ھاوتا وشیار ئەسوەد: بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئایار یەکەمین فیستڤاڵی ئەستێرە لە ھەولێری پایتەخت بێتە سازکردن، کە تایبەتە بە قوتابیانی کۆلیژی ھونەرە جوانەکان.
ھەورەمان کاکە سەرپەرشتیاری فیستڤاڵ لە لێدوانێکی گوتی: بۆ ئەمساڵ ٢٠١٤ بڕیاری یەکەمین فیستڤاڵی ئەستێرەمان دا کە بۆ ئەمساڵ لە چوارچێوەی قوتابییە بەھرەمەند و بە تواناکانی کۆلیژی ھونەرە جوانەکان بێت کە لەسەر ئاستی زانکۆی سەلاحەدین. ئێمە دوو مانگ بەر لە ئێستا کۆمەڵە گەنجێک بیرمان لە فیستڤاڵێک کردەوە کە بۆ ئەم گەنجانەی لە کۆلیژی ھونەرە جوانەکانی سەلاحەدین خزمەت لە ناوەوەی کۆلێژ و دەرەوەی کۆلێژ دەکەن و بەرچاو و دیار بە توانان و خزمەتیان کردووە و ھەموو کات ھەوڵییان داوە ھەولێر پێش بخەن لە لەلایەنی ھونەرەوە. ئیتر کاتی ئەوەیش ھات فیستڤاڵێک بۆ ئەو گەنجە لێھاتوو و بە توانایە بکرێت و لەم فیستڤاڵە ڕێزیانلێبگیرێت و خەڵات بکرێن.
پتر گوتی: فیستڤاڵەکە لە رێکەوتی ١٢ئایار دووشەممە، کاتژمێر ١١بەیانی لە ھۆڵی سینەمای رۆیاڵ مۆڵ بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایان و ھونەرمەندان یەکەمین فیستڤاڵی ئەستێرە ئەنجامدەدرێت. ئەم فیستڤاڵەش بە چاودێری بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر و (نەوزاد ھادی)پارێزگاری ھەولێر دێتە ئەنجامدان.