بە بەشداری ٧٨ فیلمی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتاری و کورتە فیلم، یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک لە شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک، بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لەوانە: پورتوگال، ئیسپانیا، سوید، ئێران، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، تورکیا، سێربێستان، بەلژیکا، کەنەدا، ئەمەریکا، کۆریای باشوور، عێراق، ھەنگاریا و ھەروەھا ھەرێمی کوردستان یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەروەی پێشبڕکێی لە ھۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی لێژنەی دادوەری بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤالە بریتین لە: “شەوکەت ئەمین کورکی” دەرھێنەر لە ھەرێمی کوردستان، “سەدیق بەرمەک” دەرھێنەر لە ئەفغانستان، خاتوو “بێرگیتا مانتی” بەرھەمھێنەر لە ئەڵمانیا، خاتوو “ڤیرا لانگێرۆوا” رخنەگر و نووسەر لە ئێسلۆڤاکیا و “کامبووزیا پەرتەوی” سیناریۆنووس و دەرھێنەر لە ئێران.
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی سینەمایی، فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاری، و کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، دیکۆمێنتاری و ئەزموونی لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان لە بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: “سینەمای جیھان”، “پێشبڕکێی فیلمە بڵندەکان”، “پێشبڕکێی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان”، “پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان”، “نمایشی کورتە فیلمەکان”، “نمایشی فیلمە بڵندەکان”، “نمایشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان” و بەشی تایبەتی “سینەمای ئیتاڵیا” لە رۆژانی ٩ تا ١٦ی ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١١ لە ھۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی شاری دھۆک بەڕێوەدەچێت.
لەم خولەی فیستیڤاڵی فیلمی دھۆکدا، ٩ فیلمی سینەمایی لە بەشی پێشبڕکێی، ٩ فیلمی سینەمایی لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی واتە “سینەمای جیھان”، ١٠ فیلم لە بەشی “پێشبڕکێی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان”، ١٢ کورتە فیلم لە بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان”، ٢٤ کورتە فیلم لە بەشی “نمایشی کورتە فیلمەکان”، ١٣ فیلم لە بەشی “نمایشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان” و ١١ فیلمی سینەمایی لە بەشی تایبەتی “سینەمای ئیتاڵیا” دەچێتە سەر پەردەی سینەما.
لە بەشی “پێشبڕکێی فیلمە بڵندەکان”ی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک، ٩ فیلم نمایش دەکرێن، کە بریتین لە: فیلمی سینەمایی “گەر تۆ بمری، ھەست دەکەم تۆیان کوشتووە” لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد ھونەر سەلیم لە فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی “لە حەشارگەی شەڕدا” لە دەرھێنانی فیکری بەڕۆژی لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی سینەمایی “کەوار” لە دەرھێنانی ھۆشیار زیرۆ نێروەیی لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی سینەمایی “یەکەمین رۆژی بارانی” لە دەرھێنانی ناجیە سەلیمی لە شاری بۆکان لە ئێران، فیلمی سینەمایی “سێ گۆشەی مەرگ” لە دەرھێنانی عەدنان عوسمان لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی سینەمایی “ھێلانە سووتاوەکان” لە دەرھێنانی شەھرام مەسلەخی لە ئێران، فیلمی سینەمایی “یەک مۆمێک، دوو مۆمێک” لە دەرھێنانی جانۆ رۆژبەیانی لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی سینەمایی “١٠ چرکە” لە دەرھێنانی ئاکۆ عەزیز لە ھەرێمی کوردستان و فیلمی سینەمایی “شیرین” لە دەرھێنانی حەسەن عەلی ھەرێمی کوردستان.
فیلمە سینەماییەکان کە لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک لە بەشی “سینەمای جیھان” نمایش دەکرێن، بریتین لە: فیلمی سینەمایی “جیایی” لە دەرھێنانی ئەسغەر فەرھادی ھەڵگریی خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٢ لە ئێران، فیلمی سینەمایی “سەردانی پورتوگال” لە دەرھێنانی سێرجیۆ ترێفۆئات لە پورتوگال، فیلمی سینەمایی “تراتۆریا” لە دەرھێنانی سۆلێن یۆسف لە ئەڵمانیا، فیلمی سینەمایی “بەفری کلیمانجاروو” لە دەرھێنانی رۆبێرت گیۆدیگۆیان لە فەڕەنسا، فیلمی سینەمایی “زیاتر لە تەپۆڵک” لە دەرھێنانی ئێمین ئاڵپێڕ لە تورکیا، فیلمی سینەمایی “سەبارەت بە ئاسمانی چێرەیی” لە دەرھێنانی کەیچی کووبایاشی لە ژاپۆن، فیلمی سینەمایی “کۆتایی خۆشی” لە دەرھێنانی بۆڕن رۆنگ لە سوید، فیلمی سینەمایی “٢٤ کاتژمێر کراوەیە” لە دەرھێنانی کارلێس تۆراس لە ئیسپانیا، فیلمی سینەمایی “ئەمڕۆ” لە دەرھێنانی ئالیان گۆمیس لە فەڕەنسا و فیلمی سینەمایی “رێژە” لە دەرھێنانی سێرجان دراگۆجۆویک لە سێربیا.
ھەروەھا ١٢ کورتە فیلم لە بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان”ی ئەم فیستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن، لەوانە: کورتە فیلمی “خامۆش” لە دەرھێنانی رێزان یێشیلباش لە تورکیا، کورتە فیلمی “وڵاتی قارەمانان” لە دەرھێنانی سەھیم عومەر خەلیفە لە بەلژیکا، کورتە فیلمی “پاسکیل” لە دەرھێنانی ڕزگار حوسێن لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “خودیکا ڕەش” لە دەرھێنانی کامەڕان بەیتاسی لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “پیاوان لە ئاو دەترسن” لە دەرھێنانی سەلیم ئاکگوڵ و سێرین گێل لە تورکیا، کورتە فیلمی “سەرەوە و خوارەوە” لە دەرھێنانی بیلال شاکر لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “قەوان” لە دەرھێنانی عێزەدین قادر کەریم لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “ھێز” لە دەرھێنانی حوسێن حەسەن لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “دالیا” لە دەرھێنانی شاخەوان عەبدوڵڵا لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “دەھۆڵ” لە دەرھێنانی جەمیل مەفاخری لە شاری سنە لە ئێران، کورتە فیلمی “قی قوو” لە دەرھێنانی ئیرەج محەمەدی لە شاری کرماشان لە ئێران و کورتە فیلمی “ئێوارێی حەلەزوون” لە دەرھێنانی ئازاد محەمەدی لە شاری سنە لە ئێران.
جێی ئاماژە پێدانە لەم خولەی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک و لە بەشی “پێشبڕکێی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان”ی ئەم فیستیڤاڵەدا ١٠ فیلم پێشکەش دەکرێن، لەوانە: فیلمی “کوڕی گریلا” لە دەرھێنانی زانیار ئادەمی و دەیوید ھەردیس لە سوید، فیلمی “دۆم” لە دەرھێنانی خەلیل ئایگۆن لە تورکیا، فیلمی “ئاوازێن ئاخی” لە دەرھێنانی رێکێش شەھباز لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی “دێ ھەر ھەین” لە دەرھێنانی بەنگین عەلی لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی “مێلۆدی بەرد” لە دەرھێنانی پەرویز رۆستەمی لە شاری مەریوان لە ئێران، فیلمی “قەرەچێن ئادارێ” لە دەرھێنانی ھاکار عەبدوالقادر لە ھەرێمی کوردستان، فیلمی “من کێم” لە دەرھێنانی ئێسین ئاکگوڵ لە تورکیا، فیلمی “مایا” لە دەرھێنانی رۆدی یووزباشی لە تورکیا، فیلمی “رێئال مادرید و بارسلۆنا” لە دەرھێنانی تۆفان ئەبووبەکر لە ھەرێمی کوردستان و فیلمی “سیلۆ قێز” لە دەرھێنانی بۆلێنت بۆڕاڵ لە تورکیا.
ھەروەھا ٢٤ کورتە فیلم لە بەشی “نمایشی کورتە فیلمەکان”ی ئەم فیستیڤاڵە نمایش دەکرێن، لەوانە: کورتە فیلمی “عەلی عەتا بەک” لە دەرھێنانی ئۆرھان ئینج لە تورکیا، کورتە فیلمی “مووسا” لە دەرھێنانی سەرحەت کارا ئەسڵان لە تورکیا، کورتە فیلمی “زۆلا” لە دەرھێنانی فیلیپ ڕەشید لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “شتێک” لە دەرھێنانی نیکۆلاس رۆی لە کەنەدا، کورتە فیلمی “نان” لە دەرھێنانی کۆڕای سوێندی لە تورکیا، کورتە فیلمی “ئەمشەو کاتێکی باش نییە بۆ مردن” لە دەرھێنانی عەلی ئەسغەری لە ئێران، کورتە فیلمی “ڕۆح” لە دەرھێنانی داھجی ما لە کۆریای باشوور، کورتە فیلمی “دارستان” لە دەرھێنانی جۆرج مۆر کارپەتی لە ھەنگاریا، کورتە فیلمی “کارەبا” لە دەرھێنانی رێبێکا رۆژێر لە ئەمەریکا، کورتە فیلمی “ئاوێنە” لە دەرھێنانی ھەوراز محەمەد لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “کۆڵانێک پشت ماڵی ئێمە” لە دەرھێنانی شیلان سەعدی لە شاری مەھاباد لە ئێران، کورتە فیلمی “دوایین رۆژەکانی کۆتایی ڕەشەمە” لە دەرھێنانی ئەمیر عەلی وەیسی لە شاری سنە لە ئێران، کورتە فیلمی “چیرۆکی شاری O” لە دەرھێنانی چیا محەمەدی لە شاری سنە لە ئێران، کورتە فیلمی “ھێما” لە دەرھێنانی تۆفیق ئەمانی لە شاری مەریوان لە ئێران، کورتە فیلمی “نێوەی خراپ” لە دەرھێنانی سێرجیۆ بارێجۆن لە ئیسپانیا، کورتە فیلمی “کاسێت” لە دەرھێنانی مەلەک عەبد عەلی لە عێراق، کورتە فیلمی “دیسکانێکت” لە دەرھێنانی ئومید راستبین لە شاری سنە لە ئێران، کورتە فیلمی “رۆژێک لە ژیانی خەمۆ” لە دەرھێنانی فەرزین کەریم لە ھەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “ئێوارێی سەرخۆش” لە دەرھێنانی محەمەد ئۆرۆج لە تورکیا، کورتە فیلمی “شۆرکات” لە دەرھێنانی ئاوات نامیق ئاغا لە ئەمەریکا، کورتە فیلمی “زەبەلاحی تورووس” لە دەرھێنانی فیرات یاووز لە تورکیا، کورتە فیلمی “زەلال” لە دەرھێنانی سەروەر عەبدوڵڵا لە ھەرێمی کوردستان و کورتە فیلمی “لێگاڵ” لە دەرھێنانی ئێرێن بێرن لە ئەڵمانیا.
لە بەشی “نمایشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکان”ی ئەم فیستیڤاڵەدا ١٣ فیلم پێشکەش دەکرێن، کە بریتین لە: فیلمی “کەلتووری خۆڕاگری” لە دەرھێنانی لارا لی لە ئەمەریکا، فیلمی “ویرجین، قەبتی و من” لە دەرھێنانی نەمیر عەبدێل مەسیح لە فەڕەنسا، فیلمی “تیلمان لە بەھەشت” لە دەرھێنانی جوولیان وۆگێل لە ئەڵمانیا، فیلمی “کاتێک بۆ ئاسایش” لە دەرھێنانی محەمەدرەزا میناپوور لە شاری بۆکان لە ئێران، فیلمی “سنجر خان، سینەما، گوندی نران” لە دەرھێنانی سەلاح رەحیمی لە شاری سنە لە ئێران، فیلمی “کۆلا” لە دەرھێنانی یەحیا ئال عەڵاق لە عێراق، فیلمی “رۆشن” لە دەرھێنانی جەمیل ئۆگۆز لە تورکیا، فیلمی “چینجێگۆن” لە دەرھێنانی ئۆردۆگان ئێلدیز لە ئەڵمانیا، فیلمی “لە سەردەمی ٤٠ ساڵیدا” لە دەرھێنانی مێھرداد سولەیمانی لە شاری کرماشان لە ئێران، فیلمی “رووناک” لە دەرھێنانی ھووشەنگ میرزایی لە ئێران، فیلمی “کاردانەوەی لاوەکی” لە دەرھێنانی حەسەن قەسیم لە عێراق، فیلمی “بەھرەی بەر خۆر” لە دەرھێنانی ھیوا تەھا مستەفا لە ھەرێمی کوردستان و فیلمی “جارێکی دیکە ئاشتی” لە دەرھێنانی ئاسمین بایرام لە تورکیا.
و ھەروەھا ١١ فیلمی سینەمایی لە بەشی تایبەتی “سینەمای ئیتاڵیا” لەم فیستیڤاڵە نمایش دەکرێت، کە بریتین لە: فیلمی سینەمایی “چێشتی بابێل خێرا ” لە دەرھێنانی ئێلێکساندرۆ والۆر، فیلمی سینەمایی “بێتی بۆب” لە دەرھێنانی ماتیۆ ئێسکیفۆنی، فیلمی سینەمایی “دوورا لە” لە دەرھێنانی جێوانی لا پارۆلا، فیلمی سینەمایی “بێلگێنزۆ” لە دەرھێنانی ئالدۆ ئۆلیانۆ، فیلمی سینەمایی “لی و ئەوی دیکە” لە دەرھێنانی ماخ نەرداری، فیلمی سینەمایی “لاتێرا دێمادراس” لە دەرھێنانی ئێریش براشچی، فیلمی سینەمایی “دایە گەورە ویشک دەبێت” لە دەرھێنانی ئاڵفرێدۆ جۆواڵی، فیلمی سینەمایی “نۆستۆس” لە دەرھێنانی ئێلێکساندێرۆ دێ ئامبرۆسی و سانتا دێ سانتیس، فیلمی سینەمایی “ئۆمبرێ” لە دەرھێنانی ئمانۆئێل پیکا، فیلمی سینەمایی “پرێتێختۆ ئاندۆلۆس” لە دەرھێنانی لێتێزیا لێمبارتێر و فیلمی سینەمایی “سیلێنس” لە دەرھێنانی ئانجێلۆ و گیۆپ کاپاسۆ.
یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان سینەماکارانی کورد و سینەماکارانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا رەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری لە نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی جیھان دامەزراوە.
ئەم فیستیڤاڵە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھونەری سینەمای دھۆک سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ھاوکاری فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرڵین و کۆمپانیای سینەمایی “میتۆس فیلم”ی ئەڵمانی بە بەڕێوەبەرایەتیی مەمەد ئەکتاش، کۆمپانیای سینەمایی “ستاک فیلمی سنە” بە بەڕێوەبەرایەتیی سەتار چەمەنی گوڵ و ڤیدا ساڵحی نوێنەرایەتیی فیستیڤاڵ لە وڵاتی ئێران و ھەروەھا بە یارمەتی چەندین ناوەندی فەرھەنگی و ھونەری لە ئەورووپا و ھەرێمی کورستان بۆ ماوەی ٨ رۆژ لە ھۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی شاری دھۆک بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.duhokiff.com/index.php/en/
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک.