لە ڕووداوێک دەتوانرێت بە یەکەم هەژمار بکرێت لە وولاتانی عەرەبی: هونەرمەندی عێراقی ویداد ئورفەللی ئێوارەی شەممە ٢٨ فێبرواری ٢٠١١ یەکەم ئەلبومی موزیکی خۆی لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بلاو کردەوە.
ئورفەللی ناوی (ئاوازی عەرەبی) لە ئەلبومەکەی نا، ئەمیش لە ئاهەنگێکی ڕێزلێنان لە گالیری wall4 لە دوبەی. ئورفەلی خاوەنی چەندین پێشانگای شێوەکارییە، زۆریش لەم پێشانگایانەی لەئیمارات و دەرەوەی کردۆتەوە.
کۆمپانیای EMI ی بەریتانی لای خۆیەوە ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەم ڕووداوی کۆمپانیاکەیانە ئەلبومێک دەربکات بۆ هونەرمەندێکی عەرەبی لەم تەمەنە.
ویداد ئورفەللی بۆ کەناڵی mbc.net ڕایگەیاند (ئاوازە عەرەبیەکان) کاتی دانانی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی سیانزە ساڵی و یەکێکیان بە ناوی ( شێتی شادییە). هۆی درەنگ بڵاوکردنەوەشی گەڕاندەوە بۆ چەندین هۆکار، لەمانە جێگۆڕکێی شوێنی مانەوەیان لەگەڵ هاوسەرەکەی کە کارمەند بوو لە هێڵی دیپلۆماسی و نەمانەوەیان لە وولاتێکی دیاریکراو، هەروەها بەهۆی سەرقاڵی خۆی بە کاری وێنەکێشان و کردنەوەی پێشانگایەکی زۆر و سەرپەرشتی کردنی بۆ هۆڵی ئورفەللی لە بەغداد کە بنکەیەکی ڕۆشنبیری دیار بوو لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا تا هاتنی ئەمریکییەکان بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣.