لە رێکەووتی ٧ تاکو ٩ ئەیلول ٢٠١٢ یەکەمین فێستیڤاڵی هونەری کوردی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست پێ دەکات
زانا گەڵاڵی : بەسەرپەرشتی پەیمانگای کلتوری کوردستان و زانکۆی ویلایەتی ” تێنێسیی ” لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ،ئەمڕۆ ٧/٩ فێستیڤاڵی هونەری کوردی لە ئەمریکا لە شاری ” نەشڤیللی ” سازدەکرێت .
ئەم ڤیستڤاڵە کە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت ، یەکەمین فێستیڤالیشە کە بەو شێوە بەرفراوانە ئەنجام دەدرێت کە هونەری شێوەکاری و شانۆ و مۆسیقا و کۆڕی ئەدەبی لە خۆ بگرێت ، چەندین هونەرمەندی ناوداری کورد بەشداری دەکەن لەوانە لە بەشی دا( نەخمەدینی گولامی، مامۆستا ڕزگار رەنجەڕۆ، د. مەتین لە باکوری کوردستان ، بەرهەم حەسەن ) چەندانی تریش
هەر لە بەشی هونەری مۆسیقا و گۆرانی هونەرمەندو ئەکادیمی مامۆستا رزگار رەنجەرۆ پسپۆر لە بواری هونەری مۆسیقا و گۆرانی دەربارەی پاراستنی مۆرکی ڕەسەنایەتی گۆرانی کوردی کۆرێک دەبەستیت و ئاهەنگێکی تایبەتی حەیران ساز دەکات .
شایەنی باسە بڕیاریشە بەرپرسانی حزبی و حکومی هەرێم ئامادەی فیستڤاڵەکە بن .