بێت، ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ساتی پێوستی نه‌ته‌وه‌ییدا که‌مته‌رخه‌م و بێ ئاگان، هیچیان له‌ده‌سه‌ڵاتی بێ‌ئاگا و نه‌زان که‌متر نیه. وه‌کو دوو وێنه‌ی ڕوی دراوێکن.
سه‌ڵاح ڕه‌وف
3/2011 هۆله‌ندا