مەسعودی مەلا ھەمزە : ھونەرمەندی میوزیکژەن بژار دیلان لەنوێترین کاری خۆیدا گۆرانی چاتی بڵاوکردەوە، کە گۆرانییەکە لەسەر ئەرکی خۆی بەرھەمھاتووە. لە لێدوانێکدا بژار دیلان گوتی”لەم ڕۆژانەی رابردوو یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆم بە ناوی (جات) بڵاوکردەوە، کە گۆرانییەکە لە تێکستی (دانیاڵ مادلاند)ە و ئاواز و میوزیکی خۆمەو لە ستۆدیۆی خۆم کاری بۆ کراوە.
لە بارەی کاری کلیپیشەوە، سیناریۆ و کامێرا و دەرھێنان (سامی سەباح) ، مۆنتاژ (کاروان زامدار) ، گرافیک (ھیوا عمر) یاریدەدەری دەھێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، ڕۆناکی (ڕەوەند ئەمجەد)، دیکۆر و جلوبەرگ و میکیاژ (ئالان نەجات)، ھاوکاران (بڕیار ئیسماعیل، ھیوا عزیز، ئەندام جەمال، وریا شێرزاد) بەڕێوبەری بەرھەمھێنان (ئالان نەجات، ئەحمەد کاوانی)، زۆر سوپاس بۆ (گەلەری شەم، کۆمپانیای باڵباز، پەیمانگای ھونەرجوانەکانی ھەولێر، ئیبراھیم بەرواری، گۆران ێاڵح، لاوە اربیل) کە ھاوکاربوونە لە بەرھەمھێنانی ئەم کلیپە.
فۆتۆ: سامی سەباح