شنه پێنجوێنی : ولیام شکسپیر ؛ شاعیری نه‌ته‌وه‌یی ومهلحهمی ئینگلته‌را و نووسه‌ری شانۆ وئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزه.به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره شێکردنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیانه بووه بۆ عه‌قلیه‌تی مرۆڤ وخوێندنه‌وه‌ی له زۆر روانگه‌ی جیاوازهوهههر له‌رووی (خۆشيویستی ورۆمانسیهتهوه، رق وکینه ،ژیانی مه‌لیکه‌کان ، هۆنراوه‌و مۆزیك ئه‌ده‌ب و ……هتد
تا وای لێ هاتووه بۆه‌ته هۆی داهێنان ودروست بوونی چه‌ندین تابلۆیی جیهانی و له‌لایه‌ن شێوه‌کارانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌و شێوه‌کاری رۆمانسی سویسری (هنری فوسیلی) یه‌وه. کاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر شیعری رۆمانسی هه‌بووه ، هه‌روه‌ها له‌کاتی خۆیی و ئێستادا بووه‌ته هۆی لێكۆڵێنه‌وه لای رۆمانووسه جیهانیهکان له‌وانه ( تۆماس هاردی، ولیام فوکنر، تشارلز دیکنز). هه‌روه‌ها مه‌نه‌لۆگه‌کانی رۆمانووسی ئه‌مه‌ریکی(هیرمان ملفیل) قه‌رزارباری ئه‌ده‌بی شکسپیره. (سیجمۆند فرۆید) پشتی به‌زانسته ده‌روونیه‌کانی شکسپیر به‌ستووه به‌تایبه‌تی ( هاملێت) بۆ ئه‌و تێرامان و شیکردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دروست بوونی کاره‌کته‌ری مرۆڤ و کاردانه‌وه‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌یدا . له رۆژگاره‌کانی شکسپیردا زمان ورێزمانی ئینگلیزی ئه‌و یه‌کگرتویه‌ی ئێسته‌ی نه‌بووه، ئه‌ده‌ب وهونهرهکهی یارمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه که زمانێكی پاکی تازه‌و یه‌کگرتوو بێته کایه‌وه وه‌ك چؤن دانه‌ری فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی (صمویل جونسون)که باسی له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه تازه‌کانی زمانی ئینگلیزی کردوه له به‌رهه‌ماکانی شكسپیردا بۆ نمونه ( هه‌ناسه گیراوه‌کان ، بازرگانی چه‌ك ، کۆتاییه‌کی سوور) رێچکه‌یه‌ک بوو بۆ یه‌که‌مین جار بۆ پاکردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی وتازه بوونه‌وه‌ی. ئه‌مه‌یه کاری هونه‌رو ئه‌ده‌ب که تا ئێستاش زیندووه‌و بوونی میلله‌تێك وئه‌قلیه‌تی مه‌ده‌نی چالاکانه ده‌سه‌لمێنێت. هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه قوڵه فه‌لسه‌فیانه‌وه وه ده‌چینه سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی یه‌کێ له‌شاکاره گرنگه‌کانی که شانۆگه‌ری ئۆتێلۆیه ، ) به ئینگلیزی یه. به‌زمانی ئیتالی به‌مانای (ئاگادار) دێت به‌ڵام ئایا ئۆتێلۆ ئاگادار بوو به‌راست؟ othello (یان که‌وته ئه‌و چاڵه‌ی بۆی ههلکهندرابوو له لایه‌ن یاگۆوه، مه‌به‌ستی ئێمه‌ش له‌م باسه‌دا یاگۆیه.
تراجیدیای ئۆتێلۆ ساڵی (1604)
یاگۆ یان (ئیاگۆ) کارهکتهرێكه له یه‌کێ له شاکاره به‌ناوبانگه‌کانی ( ولیه‌م شكسپیر)ه له شانۆگه‌ری(ئۆتێلۆ )دا ، که دوو رووی هه‌یه یه‌کێکیان روویه‌کی ئێجگار دلسۆزو به‌به‌زه‌یی وگوێ رایه‌ڵ ئه‌وی تریان روویه‌کی درنده‌یی و ناپاکی و دروست کردنی تاوانی ناڕه‌وایه بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه نابهجێێیهکانی خۆی چ بۆ پایه‌ی رامیاری وچ له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه..به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به پیلان دانان بۆ بۆدێزدهمونهی خێزانی ئؤتێلۆکه گوایه خیانه‌تی لێکردوه و ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی که ئۆتێلۆ به‌دیاری دابووی به دێزده‌موونه‌ی خێزانی که خۆشه‌ویترین دیاری دایکی بووه لای کاسێؤیه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا هه‌یه تاوای لێدێ ئه‌م رق وکینه‌یه له‌ناو مێشك وده‌روونی ئۆتێلۆدا ده‌چێنێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که ماڵی به‌ده‌ستی ئۆتێلۆ خۆی وێران بکات .که ده‌کرێ ئه‌و ده‌سته‌سڕه بوعدێكی میسالیانه ووه‌همی گرنگی هه‌بێت لای ئۆتێلۆ به‌و مانایه‌ی تاکه یادگاریه‌کی خۆشيویستی دایکی بێت که پێشکه‌شێ کردبێ گه‌ر وونت کرد مانای خۆشه‌ویستیش وون ده‌که‌یت .یان نه‌مانی خۆشه‌ویستی یه یان گوێپێنه‌دان به‌کلتوورو پاراستنیه‌تی ، په‌یوه‌ست بوون به‌و فه‌زا وه‌همی یه ده‌کرێ بووبێته زه‌مینه خۆشکه‌ر تا تاوانه‌که له‌لایه‌ن یاگۆوه بۆ دێزده‌مونه‌ی پاك وبێگه‌رد سه‌ر بگرێ. تا له‌کۆتادا ئۆتێلۆ بریاری کوشتنی دێزده‌مونه‌ی هاوسه‌رو خۆشه‌ویستی ده‌دات که ده‌چێته ژووری نوستنه‌که‌ی له ناو جێگه‌که‌یدا پاڵ که‌وتوه .ئۆتێلۆ له‌یه‌کاتدا پڕه له خۆشه‌ویستی وپره له رق، له‌گه ڵ دێزده‌مونه ده‌که‌وێته پهیفین ده‌ڵێ ئه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی ئاسمان نازانم ناوی بنێم چێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به نیازی خوێن رشتن و شه‌قار شه‌قار کردنی ئه‌م پێسته مه‌رمه‌ری یه‌ی نیم ، به‌ڵام ده‌بێ بمرێ، تاوه‌کو که‌سی تر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنی . با چراکه بکوژێنمه‌وه ، ئه‌ی رووناکی هه‌ر که دهتکوژێنمهوه به جۆرێك په‌شیمان ده‌بمه‌وه……ناچار ده‌بم به په‌له رۆشنت که‌مه‌وه…….به‌ڵام ئه‌ی جوانترین داهێنه‌ری سروشت ،چؤن کهدهکوژێیتهوه ئه‌و گڕو رووناکیهت به‌ردا دێته‌وه….کاتێك ئه‌و گوڵه گه‌شه‌ت له ره‌گ وریشه هه‌ڵده‌کێشرێت زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ…….چار نی یه‌ده‌بێ هه‌ر له شوێنی خۆیه‌وه بۆنی بکه‌م……ئاخ چ ئهفسوسێكه ته‌نانه‌ت شمشێر له‌ت ده‌کات…..جارێکی تریش مه‌بزوو راوه‌سته تا ده‌تکوژم…. به‌ڵام دڵنیابه خۆشم ده‌وێێ. ماچێكی ده‌کات وپێێ ده‌ڵێ نه ماچ له‌مه شێرین تر‌و نه ئه‌نجام له‌مه تاڵتر هه‌یه..ده‌بێ تاماوم فرمێسکی خوێنین برێژم…..ئه‌مه ئازارێكه له ئاسمانه‌وه بۆ دڵداران دێته خوارێ………………
تالهکۆتادا به‌دان پێدانی ئیمیلیا که خێزانی یاگۆیه که ئه‌و ده‌سڕه‌که‌ی داوه با یاگۆ ده‌زانێ یاگۆ پیلان دانه‌ر بووه‌و دێزده‌مونه بێجگه له خۆشه‌ویستی بۆ ئهوهیچ تاوانێكی نه‌کردوه هاواری لێبه‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێ پیاوێك له خۆشه‌ویستی خۆی تێنه‌گه‌یشت و له‌ده‌ستی خۆی دا، پیاوێك به‌نرخترین مرواری له‌کیسی خۆی دا خه‌نجه‌ره‌که‌ی ده‌کات به‌سه‌ر دڵێ خۆیداو کۆتایی به خۆشی ده‌هێنێت. ئه‌مه‌یه ئه‌و تراژیدیایه‌ی که رق وکینه‌و پیلان دانان له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که دووره له‌هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کانه‌وه ونواندنی کارهکتهرێكی کچکهڵهو خۆپه‌رستانه‌یه ،که ده‌بێته هه‌وێنی ئازارێكێ زۆر بۆ مرۆڤایه‌تی وپاکی ویژدان.
له کتێبی سینۆهه‌دا که‌باس له پزیشكی فیرعه‌ونه‌کانی میسر ده‌کات و له‌سه‌رده‌می شكسپیر و له ئێستاماندا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که ده‌روون وره‌فتاره‌کانی مرۆڤ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا چوون یه‌که‌و بوونه‌وه‌رێكی زۆر ئالۆزه‌و ناکرێ هه‌ر وا به‌سانیی لێیان بدوێین ، له‌م سهدرهمهداوله ئێستامانداو به‌تایبه‌تی له کۆمه‌لگا دواکه‌وتوه‌کاندا ئه‌م جۆره یاگۆیانه له شێوه‌و فۆرمی جیاوازدا ده‌رده‌که‌ون تا له ئانجامدا کێشه‌و ئازاری لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌رهه‌مه مه‌عریفی وفه‌لسه‌فیه‌کانی شکسپیر تا ئێستا زیندووه و باس له کار‌و کاردانه‌وه‌کانی مرۆڤ وهه‌ڵچوون وره‌فتاره‌کانی ده‌کات ، ده‌کرێ جۆرێ له نه‌خۆشی ده‌روونی بێت که مرۆڤ کاتێ هه‌وڵێ ئه‌وه‌ی دا ده‌مامکه‌کان له روو بکات وراستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات بۆ مه‌به‌ست ومهرامهکانی خۆی ، ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نا مرۆیانه بدات که له‌میانه‌یه‌وه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت ، پێچه‌وانه‌که‌شی راسته که‌که‌سێکی بوده‌ڵه‌و ترسنۆکه‌و له‌ناخدا هه‌ست به‌نه‌بوونی خۆی ده‌کات تا وای لێ دێ ئه‌و کاردانه‌وه نابه‌جێیانه‌ی هه‌بێت .
چاندنی ر ق وکینه بوونی مرۆڤێكی ناته‌ندروست ده‌رده‌خات، چێژ وه‌رگرتن له ئازاری به‌رامبه‌ر( سادی) یه بێگومان نه‌خۆشی ده‌روونیه، نه‌بوونی ئه‌خلاقی مه‌ده‌نیه. ده‌یسه‌لمێنێت که پێویستی به چاره‌سه‌ری ده‌روونی هه‌یه . گه‌وره‌ی و نه‌مری شاکاره ئه‌ده‌بی وهونهریهکانی شكسپیر له‌وه‌دایه که توانی له سێىهری به‌رهه‌مه‌کانیدا په‌نجه بخاته سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئازار‌و گه‌وره‌یانه‌ی مرۆڤایاتی وله ئۆتێلۆدا توانی به‌ره‌ی خێر وبه‌ره‌ی شه‌ڕ خۆشه‌ویستی رق به‌یان بکات .راسته شكسپیر و به شێوه‌ی فیزیکی وجه‌سته‌ی مردوه، به‌ڵام شكسپیر بوونی هه‌یه له خزمه‌ت کردنی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو روویه‌که‌وه و زیندووه.
سه‌رچاوه‌کان به سوپاسه‌وه؛
ئۆتێلۆ ؛ نووسینی ولێم شکسپیر ئه‌حمه‌د سالار کردویه‌تی به کوردی 1978 ز . 1
ولیام شکسپیر ؛ ویکپیدیا سه‌رچاوه‌یه‌کی زانست وزانیاری گه‌وره. 2
کتێبخانه‌ی کوردی. 3
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی تر له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کاندا. 4
5 سینۆهه ؛ پزیشكی تایبه‌تی فیرعه‌ون نوسینی؛ میگاڤالتاری
وه‌رگێڕانی؛ سه‌یدا شێخ زرار
شنه پێنجوێنی shnapenjweny@live.nl
هۆڵه‌ندا 10-09-2010