(یەکبوون) خانمە گۆرانیبێژێکی باکوری کوردستانە، لە ساڵی لەسالی 1989 بۆیەکەمحجار هاتۆتە ناو جیهانی هونەرەوە. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا لە شارەکانی کوردستانی باشور ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، ئەم ناوبانگییەش لەوکاتە هات کە لە دوایین ئەوەی ئەلبوومی خۆی توانی چەند گۆرانییەکی بە زاراوی سۆرانی بڵاوبکاتەوە. (یەکبوون) ئێستا لە شاری ئیستانبۆڵ دەژی، چەند جارێکیش بۆ مەبەستی کاری هونەری سەردانی شاری هەولێری کردووە، بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی هەولێری دایەوە.
*بۆچی هونەرت هەڵبژارد ؟
– لەڕێگەی هونەرەوە دەمەوێ نەتەوەی کورد بە جیهان بناسێنم تاوەکو میللەتەکانی دیکەیش بزانن کە کورد میللەتکە لە ڕووی کولتور و هونەرەوە دەوڵەمەندە.
* بێجگە لە زمانی کوردی بە هیچ زمانی بیانی دیکە سترانت هەیە ؟
– من توانام هەیە بە زمانیکی دیکە ستران بڵێم بەڵام تاوەکو ئیستا تەنها بە زمانی کوردی گۆرانی دەڵێم، هەروەها جارجارە گۆرانی ئینگلیزی دەڵیم بەڵام لە ئەلبوومەکانم تۆمارم نەکردووە تەنها لەهەندێک ماڵپەری وەکو فەیسبووک یان یووتووب بڵاوم کردوونەتەوە؟
*لە گۆرانی گوتندا حەز لەکام ستایل دەکەیت ؟
– حەز لە ستایلی جۆراجۆر دەکەم، بەردەوام گوێبیستی ستایلی جۆراجۆر دەبم، هەرکە بزانم ستایلکیش گۆرانییەکانم بەرەو پیشەوەم دەبات ئەوا هەوڵ دەدەم کە کاری لەسەر بکەم.
*تاوەکو ئێستا جەند ئەلبوومی سترانت هەیە؟
– ژمارەیەکی زۆر لە ئەلبوومی گۆرانم هەیە لەوانە کۆما چیا و ڕۆزیرین و دیلانا بێ سنور و نێروانە و کیژێ هەروەها گۆرانیم بە شێوەی دیۆت هەیەو جگەلەمەیش بە یەکێ گۆرانییەکانم بەشداریم لە فیلمێک کرد.
جگە لە شێوەزاری کرمانجی بە شێوەزاری سۆرانی گۆرانیت هەیە ؟
لە دوایین ئەلبوومی دوایین خۆمدا گۆرانییەکم بە شێوە زاری سۆرانی هەیە.
*لە کوردستان زیاتر گوێ لە کام گۆرانیبیژ دەگرێ؟
زۆر گۆرانیبیژ هەن کە من گوێیان لێ دەگرم لە نێو خانماندا: هانی و ئاینور و رۆجدا جۆپی – چەندانی دیکە هەروەها لە نیو مێرانیشدا زۆر سەرسامم بە دەنگی خەیرۆ عەباس و دەلیل دلنیارو حەمید مەحمدیان وخۆشناو و هەڤال ابراهیم.
*ئاستی گۆرانیبێژانی ئافرەتانی کوردی لە کاتی ئێستادا چۆن دەبینی ؟ .
– لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەرووی خانمە هونەرمەندانی کوردی دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خانمە گۆرانی بێژەکانمان کۆڵیان نەداوە بەردەوام کاری نوێ دەکەن، کە ئەگەر بەراورد لەگەڵ جارانیش بکەین ئەوا ئێستا ڕێژەی خانمە هونەرمەندەکان زیاترن، کە مایەی دەست خۆشی لێکردنە چونکە ڕۆژانە کاری زۆر جوان دەکەن.
*مەرجە هەموو سالێک بەرهەمێکت هەبێت؟
مەرج نییە هەموو سالێک گۆرانیبێژ ئەلبوومی گۆرانی هەبێت، من لەگەڵ ئەوە دام کەی گۆرانیبێژ دەرفەتی بۆ گونجاو خۆی ئامادەکرد، ئەو کاتە ئەلبووم گۆرانی تۆمار بکات، نەک پەلە بکات.
بێجگە لە گۆرانیوتن چ هیوایەتێکی دیکەیت هەیە لە ژیاندا ؟
بێجگە لە هونەری گۆرانی زۆر حەز لە بینینی فیلمی سینەماییەکان دەکەم بەردەوامیش سەیری فیلمە نوێیەکان دەکەم بە تایبەت فیلمە ئەنیمەینشەکان.
*وەکو دەزانرێت لەم چەند ساڵەی دوایدا کەناڵی لە تورکیا (TRT6) کرایەوە. ئاستی ئەو کەناڵ چۆن دەبینی؟
– لەگەڵ ئەوەی کە هێشتا هەندی گرفتی ماوە کە چارەسەر بکرێت، بەڵام هەنگاو و دەرفەتی باشی بۆ گەڵیک لە هونەرمەندان ڕەخساندووە تا هونەرەکانیان بێشکەش بکەن.
* لە هونەرمەندە تورو بیانییەکان کێ دەناسی ؟
-یەکبوون بە پێکەنیەوە گوتی: زۆربەیان من دەناسن بەڵام هیچ کامیان ناناسم.
دوایین کاری هونەریت کە ئێستا سەرقاڵی چییە ؟
لە کاتی ئێستادا خەریکم ئەلبوومێکی گۆرانیم کە ئەمجارەیان تایبەتە بە منداڵان ، هەروەها چەند پرۆژەی دیکەی هونەریشم لەبەردەست دایە لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکەم.
ئاریان دەرگەڵەیی