مەسعودى مەلا هەمزە : هونەرمەندى سینەماکار جانۆ رۆژبەیانى لە ئێستادا سەرقاڵی وێنەگرتنى فیلمى سینەمایی “یەک مۆمک، دوو مۆمک”ە لە دەڤەرى ئاکرێ.ئەم فیلمە سینەماییە کە بە بەشدارى کۆمەڵێک ئەکتەرى کورد لە سەرتاپاى کوردستان بەرهەمدێ بەڕێوەبەرایەتى سینەمای هەولێر بەرهەمى دێنێ.
بەپێی راپۆراتى راگەیاندنى فیلمى یەک مۆمک، دوو مۆمک، لەیەکەم رۆژی قۆناغى وێنەگرتنى ئەم فیلمەدا کۆمەڵێک بەرپرسی حزبی و حکومى ئامادەبوون وەکو پێشوازییەک لەو کارە. هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە، کە ناوەرۆکى ئەم فیلمە باس لە کێشەیەکى کۆمەڵایەتى ناو کۆمەڵگاى کوردی دەکا، هەروەک کارى وێنەگرتنى ئەم فیلمە لەلایەن حەمید قەوامى ئەنجام دەدرێ و ئەکتەرانى هەر چوار پارچەى کوردستان لە فیلمەکە بەشدارن.
شایانى باسە جانۆ رۆژبەیانى لەدوایین کارى سینەمایی خۆیدا فیلمى سینەمایی چاپڵنى چیاکانى بەزمانى ئینگلیزى بەرهەمهێنا.