هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، وه‌ک رێکخراوێکی ده‌گمه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، به بیروبۆچونێکی نوێ و له‌سه‌ر بنه‌مای تیوری شۆڕشگێڕی و له‌سه‌ر سیسته‌مێکی نوێی هاوچه‌رخ، له ساته‌وه‌ختێکی دژوار و پڕ نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا، وه‌ک
پێداویستییه‌کی مێژوویی خۆیی و بابه‌تیانه دژ به ره‌وشێکی ئاڵۆز، دامه‌زراو توانی پێشڕه‌وایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان بکات .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک یه‌کێک له پێکهاته رێکخراوه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی فره مینبهرو فره ئایدیا بووه، وه‌ک یه‌کێک له پارته سیاسییه فره مینبه‌ره ده‌گمه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له گۆڕه‌پانی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی کوردی‌دا هاتۆته ئاراوه و به تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجی قۆناغێکدا که بزاڤی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی له نوشستییهکی بێ وێنه‌دا بووه و ( یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ) توانی شه‌ره‌فی جڵه‌وی هه‌ڵسانه‌وه و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی کڵپه‌ی شۆڕش و گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ بێ هیواکان بگرێته ده‌ست.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, هەر لە رۆژی دامەزراندنیەوە به چه‌ندین گۆڕانکاری و ململانێی ناوه‌کی و هه‌ڵچوون و داچووندا تێپه‌ڕیوه تا وه‌ک پارتێکی جه‌ماوه‌ری رووناکبیری به‌هێز نه‌ک هه‌ر له گۆڕه‌پانی کوردستاندا، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا شوێنی شیاوی خۆی دراوه‌تێ تا ئه‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ( مام جه‌لال ) سکرتێری گشتی ( ی.ن.ک ) وه‌ک رابەر و سیاسه‌تمه‌دار و بیرمه‌ندێكی به توانا و که‌سایه‌تییه‌کی پڕ ئه‌زموون له ته‌واوی عیراقدا به تاکه که‌سێک دانرا له نێو عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه که ببێته سه‌رۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی که ململانێکان له دوا ترۆپکی پێک ههڵبژاندندا بوون.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ده‌رهاویشته‌ی هزری قووڵ و فراوان و توێ توێکردنی زانستیانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بوو، خۆ گەر هزر و رووناکبیری و دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری و گیانبازی و په‌رۆشیی نه‌بوایه، شیمانه‌ی هه‌بوو هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و ده‌سپێکردنه‌وه‌ی خه‌بات و ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی ئه‌مرۆیان نه‌بوایه و یاخود زۆر دره‌نگتر بهاتایه‌ته گوڕێ، تیور و بنه‌مای راستییه دروسته‌کان ده‌یسه‌لمێنن که هه‌موو ده‌رئه‌نجامێک پێشخانێکی خۆی هه‌یه و ده‌بێته مێژوویه‌کی تۆمارکراویش بۆ ئایندهی.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، وه‌ک هه‌میشه قه‌ڵا پۆڵایینه‌که‌ی شۆڕشی شاخ و خه‌باتی ژێر زه‌مینی و پێشڕه‌وه جڵهوگیرهکهی رووداو و گۆڕانکارییه‌کان له هه‌موو بارودۆخه ناسکه‌کانی پێش راپه‌ڕین و پاش ڕاپه‌ڕیندا .. جارێکی تر کارامه‌یی خۆی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و رێکخستنه‌کانی ناسانده‌وه و بۆ هه‌مووان ئاشکرا بوو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌و گه‌مه سانا و ساکاره نیه تێکه‌ڵ به دووتوێی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی تاک بکرێ، به‌ڵکو ئه‌و رێکخراوه پهسهندهیه که بۆ هه‌ر هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخێک که‌ره‌سته و پێداویستی خۆی پێ هه‌بووه و هه‌یه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌ڤاڵ و کادیری رووناکبیری به توانا و به ئه‌زموونه که هه‌میشه پێیان وتراوه پیاوانی به هه‌ڵمه‌ت، هه‌ڵۆکان، هیچ کات ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ش درێخیان نه‌کردووه له‌و ئه‌رکانه‌ی پێیان سپێردراوه.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مێژووەکەی پڕه له داستانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ر، پڕ له سه‌رکرده‌ی خه‌باتگێڕ و ماندوو نه‌ناس، پڕ له چالاکی ئه‌فسانه‌یی, هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینێکیان پڕ کرده‌وه و مێژوویه‌کیان تۆمارکرد له قۆناغی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشگێڕیدا. په‌رۆشی بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانه، پێشمه‌رگه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانن.
یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان، هه‌میشه پێشه‌نگ و داهێنه‌ر و په‌رۆشی زیاتر بووه، ده‌کرێت کادیره‌کانی یه‌کێتی له‌و راستییه بگه‌یه‌نرێت که کارکردن له نێو یه‌کێتیدا کارکردن بۆ که‌سێک و کوتله‌یه‌ک نیه، به‌ڵکو بۆ یه‌کێتییه وه‌ک هۆکارێکیش له‌وه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ و هزر و خوێندنه‌وه‌ی به‌پێێ قۆناغه‌کان بووه و هه‌ر له‌و چاوگهشهوه بۆ خودی هه‌ر قۆناغێک و ئاینده‌شی پێشکهوتنکار و داهێنه‌ر بووه و زیندوویی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی یا هه‌ر یه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵیش دوابهستهی ده‌رئه‌نجامه داهێنانهکانیهتی به‌پێی ره‌وتی گه‌شه‌کردنی هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر دۆگمایی و چه‌قبه‌ستن و ههڵووڕهیهک له په‌یوه‌ندییه‌کان و داهێنانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هه‌ر قۆناغێکدا پچران و دابڕانێکی له مێژووی به‌رده‌وام بووندا ده‌سازێنێت که ئه‌مه‌ش بۆخۆی کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان و نه‌ش و نما کردنه چۆنیهتییهکان و چهندایهتیهکانیشهوه هه‌یه، هه‌میشه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کاتێک یادی دامه‌زراندن و سونبوله‌کانی مێژووی خۆی ده‌کاته‌وه و شانازی پێوه ده‌کات و پێشکه‌ش به نه‌وه‌ی نوێی ده‌کات، ئه‌م یادکردنه‌وانه وه‌ک بنه‌مایه‌کی دروست موتوربه‌کراوه به‌و داهێنان و پێشکه‌وتنانه‌ی خودی یه‌کێتی رۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه تیایاندا .
ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌ویستیشه ئه‌و داهێنانه‌یه که دروستی پێگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان نیشان ده‌ده‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه که له بارودۆخێکی ناهه‌مواردا هاته مه‌یدانی ململانێ و خه‌بات و تێکۆشانه‌وه و بڵیسه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانی له چیاکانی کوردستانه‌وه هه‌ڵگیرسانه‌وه و شیوازی خه‌باتی فره‌مینبه‌ری و فره لایه‌نی په‌یره‌و کرد، گوێزانه‌وه و بڕینی قۆناغی خه‌باتی شاخ و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان له قۆناغێکی نوێی پرۆسه‌ی راپه‌ڕین و ئازادکردنی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان، پاش راپه‌رینیش به مه‌به‌ستی به زانستیکردنی بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی هه‌ر زوو به‌زوویی دامه‌زراندن و په‌خشکردنی په‌خش و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی کۆمه‌ڵی کوردی‌دا و فیدراڵیه‌ت و حکومه‌تی هاوبه‌ش و په‌رله‌مان و گێڕانی رۆڵی به‌رچاو له گۆره‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمایه‌تی و جیهانیشدا، هه‌ر یه‌ک له‌مانه مێژووی پێش قۆناغێکه و له‌هه‌مان کاتدا داهێنان و پێشکه‌وتنی قۆناغێکی پێش خۆیه‌تی.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌هه‌ر یادکردنه‌وه‌یه‌کی ساڵانه‌ی دامه‌زراندن و یاخود هه‌ر بۆنه‌یه‌کی یاده‌وه‌ری سونبولهکانیدا، زنجیره‌یه‌ک ده‌ستکه‌وتی مێژوویی ده‌کاته پێشبهرنامهیی ئایندهی که هه‌میشه بۆ بۆنه له دوای بۆنه نموونه‌یه‌کی زیندووی نوێ له مێژوویه‌کی نزیکی پێشکه‌ش ده‌کات.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆیە جێێ خۆیه‌تی شانازی به مێژووی خه‌بات و داهێنانه‌کانیه‌وه بکات، چوون هه‌موو خه‌بات و داهێنانێکی ده‌ستکه‌وتێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌روه‌رییه‌کی لێکه‌وتۆته‌وه و خستویه‌تیه سه‌ر لاپه‌ڕه چڕ‌و پره‌کانی مێژووی خه‌باتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌مه و هاوتا له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی دامه‌زراندن و خهباتکردنیدا جۆرێک له هه‌ڵکه‌وته‌یی مێژووی پێبه‌خشراوه.
له‌یادی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، سەری رێز دانەوێنین لە ئاست سەرجەم شەهیدان و خانەوادە سەربەرزەکانیان .. سڵاو بۆ دامەزرێنەر و رابەری کوردایەتی راستەقینە مامی گەورەمان هەڤاڵ ( مام جەلال ) .. پیرۆزبایی له‌و ته‌مه‌نه پڕ بەرخۆدان و بەرگری و خەبات و تێکۆشانه .. له خاوه‌نی یه‌که‌م مه‌فره‌زه‌ی سه‌ره‌تایی .. له رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان و هه‌واڵه‌کانی .. له فره مینبه‌ری و خه‌باتی هاوبه‌شی و یه‌کتر خوێندنه‌وه .. له نموونه‌یی خاوه‌ن زۆرترین شه‌هیدی سه‌رکرده بکه‌ین.