بارته‌قای ڕشتی دوژمنه‌کانی بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێلانی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه ، هه‌موو جارێ به‌ناوی مۆدۆک خۆی ده‌ناساند ویستێکی به‌هێز و پڕتوانای نواند به‌هاوکاری دڵسۆزه‌کانی تابوو به یی سان پاشا . گرینگی هه‌ر چوونه سه‌رته‌خت و ده‌سه‌ڵات که‌وتنه ده‌سته‌که نی یه به‌ڵکو به‌رده‌وامی و مه‌له‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ و دژه شه‌پۆله‌کانه واته پشوودرێژی خۆشل کردن و بردنی زێ یه‌که بۆ نه‌خنکان و نه‌خولانه‌وه له‌گێژه‌ن هه‌روه‌ها مه‌له‌ی دژه ئاوه‌ڕۆ خوڕه‌کانه . له‌هه‌مووی چاوکێش تر سیاسه‌تی دروستی هاوسه‌نگی به‌ره و گروپه‌کانه هه‌روه‌ها ژیان له‌گه‌ڵ دوژمن و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه .
ڕاوێژکاری ڕاستگۆ ..
هۆشمه‌نده‌ی هیچ پاشا و سه‌رۆکێک به‌رگه‌ی هه‌موو کێشه‌کان ناگرێ ڕێگه‌چاره نادۆزێته‌وه هه‌رچه‌ندی پاشخانی بیر و داهێنانی فراوان بێ یا به‌ده‌سه‌ڵات و جۆره‌های شێوازه‌کانی هێزی سیاسی ، جه‌ماوه‌ری ، له‌شکری ، ئابوری… هه‌بێ بۆیه ڕاوێژکاره‌کان پێویستیه‌کی داسه‌پاوه جڵه‌وی لغاوی سه‌رۆک یا پاشایان له‌ده‌سته . یی سان پاشا له‌ڕێزه‌فلیمه‌که‌ی که‌ناڵی کوردسات خۆشگۆیه خۆشهاتی یه به‌کوردی ده‌دوێ له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا خواستێکی مێرووله‌یی هه‌یه که‌بڕیاری دا به‌هه‌ورازێک هه‌ڵگه‌ڕێ هه‌ر هۆیه‌ک هه‌ڵی دێرێنێ دیسانه‌وه ده‌س به‌پێداهه‌ڵگه‌ڕان ده‌کاته‌وه باری له‌خۆی قورس‌تر هه‌ڵده‌گرێ ! ڕوونه ئه‌و پشتیوان و ڕاوێژکاری دانای هه‌یه به‌ئاقاری سیاسی باشی داده‌به‌ن . سیاسه‌تیش وه‌ک بیره‌یاری شه‌تره‌نج وایه له‌سه‌ر شانۆی ته‌خته ده‌کرێ نه‌ک سه‌رباز و فیل یا ئه‌سپه خوارڕه‌و یان وه‌زیر ته‌نانه مه‌لیکیش ده‌جولێندرێ و عه‌قڵی دووه‌م یاری پێده‌کا . له‌ژێر په‌ستۆی خواستی بنه‌گه‌ی خواره‌وی ئه‌ندامان یا ده‌رهاوێشته ده‌ره‌کیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک و پاشا سیاسیانه تخوب به‌ستی ده‌که‌ن جاریش هه‌یه کشه‌ی مه‌لیکی ده‌که‌ن . تۆبڵێ ی هیچ کامێک له‌سه‌رکرده‌کانی ئێـمه ده‌رچه‌ی ئه‌م یاسایه و شازبێ ! بێ ڕاوێژکار ده‌ره‌قه‌ت بێ ؟ یا ڕاوێژکاری کارای ، دادوه‌ری ، دانای ، دوربینی …. هه‌بێ ؟ چ ده‌گوزه‌رێ له‌ده‌وروبه‌رمان ؟ شایانی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه به‌ئاگاییمان ده‌سه‌لمێنێ ، هه‌رکه‌سێکیش هه‌ڵوه‌سته‌ی نه‌بێ تێناگا و په‌یامی مردنی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ . به‌ستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی یی سانیش به‌دراوی سیاسی ئێستای کوردستان و به‌راوردی به‌رچاوڕوونی و هۆشداری یه .
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌مژه ..
گه‌مژه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مژانه دوانه‌ی گڵێنه‌ری هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه . زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌چاوتروکانێک دنیایان لێ گۆڕاو و گه‌یشتنه پێگه‌ی به‌رز ، له‌ده‌سه‌ڵاته سه‌دان ساڵه‌که‌ی به‌ره‌ی نۆرۆنیش خۆی ده‌نوێنێ وا ده‌زانن هه‌موو شتێکیان ڕاسته ، ئیتر ئه‌وان خانه‌دان و دنیا دنیای ئه‌وانه ، ڕێگه‌یان وا سه‌ر نشێوه هیچ هه‌ورازی دیکه‌ی نی یه ! سیاسه‌تی ملشکاندن و له‌ناوبردن به‌هه‌موو هه‌ڵه‌ی که‌م و کورتیه‌که‌وه به‌ره‌و نه‌مانی بردن . جۆنگی ئه‌مینداری له‌که‌دارکرد به‌ژه‌هر ده‌رخواردان که‌مایه‌ی شه‌رمه‌زاری یه له‌گه‌ڵ کوژرانی یاوه‌ره‌که‌ی به‌تیربارن نیشانه‌ی ناپاکی یه . دوور نه‌ڕۆین مێژووێکی نزیکه کاری به‌عسیه‌کان و ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌که‌یان زبڵدانی مێژووی پرکرده‌وه ! ئێمه‌ش لێزان و پاک و جوامێرمان زۆره ده‌ی جێگه‌یان بۆ بکه‌نه‌وه ببنه به‌ڕێوه‌به‌ری دانا.
هونه‌ر و سیاسه‌ت ..
حونه‌ری سیاسه‌تمه‌دار له‌وه ده‌رده‌که‌وێ سیاسه‌ت ئاوێزانی هونه‌ر بکا هه‌رکامێک له‌هونه‌ره‌جوانکان موزیک ، نیگار ، شانۆ … تا سینه‌ما هه‌ڵبژێرێ گرینگ نی یه ، ئه‌وه‌ی گرینگه خۆی و سیاسه‌ته‌که‌ی له‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری پێشکه‌ش بکا . له‌ڕێزه‌فلیمه کۆریه‌کان جۆره‌های هونه‌ر گرینگی پێدراوه له‌دۆنگی موزیک شاڕێ بوو ، له یی سان نیگارسازی وێستگه‌یه جگه له‌شێوازه هونه‌ریه‌کانی تری که به‌هونه‌ری جوان ناوزه‌ند نه‌کراون وه‌ک ته‌لاسازی ، به‌رگ و پۆشاک ، جه‌نگاوه‌ری … تاد. هونه‌ری نواندن به‌ساده‌یی ده‌رده‌که‌وێ له‌شێوازی دوان و وستان به‌رامبه‌ر خاوه‌نشکۆ یا شازاده و شاژن و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان . شانۆگه‌ری به‌رچاوه له ڕێوانی تاج له‌سه‌رنان ، دۆستی شاهانه ، تازیه ، کۆبونه‌وه سیاسیه‌کان . گه‌ر وه‌ردبینه‌وه له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه کوردیه‌کان ئه‌وانیش گرینگیانداوه به‌وێژه‌و وێژه‌وانی ، شیعر و شاعیران ، لاوک و حه‌یرانی داستانه دڵداری و قاره‌مانیه‌کان له‌ده‌نگبێژی گۆرانی ده‌نوێنرێته‌وه .
خوازبێنی سۆنیۆن ..
دۆستی شاهانه و ڕێگه‌پێدانی ڕه‌واییه‌کی سه‌رده‌می خۆیه‌تی که پاشا وه‌چه بنێته‌وه ، شاژنی نوێ خۆی داخوازیکار و چاره‌سه‌ربینه خوازبێنی سۆنیۆن ده‌کا . زۆر ده‌ترسم شاژنیش به‌ده‌ردی پوره‌ئایشێ ی ده‌ڵه‌هه‌ڵگیراو بچێ کاتی خۆی ڕه‌دووی بابه‌حوسێن که‌وتبوو . دوای بێزاری ئه‌رکه‌کانی ژن و مێردایه‌تی پوره‌ئایشه بڕیاری دا خۆی ژنی نوێ بۆ بابه‌حوسێنی عه‌شیره‌ت بهێنێ ، زۆر که‌رانه بۆی چووه خوازبێنی هه‌موو ڕه‌زامه‌ندیه‌کی نواند تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌شایی زاوابه‌ندی مێرده‌که‌ی سه‌رچۆپی گرت و هه‌ڵده‌په‌ڕی … خۆی گوته‌نی : تا ئه‌و کاته‌ی بوکمان گواسته‌وه و چوونه‌په‌رده له‌گه‌ڵ بابه حوسێنی مێردم هیچ عه‌یبم نه‌بوو به‌رام ڕۆره‌م هه‌ر ئه‌و کاته ده‌ستمکرد به‌گریان و زگ به‌خۆسووتان و په‌شیمانی چم کرد له‌خۆم ؟ ئاگرم گرت که چراکه‌یان کوژانده‌وه !
به‌رهه‌می کوردسات ..
شایه‌نه ئاماژه به‌و به‌رهه‌مه سه‌رکه‌وتووه‌ی کوردسات بکرێ ده‌توانین به‌ده‌نگی بڵند بڵێن: ماندوونه‌بن و سه‌رکه‌وتووبن ، یه‌که یه‌که‌ی به‌شدارانی ڕێزه‌فلیمی وه‌رگێڕاوی کوردی هه‌ر له‌داهێنه‌ری بیرۆکه‌که له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕ ژوان ئه‌حمه‌د ، هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کان بێ هه‌ربواردن هاوتای مۆنتێر ، سه‌رپه‌رشتیار تا دواکارمه‌ندی په‌خش و که‌سه دڵسۆز و نه‌دیوه خۆبه‌خشه‌کان بێگومان ژماره‌یان زۆره . بێجگه له‌چاوپۆشی هه‌ندێکی که‌موکوڕه‌یه‌کان به‌ڵام بۆکارێکی وا گرینگ دڵنیابن ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاری ئێمه‌ی ڕه‌خنه‌وه‌شێنه‌کان ئه‌وه‌ش بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتووتره که له‌داهاتوو له‌پێشتانه . ئێوه که بتانه‌وێ ڕۆژانه حه‌شاماتێکی زه‌وند سه‌یری به‌رهه‌مه‌که‌تان بکا ده‌بێ بایی نه‌بن به‌ساده‌یی گوێ بده‌نه خواستی ته‌ماشاکاران ئه‌وه‌ی ئه‌وجاره پێتان نه‌کرا جارێکی تر شایسته‌بن نه‌ک هه‌ر باش و باشتر هه‌وڵده‌ن باشترین بکه‌ن !
دانا کۆنفۆشیه‌کان ..
شتێک نه‌بووه و نی یه ئاین له‌سیاسه‌ت جیابکاته‌وه ! کار‌و کاردانه‌وه‌ی ئاینی له‌سه‌ر سیاسه‌ت زۆر گرینگه هه‌رگیز دانابڕێ لێ ی چونکه ئاین باوه‌ڕه پێویستی به‌ده‌زگا و میمبه‌ری ده‌سه‌ڵاته تا بڵاوبکرێته‌وه . هه‌رده‌م له‌په‌نای بیروکاره ئاینیه‌کان سه‌رکردایه‌تی جه‌ماوه‌ر ده‌کرێ و شوێنکه‌وتوو کۆده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆیان ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بووبن بێگومان وه‌ک په‌ستۆیه‌کی سه‌ره‌کی سیاسی کارتێکه‌ری به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانڕه‌وایی بوونه . له‌سه‌رده‌می یی سانی پاشاشدا دانا و زانا کۆنفۆشیه‌کان پارسه‌نگی هاوکێشه سیاسیه‌که بوون . ئه‌گه‌ر گرێیده‌ینه‌وه به‌باری ئه‌مڕۆی کوردستان که‌م و زۆر هه‌مان ده‌سه‌ڵات یا کارلێکی ئاینپه‌روه‌رانی جۆره‌های ئاینه‌کان هه‌یه به‌سه‌ر پارسه‌نگه فه‌رمانره‌واییه‌کاندا .
دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران ..
بڕوای بوذیه‌کان وایه که‌مرۆڤ دوای مردنی زیندوو ده‌بێته‌وه به‌گیانه‌وه‌رێکی وه‌ک باڵنده یا خشۆک و ئاوی … تاد. زۆر تکاو نزای پاڕانه‌وه‌ی نوێژ ده‌کا به‌و ڕۆژه نه‌گا هه‌روه‌ها به‌رهه‌می کاره‌کانی ژیانی ڕابردووی پارێزه‌ری ڕۆحی بێ دوای مردنی ! چی تر نه‌یه‌ته‌وه دنیا ئازاری ژیانی گیانه‌وه‌ری نه‌کێشێ . کاتێ ( دالای لاما ) که پۆستێکی وه‌ک پاپای کریسته‌کانه له‌نیپال ئاماده‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بناغه‌ی خانوێک ده‌بێ ، له‌و زه‌ویه‌ش شاره مێروله‌یه‌کی لێ یه بڕیار ده‌دا ته‌لاری باڵه‌خانه‌که دروست نه‌کرێ تا مێروستانه‌که شاری خۆیان ده‌گوازنه‌وه بۆ جێگایه‌کی تر یا یه‌که یه‌که‌ی مێرووه‌کان بگوازنه‌وه بێ ئازار ئه‌وجا کۆشکه‌که دروست بکه‌ن . پرسه‌که ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ندێ له‌سه‌رۆک و پاشانشینه‌کانی هه‌رچی پێگه و پۆستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه تا ناو ڕێکخستنه‌کانیش ئه‌و به‌رگه‌یان هه‌یه نه‌ک هه‌ر شاره مێرووله به‌ڵکو ژیانی ئێمه‌ش به‌قوربانی خواستێکی تایبه‌تی خۆیان ناکه‌ن ؟