كارۆخ مەلا ئەسعەد. وێنەگری لاو یوسف ستار، لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە شاری هەولێر، كۆمپانیایەك بۆ بەرهەمهێنانی گۆرانی و كلیپ كردن دەكاتەوە.
دەرهێنەر و وێنەگر یوسف ستار، لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆمپانیایەكی هونەری دەكەینەوە، هاوكات ئەم كۆمپانیایەیشمان كلیپ و گۆرانیی بۆ هونەرمەندان لێ بەرهەم دێت.
ئەو گوتیشی: “ستۆدیۆیەكی پڕۆفیشناڵ بە چەندەها ئامێری باش و سەردەمیانە لە نێو خودی كۆمپانیاكەماندا دەبێت، بۆ ئەوەی گۆرانیبێژان و ژەنیارەكانمان بەشێوەیەكی باشتر لە ئێستا كارەكانیان بەرهەم بهێنن.
لە كۆمپانیاكەیشماندا ستافێكی بە ئەزموون و لێهاتوومان ئامادە كردووە، كە تەنیا كاری دەرهێنان و وێنەگرتنی كلیپ دەكەن.”