نەبەز حەمەڕەشید لە ئەمریکا لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی خوێندنی دکتۆرادا لە ووڵاتی ئەمریکا ڕۆژی ٢ی ٥ ی ٢٠١٣ کۆنشەرتۆی کەمانی سێنسانس و سۆناتای بتهۆڤن و ساراساتی نمایشکرد،
شایانی باسە بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا لە ئەمریکا قوتابی لەگەڵ کۆرسی ئەکادیمی تیۆری و هارمۆنی و مێژوی مۆزیکی کلاسیک دەبێت ٤ نمایشی ئاست بەرزی هونەری نمایش بکات.
نەبەز حەمەڕەسید لە دایک بووی شاری سلێمانی بەشداری سەرجەم چالاکیەکانی پەیمانگەی هونەرەجوانی سلێمانی لە ١٩٩٣ -١٩٩٨ کردووە وەک سۆلۆیست و عازف کەمان.
کۆنسەرماستەری ئۆرکسترای زانکۆی سلێمانی ١٩٩٩
کۆنسەرماستەری ئۆرکسترای ژێداری سلێمانی ٢٠٠٤-٢٠٠٧
دامەزرێنەری ئۆرکسترای ژێداری کورد
مایسترۆی ئۆرکسترای ژیداری کورد
بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە ئەمریکا لە عەزفی کەمان و مایسترۆیەتی ئۆرکسترا
ئێستاش کاندیدی دکتۆرایە لە ئەمریکا بۆ عەزفی کەمان و خوێندنی مایسترۆیەتی ئۆرکسترا.
https://www.facebook.com/media/set/?set=a.10201260883754860.1073741827.1554859420&type=1