ڕه‌نگین، یه‌که‌م کلیپی گۆرانی کچه شانۆکاری کورد (زاگرۆس جه‌بار) ه که له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو بڵاو کرایه‌وه
ئه‌و گۆرانییه له هۆنراوه‌ی ( جه‌بار پێکاو) کاری موزیکی له‌لایه‌ن ( پاڤێڵ سه‌رهه‌نگ ) هونه‌رمه‌ند گۆران کامل کاری میکس‌و ماسترێنگ بۆ ئه‌نجامداوه .
دیمه‌نه‌کانی کلیپی ( ڕه‌نگین ) له وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن یاد میدیاوه وێنه‌گیراوه
لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا تیڤی زاگرۆس وتی ؛ ماوه‌ی دووسال ده‌بێت سه‌رقاڵی تۆمارکردنی ئه‌و گۆرانیه‌م ، ئه‌م به‌رهه‌مه گۆڕانکاری زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه له ڕووی کلیپ و ده‌نگه‌وه
وتیشی سه‌ره‌تا شێوازی کلیپم به‌دڵ نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕووی جلوبه‌رگه‌وه زۆت له ستایلی ئه‌وروپی ده‌چوو، هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو ستایلی ئه‌وروپی خراپ بێت، به‌ڵکو بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه به گونجاوترم ده‌زانی سه‌رنج بده‌ینه کلتوری کورده‌واری به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مێکی ڕه‌سه‌نی کوردی سه‌رده‌میانه‌یه
هاوکات له ستۆدیۆیه‌کی تر دووباره ده‌نگم خسته‌وه سه‌ر به هاوکاری هونه‌رمه‌ند گۆران کامل .
پێویسته بوترێت زاگرۆس جه‌بار یه‌که‌م کورده که له میدیای ئهلکتۆنی کاری پێشکه‌شکاری کردبێت ئه‌ویش له‌ماڵپه‌ڕی چراتیڤی بوو، هاوکات یه‌کێکه له شانۆکاره سه‌رکه‌وتووه‌کانی کوردی. هۆڵه‌ندی و تائێستا له وڵاتی هۆله‌نده به‌شداری له‌چه‌ندین شانۆگه‌ری کردووه به زمانی کوردی و هۆڵه‌ندی ،
بۆ داگرتنی گۆرانی ڕه‌نگین سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی زاگرۆس جه‌بار بکه‌ن
www.zagrosjabbar.com